توخمى فلۆر یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و مادده كیمیاویانه‌ى كه زۆر پشتی پی ده‌به‌سترێ له به‌رنامه پاریزه‌ییه‌كان ریگای پاراستنی ددان و زیادكردنی به‌رگریه‌كان له كه‌وتن و داخوران، ئه‌ویش له رێگاى به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن و تۆكمه‌كردنی شه‌ویلگه و (پوك)ی ژێره‌وه‌ى ددان له‌گه‌ڵ پێكهاته بنچینه‌ییه‌كانى خودى ددانه‌كه و چینى داپۆشه‌ری ددان و پێكهێنانی ئاوێته‌یه‌كى كیمیایی كه ناسراوه به (فلۆر ئه‌باتنه‌ین) كه كارده‌كات بۆ زیادكردنی به‌رگرى چینی داپۆشه‌رى ددان ئه‌ویش به‌شىكردنه‌وه‌ی مادده شه‌كریه‌كان به ترشی دروست بو چونكه ئه‌و مادده شه‌كریانه هۆیه‌كن بۆ داخوران و له ناوچونی ددان.
به‌ڵام سودی هه‌ره‌گرنگ كه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت له به‌كارهێنانی فلۆر ئه‌وه‌یه كاتێك ئه‌و فلۆره به چڕىیه‌كى دیارىكراو ده‌ست ده‌كه‌وێت له رێگاى ده‌نكه بدرێته منداڵ پێش توندبونی ددان له‌و كاته‌ی گه‌شه‌ی ده‌ست پێده‌كات و خۆی تۆكمه ده‌كات ئه‌و باره ده‌ست پێده‌كات له سه‌ره‌تاى مانگی سێیه‌م تا ساڵی دوانزه‌هه‌م له ته‌مه‌نی منداڵ . ئه‌وه‌ش وا له فلۆره‌كه ده‌كات كه یه‌كبگرێ له‌گه‌ڵ پێكهاتوه بنچینه‌ییه‌كانی ددانه‌كه و توانایه‌كى بداتێ بۆ به‌رگرى كردن له داخوران له له‌ناوچون ، به‌ڵام ئه‌و ددانه‌ی كه گه‌شه‌ى ته‌واو بوه و تۆكمه بوه ئه‌وا كاریگه‌رى فلۆری له‌سه‌ر ده‌بێ له رێگاى شوشتنی به فلۆر یان پێدانی توخمی فلۆر به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ بۆ ناو ده‌م ، ئه‌وه‌ش هانی زیادبونی توخمه‌كه ده‌دات و رێ ده‌گرێ له پوكانه‌وه‌ى ددان له رێگاى دروست كردنی ئاوێته‌ی فلۆریدی سۆدیۆم .
هه‌روه‌ها فلۆر كارده‌كات بۆ سنور دانان بۆ دروست بونی ئاوێته ترشیه‌كان له‌ناو ئه‌و شوێنه‌ی كه ڤایروس تیایدا گه‌شه ده‌كات به هۆی به‌كارهینانی شه‌كره‌كان (كاربۆهیدرات) له‌ناویدا به‌وه‌ش كاریگه‌ریه خراپه‌كه‌ی بۆ داخوران و پوكانه‌وه‌ی ددان قه‌ده‌غه ده‌كات به‌ڵام فلۆریش وه‌ك هه‌ر مادده‌یه‌كی كیمیاوی ده‌رمانی ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی مه‌رج و خه‌ستی تایبه‌ت نه‌درێت ئه‌وا شوێنه‌واری خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی جێ ده‌هێڵی به شێوه‌یه‌كی گشتی وه له‌سه‌ر ددانیش به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌روه‌ها كه‌ڵه‌كه‌بونی فلۆر روئه‌دات له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی زۆری ئاوی خواردنه‌وه له كاتى دروستبونى پێكهاته‌ى ددان به په‌یتى زیاتر له 1,7 ملگم/لتر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى كون بونى سێیه‌كى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى ددان ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى گۆڕ‌انى ره‌نگى ددان و شێواندنى شێوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ددان، بونى فلۆر به په‌یتى 8 ملگم/لتر ده‌بیته هۆى ره‌ق بونى ئێسك به‌رێژه‌ى 10% ئه‌گه‌ر رێژه‌كه 50 ملگم/لتر له خواردنه‌وه‌ى ئاودا بو ئه‌وا زیان به رژێنى مله قورته ده‌گه‌یه‌نێ ، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه 100 بۆ 200 ملگم/لتر بو ئه‌وا فلۆر زیان به گورچیله ده‌گه‌ینێ ، وه ئه‌گه‌ر رێژه‌كه 2,5 بۆ 5 گرام بێت ئه‌وا به به‌شێكى كوشنده داده‌نریت ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك جار زیاد بكریت.
هه‌مه جۆر كردنى خواردن و گرنگى ددان به خواردنى منداڵ و دابین كردنى هه‌مو پێداویستیه‌كانى خواردنى ته‌ندروست له سه‌رچاوه ساغه‌كان و دابین كردنى ئاوى توخمێنراوى بێگه‌رد بۆ خواردنه‌وه كه زۆرجار فلۆرى تێدایه ، وه شۆردنى ددانه‌كان به هه‌ویرى ددان كه پێكهاتوه له فلۆر .
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى خوێى چێشت (ملح الگعام) زۆر جار به‌كاردێت بۆ شوشتنى ددان ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پێویست بو ده‌نكه‌ى فلۆر به‌كاردێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌م و كوڕى فلۆر (كه‌م بونى فلۆر) له ناو له‌ش به‌ڵام پێویسته به رێنمایى پزیشك بێت.