بۆ ئه‌وه‌ى له‌مێروله رزگار بیت :- خیارێك بێنه و پارچه پارچه‌ى بكه ئینجا له‌وجێگایه دابنێ كه‌مێروله‌ى لێ ده‌ردێَ.
كاتێك ماسیت خوارد‌و ده‌سته‌كانت بۆنى هات بۆ نه‌مانى بۆنه‌كه :- ده‌سته‌كانت به سركه‌ى سێ‌و بشۆ .
بۆ ئه‌وه‌ى ماسى تازه بناسیته‌وه :- له‌ناو ئاوى ساردى دابنێ ، ئه‌گه‌ر كه‌وته سه‌ر ئاو ئه‌مه‌یان تازه‌یه .
بۆ نه‌هێشتنى ئاوكردنى چاو له‌كاتى پیاز وردكردن :- بنێشت بخۆ .
بۆ ئه‌وه‌ى لیمۆ به‌زۆرترین رێژه سودت پێ ببه‌خشێت :- له‌ناو ئاوێكى گه‌رمى دابنێ بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر .
بۆ سپى كردنه‌وه‌ى جل و به‌رگ :- جله‌كه له‌ناو ئاوێكى شلتێن دابنێ له‌گه‌ل پارچه له‌یمونێك بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ك ئینجا بیشۆ .
بۆ لابردنى بنێشت له‌سه‌ر جل و به‌رگ :- جله‌كه له‌ناو ساردكه‌ره‌وه دابنێ بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر .
بۆ ئه‌وه‌ى ئاوێنه بریقه‌دار بێت :- خاوێنیكه‌وه به ئیسپرتۆ .
بۆ ئه‌وه‌ى هێلكه‌ى تازه بناسیته‌وه :- هێلكه‌كه له‌ناو ئاو دابنێ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى ئاسۆیى نیشت ئه‌وه تازه‌یه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى لارى نیشت ئه‌وا ته‌مه‌نى 3-4 رۆژه ، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى ستونى بو ئه‌وه ته‌مه‌نى 10 رۆژه وه ئه‌گه‌ر سه‌ر ئاو كه‌وت ئه‌وا تێكچوه .
بۆ لابردنى مه‌ره‌كه‌ب له‌سه‌ر جل و به‌رگ :- بڕێك له‌هه‌ویرى (معجون ) ددان له‌سه‌ر شوێنى مه‌ره‌كه‌به‌كه دابنێ پاشان جێى بهێله تاكو وشك ده‌بێته‌وه ئینجا بیشۆ .
بۆ رزگار بون له‌مشك :- بیبه‌رى ره‌ش به‌و جێگایه دابكه كه‌گومانى بونى مشكت لێى هه‌یه ، كاتێك مشك ئه‌و بیبه‌ره ده‌بینێته‌وه راده‌كات بۆ ده‌ره‌وه .
بۆ نه‌هێشتنى كه‌ف كردنى شیر :- قابى شیره‌كه به‌ئاوێكى سارد بشۆ له‌ناو ساردكه‌ره‌وه پاشان دایبنێ پێش كوڵانى شیره‌كه .
بۆ ئه‌وه‌ى ببیت به‌خاوه‌ن قژێكى بریسكه‌دار :- به‌كه‌وچێكى بچوك له‌سركه قژت بشۆ .
ئه‌گه‌ر بنێشت به قژته‌وه ئاڵا: تا ماوه‌یه‌ك به‌فرى لێ بخشێنه ئاسایى ورده ورده لێى جیا ده‌بێته‌وه.