نزیكه‌ى حه‌وت – هه‌شت هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا، له ده‌ورو به‌رى باشوورى قه‌فقاز و ده‌ریاى ره‌ش كۆمه‌ڵه هۆزێكى مه‌زن ده‌ژیان كه خاوه‌نى دابونه‌ریتێكى تایبه‌تمه‌ندى خۆیان بوونه.
ئه‌مانه له چه‌ند قۆناغێكى جۆر به جۆر چینێكیان كۆچیان كرد به‌ره‌و ئه‌وروپاو چینێكیان به‌ره‌و هیندستان ،بۆیه پێیان ده‌وترێت هیندۆ ئه‌وروپى.
ئه‌مانه زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌وروپاو به‌شانێكى زۆرى ئاسیا . دواتر له‌و هۆزانه خه‌ڵكاتنێكى نوێتر كه‌وتنه‌وه كه به‌گوێره‌ى بارى جوگرافى و رامیارى ناوچه‌كه‌یان بوون به خاوه‌نى فه‌رهه‌نگ و زمانى تایبه‌تمه‌ندى خۆیان .به‌ڵام ره‌گ و بنه‌چه‌ى زمانه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆزه هیندۆئه‌وروپى یه‌كان. كورد ، ئه‌فغانى ، هیندى ، فارس ، سویدى ،پورتوگالى ، ئیتاڵى ، ئه‌ڵمانى ، فره‌نسى و هتد. سه‌رچاوه‌ى زمانه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هیندۆئه‌وروپى یه‌كان .به‌ڵام هه‌ندێ زمانى وه‌كو توركى و عه‌ره‌بى ناگه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و هۆزانه.