هه‌روه‌كو ئاشكرایه كه مۆبایل هۆكاری گواستنه‌وه‌یه بۆ كاتی پێویست. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌یر ئه‌كه‌ین ئه‌مرۆ له دنیادا به گشتی وه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به تایبه‌تی هۆكاری گواستنه‌وه‌یه بۆ كاتی رابواردن و شته لاوه‌كیه‌كان كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی سلبی بۆ سه‌ر ماڵی هه‌مو یه‌كێك له ئێمه‌ی خولقاندوه. له‌و شته لاوه‌كیانه‌ش كه ئه‌مرۆ زۆر باوه به مۆبایل كاری سێكسیه، كه زۆربه‌ی زۆری هه‌ردو ره‌گه‌ز پێوه‌ی سه‌رقاڵن.. جگه له رابواردنی رۆژانه و گاڵته جاڕی و گوته‌ی
ناشرین ره‌وانه‌كردن
به مۆبایل.
ئه‌مه له لایه‌ك. له لایه‌كی تریشه‌وه
بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی سێكسیه كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاق و شه‌ریعه‌ت، كه‌چی ئێستا هه‌ر زۆر باوه له نێو بازاڕی ئازادی ئێمه‌دا كه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا بوه‌ته هۆی وێرانكردنی شێوازی بینای خێزان و شیرازه‌كه‌ی بۆ نمونه كوشتن و زه‌وتكردنی ئازادی تاكه كه‌س و ...هتد
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌ی كه مۆبایل وه‌كو ئامێرێكی منداڵ جاڕی لێهاتوه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، هه‌رچی منداڵێكی كۆڵانه ئه‌بینین مۆبایلێكی به كامێرای به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئنجا ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی بخوازێ پێی ئه‌نجام بدات. ئیتر هه‌تا بۆ كاری خراپه به‌كارهێنانی نه‌بێ كه‌س به ماڵی كاری باشی نازانێ هه‌م به منداڵ و به گه‌وره‌وه..! ئه‌گه‌ر چی دایكان و باوكان ئه‌توانن به هۆكاری تر ئاره‌زوی منداڵه‌كانیان جێ به جێ بكه‌ن. من لێره‌دا روی پرسیار ده‌كه‌مه دایكان و باوكان و خاوه‌ن دوكانداری مۆبایل...
كه ئایا دایكان و باوكان ناتوانن ناز هه‌ڵگرتن و ره‌وشت پێدانی منداڵه‌كانیان به رێگای وه‌سائیلی تره‌وه بێ نه‌وه‌كه مۆبایل؟... یاخودكاكی دوكاندار ناتوانی به رێگه‌ی تر تجاره‌ت بكه‌یت كه له چوارچێوه‌ی كاری ئیجابی بخولێته‌وه؟ ئێوه‌ش ئه‌ی خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ، ئێوه كه هه‌م چینی رۆشنبیرن و نه‌وه‌ی داهاتوی گه‌لن وه هه‌م دایك و باوكی داهاتون ئیتر با له ئێوه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی رۆشنكه‌ره‌وه بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و دیارده ناحه‌ز و دزێوه ده‌ست پێبكات نه‌وه‌ك ئاگر خۆشكه‌رێك بن بۆسوتانی نه‌وه‌ی داهاتو...