لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌ركردنى ئێسك نه‌رمى له زانكۆى كالیفۆرنیا ده‌ریخست، كه ئه‌گه‌ر خوێ به رێژه‌یه‌كى زۆر بخورێت ده‌بێته هۆى تێكدانى خانه‌كانى ئێسك چونكه خوێ رێژه‌ى كالسیۆم كه‌م ده‌كات له‌ناو ئێسك .
ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى ئێسك نه‌رمى . هه‌روه‌ها به گوێره‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به رێژه‌ى زۆر خوێ بخوات ئه‌وا %30 كالسیۆم له ئێسكیدا كه‌م ده‌كات، ئه‌وه‌ش خۆى له‌خۆیدا كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه چونكه ناتوانرێت قه‌ره‌بوى ئه‌و كالسیۆمه له‌ده‌ستچوه بكرێته‌وه.