له ژماره‌ى ڕابردوى گۆڤارى (ئۆزۆن) بابه‌تێكم كه‌وته به‌ر چاو له ژێر ناونیشانى(ئێمه بۆ واین؟) كه تیشكى خستبوه سه‌ر نزمى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى قوتابیانى زانكۆ كه ئه‌مه ڕاستىیه‌كه ده‌بێت قوتابیان بیزانن.
منیش وه‌كو هه‌ر قوتابیه‌ك ویستم له لایه‌ن خۆمه‌وه درێژه به‌و بابه‌ته بده‌م و به پێى توانا باسى هه‌ندێ له هۆیه‌كانى و چه‌ند ڕێگه چاره‌یه‌ك بكه‌م كه هه‌ریه‌كه‌مان ده‌توانین هه‌وڵى بۆ بده‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى خۆمان و زانكۆكانمان.
ئه‌و به‌ڕێزه له بابه‌ته‌كه‌یدا هۆیه‌كانى گه‌ڕانبوه‌وه بۆ خودى قوتابیان،به‌ڵێ ئه‌مه ڕاسته به‌ڵام ده‌توانین بڵین له %40 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قوتابیان،چونكه ده‌بێ دان بنێین به كه‌مى هۆشیارى ڕ‌ۆشنبیرى و بیروباوه‌ڕێكى زانستیانه‌ى نوێخواز كه له هه‌ر كوچێكى كۆمه‌ڵگادا بێت له ناو زانكۆدا یان له ده‌ره‌وه بۆنى قوتابى و زانكۆمان لێبێت.قوتابى زانكۆ له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا هه‌ر ئه‌و كاته‌ى كه له ناو زانكۆدان و ناسنامه‌كانیان هه‌ڵده‌واسن ئیتر قوتابین به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه بیانبینین هیچ جیاوازیه‌كیان نیه له گه‌ڵ خه‌ڵكى ئاساى جگه له‌و ناسنامه ده‌ستكرده ناسنامه‌یه‌كىتر نىیه كه هه‌ڵگرى دروشمى زانكۆ بێت وه‌كو جل و به‌رگ،گفتوگۆیه‌كى زانستیانه یان دیالۆگێكى پڕ فه‌لسه‌فه‌و زانستى سه‌رده‌م.
با لێره‌دا باسى %60ه‌كه‌ىتر بكه‌ین كه بۆته هۆى نزمى ئاستى رۆشنبیرى قوتابیانى زانكۆ كه ئه‌ویش كۆمه‌ڵگا و سسته‌مى په‌روه‌رده‌و خوێندن ده‌گرێته‌وه،ئێمه له‌م وڵاته‌دا زۆربه‌مان تا شه‌ش ساڵ ته‌واو نه‌كه‌ین فێرى هیچ زانیارىیه‌ك ناكرێین و بگره كتێب و قه‌ڵه‌میش به ده‌سته‌وه ناگرین هیچ شتێكیش له باره‌ى دنیاى قوتابى و مامۆستا نازانین،ئیتر له پڕێكا ده‌چینه قۆناغى سه‌ره‌تاى و ده‌ست ده‌كه‌ین به خوێندن له ژێر زه‌برو زه‌نگى مامۆستا‌و هه‌ڕه‌شه‌كانى ماڵه‌وه له گه‌ڵ هه‌بونى چه‌نده‌ها كه‌م و كوڕى ناو قوتابخانه،هه‌روه‌ها جگه له‌و وانانه‌ى كه بۆمان دانراوه زۆربه‌یان سسته‌مى لاوازن بۆ قوتابى وانه‌ى تریش له كۆمه‌ڵگاو ده‌وروبه‌ر و له‌م و له‌و فێرده‌بین كه به‌شێكیان بریتین له بیروباوه‌ڕى گه‌نده‌ڵ و پوچه‌ڵ،به‌شێكیانیش بریتین له كوشتنى حه‌زو ئاره‌زو و به‌هره‌كانمان به‌م شێوه‌یه قۆناغى سه‌ره‌تاى ته‌واو ده‌بێت و ده‌چینه ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى ئیدى لێره‌دا هه‌ردو ڕه‌گه‌ز جیاده‌كرێنه‌وه و ئه‌و وانانه‌ش كه له كۆمه‌ڵگاوه فێرده‌كرێن زیاتر ده‌بن له سه‌ره‌تاى هه‌ر وانه‌یه‌كیش وشه‌ى (عه‌یبه) ده‌گوترێته‌وه هه‌ردو ڕه‌گه‌ز له به‌ر چاوى یه‌كتر وه‌كو ئه‌ژدیها پیشان ده‌درێن و تێكه‌ڵ بونیان له كۆڕى زانستى و به‌رنامه‌و ئاهه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت به پێى یاساى (عه‌یبه) ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها كاریگه‌رىتر باوه‌ڕێكى ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵ دروست ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌كه‌ى له زانكۆدا به دیار ده‌كه‌وێت،چونكه له‌م قۆناغه‌دا كه هه‌ردو ڕه‌گه‌ز تێكه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه خۆیان وه‌ك ئه‌وه دێته به‌رچاو كه دو هۆزى جه‌نگاوه‌ربن و ئێستا له گۆڕه‌پانى جه‌نگدان،هه‌ریه‌كه له كچان و كوڕان هه‌وڵى به ده‌ست هێنانى نازناوى پاڵه‌وانىیه‌تى و سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن.به‌ڵام ئه‌و پاڵاوانىیه‌تى یه له‌سه‌ر چى؟؟له‌سه‌ر توانج لێگرتنى یه‌كترو سوكایه‌تى پێكردنى یه‌كتر.....
بۆیه لێره‌دا ده‌توانبن بڵێین قوتابى زانكۆ قوربانى ده‌ستى كۆمه‌ڵگایه‌كى دواكه‌وتو بیر‌و باوه‌ڕه پوچه‌ڵ و هه‌ڵه‌كانىیه‌تى....ئیتر كۆتاى به وته‌كانم دێنم و داوا له‌و دو هۆزه جه‌نگاوره ده‌كه‌م كه بجه‌نگێن به چه‌كى پێنوس و زانسته‌كه‌یان له پێناو میلله‌ت و وڵات،هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى پاڵه‌وانیه‌تى بده‌ن له ئاسته‌كانى خوێندن به‌ڵكو بتوانن بیروباوه‌ڕه هه‌ڵه‌كانى كۆمه‌ڵگا له‌ناوبه‌رن و ئه‌و سسته‌مه سه‌قه‌تانه‌ى خوێندن ڕاست بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتوش نه‌بنه قوربانى و خه‌ونه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانیان له زانكۆ بێته‌دى و زانكۆ ره‌مزێك بێت بۆ پێشكه‌وتنى وڵات.