تا ساڵى 2005 ، درێژترین پردى هه‌ڵواسراوى جیهانى له ئینگلته‌را بو ، درێژیه‌كه‌ى 2410 مه‌تره‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر روبارى هامبر. ئێستا ده‌توانین بڵێین كه درێژترین پردى هه‌ڵواسراوى جیهانى ده‌كه‌وێته فره‌نساوه، له پێشكه‌وتنێكى تر‌ى بوارى ئه‌ندازیارى جیهانى توانرا پردێكى درێژتر و به‌رزتر دروست بكرێت كه بێ هاوتا بێت له جیهاندا.
ئه‌و پرده هه‌ڵواسراوه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى ده‌ركى نێوان پاریسى پایته‌خت و شارى میلاو كه ده‌كه‌ونه باكورو باشورى فره‌نساوه.
درێژى پرده‌كه 2460 مه‌تره‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر روبارى تارن. كوژمه‌ى گشتى ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆژه‌یه بریتى بو له 377 ملیۆن یورۆ و به ماوه‌ى 39 مانگ ته‌واو كراوه. بڕى 39700 ته‌ن مادده‌ى ستیلى تێدا به‌كار هاتوه...هاتوچۆى دو ئاراسته‌یه و هه‌ر ئاراسته‌یه‌كیش دو به‌شه، له 2005 دا یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕى.
پرده‌كه له‌سه‌ر حه‌وت ئه‌ستون وه‌ستاوه‌و ئه‌ستونێكیان له‌وانه‌ى هاوتاى خۆى به‌رزتره و به‌رزترین خاڵى سه‌رى ده‌گاته 343 م كه له به‌رزایى تاوه‌رى ئیڤڵ به‌رزتره. به‌ڵام به‌رزى ئاستى پرده‌كه (شوێنى ره‌تبونى ئۆتۆمبیله‌كان) 250 م له‌سه‌ر روبارى (تارن) ـه‌وه به‌رزه.
ئه‌وه‌ش ماوه بیڵێن كه دیزاینى ئه‌و پرده هه‌ڵواسراوه له لایه‌ن ئه‌ندازیارى جیهانى (نۆرمان فۆسته‌ر) ـه‌وه كراوه‌و كۆمپانیاى (ئیڤڵ تاوه‌ر) ى فره‌نسى به دروستكردنى هه‌ڵساوه.