بریقه‌و نه‌رمى و به‌هێزى قژ نیشانه‌ى ته‌ندورستى باشه، چونكه كاتێك له‌ش توشى هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك ده‌بێت پرچ یه‌كه‌م قوربانى ده‌بێت، بۆیه بۆ پاراستنى پێوسته خۆراكى هاوسه‌نگ بخۆیت و دوركه‌ویته‌وه له‌دوژمنه‌كانى قژت ئه‌ویش: به‌زۆر خۆنه‌دانه به‌ر تیشكى خۆر،كه‌می ڤیتامین، دڵه راوكێ، وه هه‌ندى جۆرى ده‌رمان، پابه‌ند بون به‌م ئامۆژگاریانه‌ى خواره‌وه
1. شامپۆ: ئاشكرایه بۆلادانى چه‌ورى پیسى له پرچت شامبۆ به‌كار دێنیت به‌ڵام ئایا ئاشكرایه لات كه‌وا هه‌ندێ جۆرى شامپۆ هه‌ن كه‌وا به‌هێزن وه‌بڵاو ده‌بنه‌وه له‌ناو چینى چه‌ورى قژ كه پارێزگارى بریقه‌و نه‌رمى ده‌كات وه ده‌بنه هۆى نه‌مانى، جا پێویسته زۆر ئاگاداربین له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى جۆرى شامپۆ كه پێوسته له‌گه‌ل قژت بگونجێ، هه‌روه‌ها هه‌ندێ كردارى هه‌ڵه هه‌یه له‌كاتى شوشتنى قژ هه‌وڵده دوربى لێى كه نابێت شامپۆ له‌سه‌ر پرچ به‌جێبێڵن ئینجا بڵاوى كه‌ینه‌وه‌و بیشۆن به‌ڵكو پێوسته شامپۆكه له‌گه‌ڵ ئاوتێكه‌ڵ كرێ ئینجا به‌كار بهێنرێ، كاتێك بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه سه‌رى نینۆكیان نه‌گه‌یه‌نه پێستى سه‌ر به‌توندى بۆ ئه‌وه‌ى زیانى به چینى چه‌ورى نه‌گه‌یه‌نن،
2. چاودێرى هه‌ڵه‌ى قژ: داهێنانى پرچ به‌شانه‌ى تیژ وه دوباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م كرداره بۆ (20) جار به‌شێوه‌یه‌كى رۆژانه، ده‌سكارى كردنى قژ وه‌په‌ستان خستنه سه‌ر پێستى سه‌ر، بزانه ئه‌مانه هه‌موى ده‌بنه هۆى نه‌هێشتنى بریقه‌ى قژت وه وه‌رینى. جا هه‌وڵ بده به‌شێوه‌یه‌كى راست چاودێرى بكه‌ى.
3. ئكسسواراتى قژ: زۆربه‌ى ئافره‌تان هه‌ر له‌ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه ئكسسوار بۆ قژیان به‌كار دێنن ئه‌مه‌ش ئاساییه ئه‌گه‌ر له (3) جار زیاتر نه‌بێ له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا چونكه زیان به قژت ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى رۆژانه بێت، وه‌له‌بیر مه‌كه له‌كاتى لێكردنه‌وه‌ى زۆر ئاگادار بى كه‌وا له‌قژت نه‌ئاڵێ .
4. گه‌رمى: گه‌ر له‌هه‌ر پسپۆرێكى جوانى بپرسى هۆى دو كه‌رتبونى كۆتایى پرچ چیه پێت ده‌ڵێ گه‌رمیه بۆیه هه‌وڵ بده كه‌وا قژت وشك كه‌ریته‌وه به‌باى ئاسایى یان خاولى، به‌كار هێنانت بۆ سشوار ته‌نیا بۆ كاتى پێوست بێت، وه‌پێش به‌كار هێنان كرێمى پارێزه‌رى لێده هه‌وڵده كه‌وا شسواره‌كه 15 سانتیم له‌پرچت دوربێ.
5. كلۆرى مه‌له‌وانگه:بۆئه‌وانه‌ى كه‌ده‌چنه مه‌له‌وانگه ئاگاداربن كه‌وا له‌كاتى مه‌له‌كردن قژتان به‌شێوه‌یه‌كى باش داپۆشن، چونكه ئه‌و كلۆره‌ى له ئاوه‌كه‌دایه ته‌نیا كار له‌ره‌نگى قژت ناكات به‌ڵكو كار له ره‌گه‌كانیشى ده‌كات ده‌بێته هۆى بێ هێز كردنى، پاش ته‌واو بونت به‌ئاوى پاك به‌شێوه‌یه‌كى جوان بیشۆ.
6. خۆراك: هه‌وڵبده كه‌وا خۆراكت هه‌مه‌جۆرو هاوسه‌نگ و پر له ڤیتامین بێت چونكه خۆراك كاریگه‌رى راسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر قژت، دور به له خواردنى كافایین وه جگه‌ره كێشان كه وه‌رینى قژ خێرا ده‌كات.