نیكلاس زه‌نسترۆم (Niklas Zennström) ناوى ئه‌و كابرایه‌یه كه پرۆگرامێكى خۆڕایى دروست كرد كه خه‌ڵك بتوانن له ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه به خۆڕایى ته‌له‌فۆن بۆ یه‌كترى بكه‌ن ، ناوى ئه‌م پرۆگرامه skype ـه . له ووت‌و وێژێكدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ى metro ى سوێدى دا ناوبراو و‌ڵامى هه‌ندێك پرسیارى داوه‌ته‌وه كه هه‌ندێكمان لێ هه‌ڵبژاردووه‌و خوێندنه‌وه‌یان بێ سوود نى یه .
سكایپ چى یه؟
ده‌كرێت به كورتى بزانین كه سكایپ چى یه؟
Skype ئه‌و پرۆگرامه‌یه كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌و ته‌له‌فۆن بكات بۆ ئه‌و 31 ملیۆن كه‌سه كه له سه‌رانسه‌رى دونیادا ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌كار ده‌هێنن یان ده‌توانن ته‌له‌فۆن بۆ هه‌موو شوێنێك بكه‌ن به بڕه پاره‌یه‌كى زۆر كه‌م.
پ – ئه‌م ته‌له‌فۆنكردنه به‌خۆڕایى یه ده‌بێته كارێكى ئاسایى و هێڵه ته‌له‌فۆنه ئاسایى یه‌كان چیان به‌سه‌ر دێت؟ و- بێگومانم له‌وه‌ى كه ته‌له‌فۆنه ئابوونه‌یى یه‌كان له‌ناو ده‌چن و له داهاتوو دا هه‌موو خه‌ڵك له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه ته‌له‌فۆن ده‌كات كه به‌خۆڕایى ده‌كرێت.
پ-ئێستا له وو‌ڵاتى سوید به پێى یاسا له‌وێدا به‌دواى ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێن كه پرۆگرامى دابه‌شكردنى په‌ڕگه‌كان به كار ده‌هێنن بۆ دابه‌زاندنى گۆرانى و پرۆگرام تۆ كه خاوه‌ن شتێكى له‌و بابه‌تى چۆن له‌م باسه ده‌ڕوانیت.
و- گه‌ر به مێژوودا بچینه‌وه پڕیه‌تى له‌و جۆره شتانه ، بۆ نموونه كاتێك كه ئێستگه‌ى رادیۆ په‌یدا بوو كۆمپانیاكانى (قه‌وان)ى گرامافۆن پێیان خۆش بوو كه قه‌ده‌غه بكرێت چونكه پێیان وابوو كه ئیتر خه‌ڵك قه‌وان ناكڕێت له‌به‌ر په‌یدا بوونى شتێك له‌و سه‌رده‌مدا كه ناوى رادیۆیه . هه‌روه‌ها كه پیانۆى ئۆتۆماتیكى به‌رهه‌م هات به هه‌مان شێوه مۆسیقا ژه‌نه‌كان پێیان ناخۆش بوو و پێیان وا بوو كه كار له ئه‌وان تێك ده‌چێت .
بۆ دابه‌زاندنى ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت :
www.skype.com/download هه‌روه‌ها ده‌شتوانیت به شێوه‌ى CD ده‌ستت بكه‌وێت .