ئه‌وانه‌ى كه‌وا ده‌یانه‌وێ پارێزگارى كێشى له‌شیان بكه‌ن و دور بن له قه‌ڵه‌وى پێوسته خۆیان دوركه‌ن له شه‌ونخونى چونكه له‌دو لێكۆڵینه‌وه‌ى جیادا كه‌له‌م زوانه كراون ده‌ركه‌وت كه‌وا شه‌ونخونى زۆر ده‌بێته هۆى زۆربونى هۆرمۆنى برسیه‌تى و كه‌م بونى هۆڕمۆنى تێرى له‌له‌ش، ئه‌مه‌شیان له لێكۆلینه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆیان رون بو كاتێك (12) پیاویان هێنا كه‌ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره‌تاى (20) كان بو و كردیان به دو كۆمه‌ڵه یه‌كه‌میان بۆ ماوه‌ى دو شه‌و ته‌نیا (4) سه‌عات ده‌خه‌وتن، وه كۆمه‌له‌ى دوه‌م بۆماوه‌ى ئاسایى ده‌خه‌وتن، بینیان كه‌وا رێژه‌ى تێربون لاى كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م نزم بوه بۆ18% وه‌هۆرمۆنى برسیه‌تى به‌رزبوه بۆ 28%، وه ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ده‌یان خوارد بریتى بو له شرینى وماست په‌نیر كه‌ئه‌مه‌ش پێویستى مێشك رون ده‌كاته‌وه بۆ شه‌كر وه گلۆكۆز كه رێژه‌ى زۆر له‌ده‌ست ده‌دات له‌ماوه‌ى شه‌ونخونیه‌كه‌ى، وه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه یه‌كه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه كه‌وا ده‌رده‌خات نوستن كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر رێك خستنى كارى ئه‌م دو هۆرمۆنه، له لێكۆڵینه‌وه‌ى دوه‌میشدا گه‌یشتنه هه‌مان ئه‌نجام كه‌وا شه‌ونخونى ده‌بێته‌هۆى زیادبونى هۆرمۆنى (گلیرن) كه‌ده‌بێته هۆى برسیه‌تى وه‌كه‌م بونى هۆرمۆنى(لیسین) كه هۆرمۆنى تێریه .