ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت دروستبونى سایتێكى له شوێنگه‌رانى بڵاوكردنه‌وه‌ى به ناوى (Live) راگه‌یاند، بۆیه له‌پاش بڵاو بونه‌وه‌ى ئه‌م سایته زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانى جیهانى "ئاى تى" پێیان وابو له روى گه‌ڕان و ئه‌نجامى گه‌ڕان زۆر له (Google) سه‌ركه‌وتوتر ده‌بێت، هه‌ندێكیش پێیان وایه مه‌حاڵه سایتێك ركابه‌رى (Google) بكات. من و تۆ وه‌ك به‌كارهێنه‌رى ئاسایى چیمان ده‌وێ له گه‌ڕۆكێك؟ بۆ ده‌بێت (Google)مان له هه‌مو سایته‌كانى گه‌ڕان پێ باشتر بێت؟
هه‌رچه‌نده كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت له چاو گوگڵدا زۆر گه‌وره‌تره و مێژویه‌كى درێژترى هه‌یه، بۆیه ئاسایش ده‌بێت ئه‌گه‌ر (live) له (Google) سه‌ركه‌وتر بێت. گه‌ر چاوێك له‌و كاته‌وه بكه‌ین كه (Google) ده‌ست به‌كار بوه تا ئێستا، مایكرۆسۆفت هه‌ر له ترس‌دا بوه و به بۆچونى منیش (live) ئه‌نجامێكى ئه‌و ترسه‌یه
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى (Google).
(Google) له‌و ماوه كه‌مه‌دا توانیوه‌تى بسه‌لمێنێ كه له بیر و خزمه‌تگوزاریدا زۆر له مایكرۆسۆفت باشتره. چونكه به‌لاى به‌كارهێنه‌ره‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌و زنیاریه‌ى كه به دوایدا ده‌گه‌رێن له كه‌مترین كاتدا ده‌ستیان بكه‌وێت و هه‌رچى سه‌رچاوه‌كه‌ش فه‌رمى و نرخدار بێت باشتره. مه‌رجیش نیه هه‌مو به‌كارهێنه‌رێك بۆ هه‌مو گه‌ڕانێك (Google) یان (live) به‌كاربێنێت، هه‌ندێك زانیارى هه‌ن كه ده‌بێ سه‌رچاوه‌كانى (100%) باوه‌ڕ پێكراو بێت، بۆ نمونه له زانكۆكانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ڕێگه‌ت پێ ناده‌ن له (Google) بگه‌رێى، ده‌یانه‌وێ سه‌رچاوه‌كه تایبه‌تتر بێت، له‌و كاته‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كیان هه‌یه كه ده‌توانى گه‌ڕانه‌كه‌ى لێ جێبه‌جێ بكه‌یت و تایبه‌ته به‌و زانیاریه‌ى كه بۆى ده‌گه‌ڕێى، له‌م حاڵه‌ته‌دا (Google) شوێنى هه‌یه، چونكه زۆرترین رێژه‌ى به‌كارهێنه‌رانى كۆمپیوته‌ر له جیهاندا له ئاستى به‌كارهێنه‌رى ئاسایى دان، له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه (Google) چه‌ند به‌رامبه‌ر خێراتره، به‌و شێوه‌یه‌ش كات پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، پێم وایه كات پاشه‌كه‌وت كردنیش یه‌كێكه له‌و كاره گرنگانه‌ى كه به‌كارهێنه‌رى كۆمپیوته‌ر پێویستیه‌تى.
ئێمه‌ش وه‌ك به‌كارێنه‌رانى ئاسایى بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى (live)دا به‌دواى وشه‌ى (ozone magazine)دا گه‌ڕاین دو چركه‌ى خایاند و پاشان هه‌مان كار له (Google)دا (1.08) چركه‌ى خایاند له (live)دا گه‌ڕانه‌كه 1.008 ئه‌نجامى هه‌بو، به‌ڵام له (Google) 20.900 ئه‌نجامى هه‌بو. كه‌واته به‌مه بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه كه (Google) زۆرتر شوێنى هه‌یه كه لێى بگه‌ڕێ تا (live) به بونى هه‌رچى سه‌چاوه‌ى زۆرتر، زانیارى دروستتر و دڵنیاتر ده‌بێت، بۆیه به تێڕوانینى من ئه‌مه ده‌بێته دو هۆى سه‌ره‌كى كه وا ده‌كات به‌كارهێنه‌ران زۆرتر ڕو له (Google) بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌چاوێكى فراوان سه‌یرى هه‌ردو سایته‌كه بكه‌ین ده‌بینین كه: سایتى (Google) بۆ ماوه‌ى چه‌نده‌ها ساڵه هه‌یه له كاتێك (live) ته‌نها یه‌ك ساڵ و كه‌متریشه كه هه‌یه و له (live.com)دا سیستمێكى نوێ بۆ وێنه به‌كارهێنراوه كه (live syntacs)ه و زۆر به‌هێزتره له سیسته‌مى گه‌رانى (Google). هه‌وه‌ها خاوى (live) ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه سیسته‌مى داتا به‌یسى (Asp.net) و (sqlserver) به‌كاده‌هێنێت له كاتێكدا (Google)دا سیسته‌مى داتا به‌یسى (oracle database system) به‌كاردێنێ كه وه‌ك ئێستا هه‌مومان ده‌زانین سیسته‌مى (sqlserver) زۆر به‌هێزتر و وردتره له (oracle) به‌تایبه‌تى له‌م ساڵانه‌ى دواییدا.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئه‌نجامه‌كان له (Google) زیاتر بون به بۆچونى من زۆربه‌ى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى كه گوگڵ ده‌یاندات كار ناكه‌ن واته سیسته‌مى (update data configuration) له (Google)دا دواى ماوه‌یه‌ك زۆر ده‌كرێت، له(live)دا ئه‌و ئه‌نجامه راسته‌وخۆیه واته ئه‌و لینكانه‌ى كه له‌كار ده‌كه‌ون راسته‌وخۆ له (live)یشدا له كارده‌كه‌ون و نایاندۆزیته‌وه بۆ نمونه كاتێك به دواى وێنه‌یه‌كدا ده‌گه‌رێت زۆر جار ئه‌و وێنه‌یه له (Google) هه‌یه به‌ڵام كاتێك ده‌ڕۆى بۆ سایته‌كه‌ى ده‌بینین نه‌ماوه به‌ڵام له (live)ه ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه نیشانى ده‌دات وێنه‌ى سایته‌كه‌یه.به گشتى (live)سیسته‌مێكى ڕاسته‌وخۆى په‌یوه‌ندییه كه بێ وێنه‌یه و پسپۆرانى بوارى "ئاى تی" له‌و بڕوایه‌دان كه تا كۆتایى ساڵى (2008) له 80%ی به‌كارهێنه‌رانى جیهان به كارى بهێنن و به سه‌ركه‌وتوترین سیسته‌مى دایاناوه.