مرۆڤ بیر‌و هزرى خۆى له چوارچێوه‌یه‌كى سنوردار و ژورێكى داخراودا نه‌ئاخیوه، به‌ڵكو سات له دواى سات تێڕوانینى مرۆڤ قوڵتر ده‌بێ و تێگه‌یشتنى فراوانتر ده‌بێ له‌مه‌ڕ دیارده‌كانى ده‌وروبه‌ر و ئه‌و ژینگه كه تیادا ده‌ژى. به‌واتایه‌كى تر مرۆڤ ناتوانێ له جوگرافیایه‌كى دیارى ره‌وادا بێت‌و بچێ، به‌ڵكو تا سه‌ر ئێسقان خولیا‌و عاشقى داهێنان و توێژینه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تى له‌م قۆناغه‌دا كه هه‌وڵده‌دات به‌تێڕوانینێكى زانستى ره‌هاوه سه‌یرى دیارده و كه‌ره‌سته‌كانى ده‌وروبه‌رى خۆى بكات و زۆرجاریش ره‌نج و كۆششێكى بێ سنورى داوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى بابه‌تێ یان داهێنانێك تا ئه‌و په‌ڕى تواناى عه‌قڵى و جه‌سته‌ى خۆى به‌كارهێناوه. هه‌ر بۆیه‌ش به‌رهه‌مى جۆراوجۆرى لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش بونه‌ته هۆكارێك بۆ روناك كردنه‌وه‌ى رێگه تاریكه‌كانى ژیانى مرۆڤ و تاراده‌یه‌ك زۆرێك له كاره‌كانى ژیانیان سانا كردوه.
یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه كه داهێنراوى بیرى مرۆڤه "كۆمپیوته‌ر"ه ئه‌و ئامێرانه‌ى كه قه‌باره‌یان بچوكن به‌ڵام بۆ جێبه‌جى كردنى ئه‌رك و فه‌رمانه‌كان توانایه‌كى سیحرى هه‌یه و خاوه‌نى هزرێكى وردى مادییه.به‌شێكى زۆرى راپه‌ڕاندنى كاره‌كانى خه‌ڵك كه‌وتۆته سه‌رشانى ئه‌و ئامێرانه‌ى كه به‌رهه‌مى ماندوبونى مرۆڤه. له‌سه‌رده‌مى ئێستادا (ئاى تی) مانێكى ستانده‌رده و زۆرینه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتو به‌و زمانه ده‌دوێن، كه‌وابێ ئێمه‌ش ده‌بێ هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بده‌ین قسه‌و باس و لێكۆڵینه‌وه‌مان به‌و زمانه‌بێت تاوه‌كو نه‌كه‌وینه په‌راوێزه‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌و رێگایانه بناسین كه بۆ گه‌وره‌ترین دورگه‌ى جیهان ناسیمان ده‌بات به بۆچونى من هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م كاره به‌كارهێنانى ئینته‌رنێته و نزیك كردنه‌وه‌ى توێژى قوتابىیه له‌م زانسته، راسته له كه‌ناڵێكى زانستىیه‌وه زانكۆ رێژه‌ى به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت زۆركه‌مه‌و وه‌كو پێویست نىیه، به‌ڵام به‌ڕاى من خودى ئه‌م گرفته زیاتر په‌یوه‌سته به ئاستى رۆشه‌نبیرى ناوه‌ندى زانكۆ و كه‌مى تێگه‌یشتن و بیر ته‌سكىیانه بۆ ئه‌م زانسته، به‌ڕاستى ساڵانێكى زۆره خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كاندا بڵاوبۆته‌وه و زۆر گه‌شه‌ى سه‌ندوه و ته‌نانه‌ت بڵاوبونه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى خزمه‌ت گوزارى گه‌یشتوه‌ته ئاستێك هه‌مو كۆلێژه‌كانى زانكۆكانى كوردستان هۆبه‌ى تایبه‌تیان هه‌یه به‌ناوى "هۆبه‌ى ئینته‌رنێت" ئه‌وه جگه له‌وه‌ى له زۆربه‌ى جۆره‌كانى هێڵى ته‌له‌فۆن و موبایل خزمه‌ت گوزارى ئینته‌رنێت فه‌راهه‌م كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌ش ده‌بینین كه ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌م قوتابی كه‌ڵك له‌م زانسته وه‌رده‌گرن.
به‌ڕاى من ناتوانین ئینته‌رنێت له ته‌وه‌رێكى جه‌ماوه‌ریدا ببینین تاكو شیاوى بۆ ئاماده نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر چى به‌هه‌ڵ و مه‌رجێكى ئابورى نا هه‌مواردا تێده‌په‌رین، به‌ڵام میكانیزمى باڵاى ئه‌م كاره هه‌ر له ته‌رخانكردنى بودجه‌ى دیاریكراو و شیاودا ده‌بینم، ئێمه به‌رده‌وام بۆ كارى خزمه‌تگوزاریه‌كان گوێ بیستى ئه‌وه ده‌بین كه خه‌رجیه‌كى زۆر بۆ پرۆژه جیاجیاكان ته‌رخان ده‌كرێت، له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێشنیار ده‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان هه‌وڵى جدى بده‌ن بۆ جێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى "ئاى تى" له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا، چونكه وه‌ك ده‌بینین ساڵانه زۆربه‌ى قوتابیان بۆ نوسینى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌رچون یاخود راپۆرتى بابه‌ته‌كانیان پشت به‌سه‌رچاوه كۆنه‌كانه‌وه ده‌به‌ستن و په‌نا نابه‌ن بۆ هیچ نوێكاریه‌ك، كه له راستیدا ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا گرفتێكى هه‌نوكه‌ى زانكۆیه. ئه‌و گرفته‌ش ته‌نها له خودى قوتابى نىیه، به‌ڵكو گرفتێكى دو لایه‌نه‌یه، له‌لایه‌ك په‌یوه‌ندى به ئاستى تێَگه‌یشتنى قوتابیانى زانكۆوه هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئینته‌رنێت، چونكه زۆربه‌یان وا ده‌زانن ئینته‌رنێت ته‌نها شتێكه بۆ كات به‌سه‌ربردن كه‌ڵكى لێ وه‌رده‌گیرێت له‌لایه‌كى تریشه‌وه په‌یوه‌ندى به مامۆستایانى زانكۆوه هه‌یه كه هانى قوتابیان نادان بۆ نوسینى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان كه‌ڵك له ئینته‌رنێت و "ئاى تى" وه‌ربگرن. لێره‌دا به‌پێویستى ده‌زانم وته‌یه‌كى "بیل گێتس"ى دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت و گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دارى جیهانتان وه‌بیربێنمه‌وه كه ئه‌م وته‌ى له ساڵى 2004 له ئاهه‌نگى ساڵ یادى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت پێشكه‌ش كرد كه ده‌لێت (هه‌ركه‌سێك له ساڵى 2005 شاره‌زایى نه‌بێت له‌به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت به كه‌سێكى (نه‌خوێنده‌وار) ده‌ژمێردرێت و هه‌ركه‌سێك له ساڵى 2006 سایتێكى تابیه‌ت به‌خۆى نه‌بێت به كه‌سێكى (ونبو) ده‌ژمێردرێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه. به‌مه‌به‌ستى ناسینى خۆمان و ون نه‌بونه‌مان له بازنه‌ى ته‌كنه‌لۆژیا و زانسته‌كانى سه‌رده‌م با هه‌وڵبده‌ین خوێنده‌وار بین و خاوه‌نى سایت و ئیمه‌یڵى تایبه‌ت به‌خۆمان بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به زمانێكى پڕ له زانست له‌گه‌ڵ جیهانى نوێ‌دا گفتوگۆ بكه‌ین و بیروڕاكانمان بگۆرینه‌وه.