ئێمه هه‌مومان ده‌زانین كه‌خانه به رێَگه‌ى دابه‌ش بونه‌وه(division) زۆرده‌بێت له‌كاتى پڕۆسێسى دابه‌ش بوندا، (DNA)كه‌كه‌وتۆته ناو ناوكى خانه‌وه كۆپى ده‌بێت بۆ خانه تازه دروست بوه كه (daughter cell) له‌كاتى دابه‌شبوندا روداوێكى زۆرسه‌رسوڕهێنه‌ر روده‌دات كه‌شایه‌نى تێرامانه!
كۆگاى زانیارى (DNA)پێكهاتوه له‌سێ بلیۆن پیت( یه‌كه) كه‌تواناى هه‌ڵگرتنى بڕێكى یه‌كجار زۆرى زانیارى هه‌یه ده‌رباره‌ى زینده‌وه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌وزانیاریانه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى كتێب بنوسینه‌وه كه‌له (DNA)داهه‌یه ئه‌وا ده‌توانرێت ئینسكلۆپیدایه‌ك بنوسینه‌وه كه‌پێك بێت له هه‌زار به‌رگ كه‌سه‌رجه‌مى په‌ڕه‌كانى یه‌كسانه به‌یه‌ك ملیۆن په‌ڕ بۆیه دوهێنده‌كردنى (DNA) و كۆپى كردنى ئه‌و زانیاریه‌یانه جێگاى تێرامانه!
به‌ڵام له‌وه گرینگتر ئایا ده‌زانى پڕۆسه‌ى دابه‌ش بونى (DNA) چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟!
له‌نێوان (20 تا 80) خوله‌ك ده‌خایه‌نێت.
ئێستا ماناى وایه كه‌ئه‌و زانیاریانه‌ى یه‌كسانه به‌بڕى یه‌ك ملیون په‌ڕ له‌نوسیندا ده‌توانرێت كۆپى بكرێت له‌ماوه‌ى كه‌متر له دو كاتژمێر هه‌ندێ جار كه‌متر له‌نیو كاتژمێر به‌بێ هیچ هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕى یه‌ك.
هیچ ئامێرێكى كۆپى كردن یان ئامێرێكى ته‌كنۆلۆژى كه‌هه‌ن له‌ڕۆژگارى ئێستاماندا ناتوانرێت كردارى ئه‌م كۆپى كردنه له‌خۆبگرێ به‌بێ هیچ هه‌ڵه‌و له‌و ماوه كورته‌دا به‌ڵام خانه‌كان كه‌ئێمه‌ى مرۆڤ ناتوانین به‌چاوى ئاسایى بیبینین تواناى ئه‌و فرمانه‌یان هه‌یه.
ئێستا له‌خۆت بپرسه:
كێ توانا‌و ئه‌قڵ و زانیارى هه‌یه كه ئامێرێكى ئاوا سه‌رسوڕهێنه‌ر دروست بكات؟
چى ده‌ركى به‌خانه پێكردوه كه‌پێویسته (DNA)كۆپى بێت كاتێك كه‌خانه دابه‌ش ده‌بێت؟
چیى وا له‌م دابه‌ش بونه‌ده‌كات كه‌ڕوبدات به‌خێراترین و ته‌واوترین رێگه وه‌ڕێگا نادات هیچ هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕیه‌ك روبدات یه‌كسه‌ر سنورێكى بۆدابینده‌كات.
ئاشكراتر قسه‌بكه‌ین ناژیرى و بێهۆشی و بێماناییه ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌ئه‌و سیسته‌مه یاخود ئه‌و دامه‌زراوه ئاَلۆزه بێ خه‌وش و كه‌م و كوڕیه دروست بوه یان هاتۆته ئاراوه به‌رێكه‌وت به‌هۆى هه‌ندێ هه‌ڵ و مه‌رجى تایبه‌تیه‌وه.
ئه‌مه رون و ئاشكرا دیاره كه‌یه‌كێك هه‌یه دروست كه‌رى ئه‌م سیسته‌مه بێ كه‌م وكوڕیه پێش ملیۆنه‌ها ساڵ دروستى كردوه و به‌رده‌وامه له‌دروست كردنى ، ئه‌ویش خوداى به‌توانا و زانیارى بێ بڕاوه‌یه.