زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كان هیچ سه‌رنج و تێبینی ئه‌وه‌یان نه‌كردوه كه خێزان رێكبخه‌ن و چۆنیه‌تی رێكخستنی خێزان و به‌كارهێنانی چه‌ند رێگه‌یه‌ك بۆ رێگه‌گرتن له سك پڕبون. یاخود ئه‌و كاته قه‌ده‌غه بوه یان یاسا رێگه‌ی پێنه‌دابو، ده‌ڵێن میسریه كۆنه‌كان (فیرعه‌ونیه‌كان) یه‌كه‌م كه‌س بونه كه رێگه چاره‌یه‌كیان به‌كارهێناوه بۆ سك پڕنه‌بون ئه‌ویش كاتێك ئافره‌تان كه‌مێك له هه‌نگوینیان ده‌خسته ناو زێی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌وه بۆ رێگه‌گرتن له چونه ژوره‌وه‌ی سپێرم. ئه‌مه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی بڵاو له‌لایه‌ن میسریه كۆنه‌كان به‌كارده‌هات له پاڵ ئه‌وه‌ش ماوه‌ی شیر پێدانی منداڵ وه‌ك ده‌رفه‌تێك ده‌ژمێردرێت چونكه هێلكه له‌م ماوه‌یه‌دا له هێلكه‌دان نایه‌ته خواره‌وه. باوه‌ڕ وایه كه ژاپۆنیه‌كان یه‌كه‌م گه‌لن كه به‌ربه‌ستی كۆئه‌ندامی زاوزێی نێرینه‌یان به‌كارهێناوه ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ك چاره‌یه‌ك بۆ سك پڕنه‌بون كاتێك پێستی نه‌رمی ئاژه‌ڵیان به‌كارده‌هێنا یاخود شانه‌ی ریخۆله‌ی چێل و مه‌ڕ و بزن. وه له ساڵی 1838 دكتۆری ئه‌ڵمانی (فرێدریك ئه‌ڵدۆلف ویڵد) یه‌كه‌م دكتۆر بو كه به‌ربه‌ستی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌ی داهێنا كه تاكو ئێستاش به‌كاردێت ئه‌ویش به‌ربه‌ستی منداڵدانه (Vaginal diaphragm) كه بریتیه له لاستیكێكی پۆشه‌ر كه له‌ناو كۆئه‌ندامی زاوزێ داده‌نرێ و له ملی منداڵداندا جێگیر ده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه زۆر پێشكه‌وتو بو بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه بۆیه به‌كارهێنانیشی زه‌حمه‌ت بو، بۆیه بڵاوی نه‌بو له‌ناو ئافره‌تاندا. بۆیه بیرۆكه‌ی رێكخستنی خێزان دواكه‌وت له ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا. هه‌تاكو (مارگرێت سانجه‌ر)ی ئه‌مریكی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و له ساڵی 1914 كتێبێكی نوسی له‌سه‌ر رێكخستنی خێزان و كه تێیدا ئامۆژگاری دایك و باوك ده‌كات كه چۆن خێزان رێك بخه‌ن و چۆن بتوانن منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده بكه‌ن و منداڵه‌كان به یه‌كسانی خۆشه‌ویستی دایك و باوك وه‌رگرن و یه‌كسان بن له خوێندن و فێربون.