گووگڵ به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بزوێنه‌ره‌كانى گه‌ڕان داده‌نرێت له جیهانى ئینته‌رنێت دا له رووى به‌كارهێنان و ناوبانگى یه‌وه . به‌ڵام هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانى تووشى بێزارى ده‌بن له كاتى گه‌ڕان به دواى شتێكى دیاریكراو دا كه مه‌به‌ستیانه و زۆر جار وێنه یا سایت یا هه‌ر شتێك كه مه‌به‌سته به ته‌واوى نادۆزرێته‌وه‌و گووگڵ ئه‌نجامى وا ده‌خاته به‌رده‌ست كه په‌یوه‌ندى به‌و بابه‌ته‌وه نى یه كه ده‌ته‌وێت ...
ئێمه به‌گوێره‌ى توانا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ین كه به‌ڕێزتان كاتێك به‌دواى شتێك دا ده‌گه‌ڕێن بگه‌ن به ئه‌نجامى وورد تر‌و په‌یوه‌ندیدارتر به بابه‌ته‌كه‌تانه‌وه بۆیه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كمان خستۆته به‌رده‌ست :
* له كاتى كه دوو ووشه به یه‌كجار به‌كار ه‌ده‌هێنیت له search دا ئه‌وا گووگل ئه‌و ئه‌نجامانه‌ت ده‌خاته به‌ر ده‌ست كه كه هه‌ردوو ووشه‌كه‌ى به یه‌كه‌وه تێدایه .
* نووسینى ووشه‌ى - or - له‌نێوان دوو ووشه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ت پێ ده‌به‌خشێت كه به‌ته‌نها یان ووشه‌ى یه‌كه‌مى تێدایه یا ووشه‌ى دووه‌م .
* ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌وه بێزارى كه ئه‌نجامه‌كان هیچ په‌یوه‌ندى یه‌مكیان به بابه‌ته‌كه‌ته‌وه نى یه ئه‌وا له‌سه‌رت پێویسته كه ناوه‌كه كه به‌دواى دا ده‌گه‌ڕێیت بیخه‌یته نێو دوو سیمبولى وه‌ك " " بۆ نموونه ڤكاتێك بنووسین "plane" ئه‌وا ته‌نها به‌دواى ئه‌م ئه‌نجامه دا ده‌گه‌ڕێت كه ئه‌م ووشه‌ى تێدایه به تایبه‌تى .
* - : ئه‌گه‌رئه‌م داشه به‌كار بێت به‌كار بێت بۆ نموونه virus-computer ئه‌وا ته‌نها به‌دواى ووشه virus دا ده‌گه‌ڕێت نه‌ك كۆمپیوته‌ر به‌ڵام ئه‌و ڤایرۆسه‌ى كه تایبه‌ته به كۆمپیوته‌ره‌وه .
* ژماره‌كان:
زۆر جاریش به ژماره(نووسینى رۆمانى) ده‌توانین ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمانه ده‌ستمان بكه‌وێت بۆ نموونه گه‌ڕان به‌دواى lord of the ring s ته‌نها كاتت لێ ده‌كوژێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنووسیت Lord of the ring+| كاره‌كه‌ت بۆ ئاسانتر ده‌كات .
*define :
ئه‌گه‌ر به‌دواى پێناسى ووشه‌یه‌ك دا ده‌گه‌ڕێیت ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره كه به‌ر له ووشه‌كه بنووسیت define ئینجا ووشه‌كه بنووسیت بۆ نموونه define: connection .
* site :
ئه‌گه‌ر ویستت سنوورى گه‌ڕانه‌كه‌ت بچووك به‌كه‌یته‌وه و ته‌نها له یه‌ك سایت بگه‌ڕێیت كه خۆت بته‌وێت ئه‌وا بنووسه site: ئینجا ووشه‌كه‌ى به‌دواوه بنووسه بۆ نموونه گه‌ر بنووسیت site:www.stanford.library ئه‌وا گه‌ڕانه‌كه راسته‌وخۆ ده‌چێته به‌شى كتێبخانه له زانكۆى ستانفۆرد.
*Date :
هه‌روه‌ها ئه‌م ووشه‌یه به‌كار دێت له گه‌ڕاندا بۆ نموونه كاتێك بنووسین Olympics date:3 ئه‌وا گه‌ڕانه‌كه ده‌چێته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى كه به ووشه‌ى Olympics ه‌وه به‌ندن له ماوه 3 مانگى رابردوو دا.
* info :
بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى ده‌رباره‌ى هه‌ر سایتێك وه‌رگرین ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م ووشه‌یه پێش ناوى سایته‌كه‌وه بنووسرێت بۆ نموونه info:salahaddinuniversity.com
تێبینى:
ئه‌مانه‌ى كه باسمان كردن ته‌نها بۆ( گه‌ڕان به زمانى ئینگلیزى) ده‌بێت.