كێ كۆمپیوته‌رى داهێنا ...؟! پرسیارێكه ناتوانین كه‌سێكى دیاری كراوى بۆ بدۆزینه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یرى كومپیوته‌ر بكه‌ین ئه‌وه ده‌بینین كه له چه‌ندها پارچه‌ى جیا جیا دروست كراون و هه‌ر یه‌كێك له‌م پارچانه كه‌سێك یا كۆمپانیایێك دروستى كردوه و دواتر په‌ره‌ى سه‌ندوه.
وشه‌ى (computer) به ماناى بژمێر دێت و له سه‌ره‌تاى داهێنانى ته‌نها بۆ ژمێریارى به كارده‌هێنرا و بۆ پێشخستنى ئامێرى (abacus) بو كه یه‌كه‌م ئامێرى بژمێر بوه و له شارى (بابل)ى عیراقی داهێنراوه له سه‌ده‌ى چواره‌مى پێش زاینى. دواتر و له‌ساڵى (1614) (جۆن نابیر) سكۆتلاندى توانى ئامێرى (LOGS)ى دروست بكات كه تواناى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى (كه‌م، كۆ، جاران و دابه‌ش) كردنى هه‌بو. له ساڵى (1642) (پله‌یس باسكاڵ) هه‌مان ئامێر به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌له‌كترۆنى دروست بكات به‌ڵام ئامێره‌كه‌ى باسكاڵ هه‌ندێك گرفتى تیا به‌دیاركه‌وت.
له ساڵى (1821) زاناى ئینگلیزى (جارلیس بابه‌یج) توانى ئامێرێكى كۆمپیوته‌رى پێشكه‌تو دروست بكات كه به هه‌ڵم كارى ده‌كرد. دواتر پێشكه‌وتنى به‌رچاوى گه‌وره له‌م بواره‌وه بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى یه‌ك سه‌ده وه‌ستا تاوه‌كو ساڵى (1936) زاناى ئه‌ڵمانى (كۆنراد زۆسی) توانى یه‌كه‌م ئامێرى كۆمپیوته‌رى پێشكه‌وتو بێ گرفت دروست بكات. و له‌ساڵى (1943) ئامێرى كۆمپیوته‌رى جۆرى (ENIAC) په‌ره‌ى سه‌ند له لایه‌ن په‌یمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى بالیستى له ولایه‌تى ماریلاند ئه‌وه‌ش بۆ پێشخستنى ئامێرى جه‌نگى له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا.
له ساڵى (1947) كۆمپانیاى (bell telephone laboratories) هه‌ڵسا به دروست كردنى یه‌كه‌م ترانزیستۆر له جیهان و له ساڵى (1962) پرۆژه‌ى یه‌كه‌م یارى كۆمپیوته‌رى خسترایه به‌ر چاو له لایه‌ن (ستیڤ روسیل) یارىیه‌كه به‌ناوى (space war) بو. دواتر له ساڵى (1964) ئامێرى كۆمپیوته‌رى (IMB 360) به‌رهه‌مهێنرا. له نێوان ساڵانى (1964-1968) (دۆگلاس ئه‌نفیلبارت) توانى بۆ یه‌كه‌م جار ئامێرى (mouse) دروست بكات ئه‌وه جگه له‌یه‌كه‌م پرۆگرامى نوسین (تێكست) كه له هه‌مان ماوه‌دا ئاماده‌كرا و له‌لایه‌ن هه‌مان زاناوه.
له ساڵى (1969) بۆ یه‌كه‌م جار (ARP net) به‌رهه‌مهێنرا كه یه‌كه‌م وێنه‌ى ئینته‌رنێتى ئێستایه. له ساڵانى نێوان ( 1970-1971) كۆمپانیاى (Intel) توانى بۆ یه‌كه‌م جار (RAM)مێك دروست بكات به قه‌باره‌ى (bit256) له‌گه‌ڵ دروست كردنى یه‌كه‌م (Microprocessor) له جیهان له هه‌مان ماوه‌دا. له ساڵى (1971) (ئاڵان شوگارت) به یارمه‌تى كۆمپانیاى (IBM)ى به‌ناوبانگ توانیان بۆ یه‌كه‌م جار (floppy disc) دروست بكه‌ن.
له ساڵى (1975) (پاوڵ ئاڵین) و (بیل گیتس) هه‌ڵسان به په‌ره‌سه‌ندنى زمانى كۆمپیوته‌ر (Basic). و له هه‌مان كاتدا دروست كردنى كۆمپانیاى (Microsoft)یان راگه‌یاند. هه‌ر له ساڵى (1977) كۆمپانیاى (Apple) كۆمپیوته‌رى (Apple II)ى خسته بازاڕه‌وه كه نرخه‌كه‌ى (1195) دۆلار بو.
له ساڵى (1981) كۆمپانیاى (IBM) بۆ یه‌كه‌م جار كۆمپیوته‌ره پێشكه‌وتوه‌كه‌ى خسته رو به‌یارمه‌تى كۆمپانیاى (Microsoft) كه سیسته‌مى ئه‌و كۆمپیوته‌ره پشتى به سیسته‌مى (BASIC)وه به‌ستابو. له ساڵى (1991) سیسته‌می (www) یاخو (world wide web) په‌ره‌یه‌كى فراوانى سه‌ند له لایه‌ن (تیم بارنرز لی) له جیهان بڵاوبۆوه.
له‌و كاته‌وه تا ئیستا كۆمپیوته‌ر چه‌نده‌ها پێشكه‌وتنى به‌خۆوه دیوه له زۆر لایه‌ن وه‌ك خێراى، مێمۆرى و وێنه هتد.. و له هه‌مان كاتدا هه‌وڵدراوه بۆ بچوك كردنه‌وه‌ى ئامێرى كۆمپیوته‌ر، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا واى لێهاتوه كۆمپیوته‌ر تواناى كار ئاسانیمان بۆ ده‌كات له هه‌مو لایه‌ك، بگره ئێستا كۆمپیوته‌ر بۆ چه‌نده‌ها نه‌شته‌رگه‌رى پزیشكى و چه‌نده‌ها لایه‌نى تر. وه هه‌ر یه‌كێك له‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ى به‌شه‌كانى كۆمپیوته‌ر له‌م دواییانه‌دا له لایه‌ن زانایێك یا كۆمپانیایێك ئه‌نجام دراوه وه‌ك باسمان لێوه كرد.