له جیهانى پزیشكى ئه‌مڕۆدا ده‌ركه‌وتوه كه گرژى ده‌رونى ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه له نه‌خۆش كه‌وتنى مرۆڤدا، پزیشكێكى چاره‌سه‌رى سروشتى ڕاپرسیه‌كى له ناو كۆمه‌ڵێك نه‌خۆش كرد كه ده‌ركه‌وت كه %80 ئه‌و نه‌خۆشانه هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له كاتى كاركردنیاندا له دۆخێكى ناهه‌مواردا ژیاون ، پزیشكه‌كه توانى فێرى ئارامى‌و خاوكردنه‌وه‌ی ده‌رونیان بكات،پاشان بینی كه ته‌ندروستیان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات. ڕێگاى خۆپاراستن زۆره، یه‌كێك له ڕێگا كاریگه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه ، هه‌وڵ بده بۆ چه‌ند ساتێك ڕابكشێت و به خه‌یاڵ شوره‌یه‌ك به ده‌وری خۆتدا بكێشه كه بتپارێزێ، ئیتر با ئه‌و شوره‌یه هه‌ر شتێك بێت كه خۆت پێت خۆشه،گرنگ ئه‌وه‌یه وا هه‌ست بكه‌یت كه ئه‌و شوره‌یه له هه‌مو كه‌سێكت ده‌پارێزێت. ده‌توانیت شتێك دروست بكه‌یت له خه‌یاڵى خۆتدا وه‌ك فیلمێكى كارتۆنى كام وێنه‌ت لا ناشرین بو وازی لێ بهێنیت، به دوباره كردنه‌وه‌ى ئه‌م حاڵته و ڕاهێنانى خۆت له‌سه‌رى ئه‌توانیت وێنه‌ی ئه‌و شوره‌یه بخه‌یته به‌ر چاوت و ئاشكرا هه‌ستى پێ بكه‌یت، ئه‌وه‌نده ئاسان ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى چاوه‌كانت بتروكێنیت ئه‌و كاته‌ى شتێك زۆر له چاوه‌كانت نزیك ده‌بێته‌وه.