زانستی گشتی و ته‌كنه‌لوژیا
ووشەى (گووگڵ) لە جییەوە هاتووە  
نوسەر
وەرگێرانی ئۆزۆن

ووشەى گوگڵ لە ناوەراستى سەدەى بیستەمدا بەکارهێنراوە و سەرۆکى گوگڵ (سێرجى برین) ئەو ناوەى بەکارهێنا بۆ کۆمپانیاکەى کە لە ووشەى (googol)ەوە هاتووە، ئەو ووشەیەش بۆ یەکەم جار (میلتۆن سیرۆنا)ى کورى خوشکى زانای ماتماتیکى ئەمریکى (ئیدوار کاستر)ەوە بەکارى هێنا و ماناى ژمارە (1)ە و لەدواى (100)سفر بێت.     
کۆمپانیاى گوگڵ لە ساڵى 1998 بە سێ کارمەند دامەزرا و ئێستاش خاوەنى نزیکەى (5) هەزار کارمەندە و رۆژانە چوار کارمەندى بـۆ زیاد دەکرێ.
 یە کێک لەو کارمەندانەى لەسەرەتاى دامەزراندنى گوگڵەوە پەیوەندى پێوە کردووە کوردێکە بەناوى (ئومێد کوردستانى) کە جێگرى سەرۆکى کۆمپانیاکەیە.
شایەنى باسە گوگڵ ئێستا خۆى ئامادە کردووە کە گەورەترین کتێبخانە لە جیهان ئامادە بکات بە ئامادەکردنى نزیکە (30) ملیۆن کتێب، ئەوە جگە لەوەى کە گوگڵ ئیستا زیاتر لە (250)ملیۆن وێنە بەخۆوە دەگرێت و رۆژانە زیاتر لە (100) ملیۆن بۆسەى بەدوا گەرانى تیا ئەنجام دەدرێ.

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved