راسته كه‌وا بۆیه‌ى نینۆك جوانی وناسكى ده‌به‌خشێت به نینۆكه‌كانى ده‌ست و پێ و به‌لاى زۆربه‌ى كچان ستایلیان ته‌واو نابێ بێ به‌كارهێنانى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ له‌بیرمان نه‌چێ كه‌وا مه‌ترسى نه‌خۆشى هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى راست به‌كار نه‌هێنرێ، چونكه هه‌ندێ له‌پسپۆر ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه‌وا كاریگه‌رى نیگه‌تیڤانه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندورستى گشتى ئافره‌تان كه ده‌بێته هۆى سه‌ر ئێشه‌و هه‌وكردنى پێست، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێ پزیشكى پسپۆڕ له‌زانكۆى (ماو‌نت سیناى) له نیۆیۆرك رایان گه‌یاند كه‌وا ئه‌م بۆیه‌ى نینۆك به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زیان به‌خش نیه ته‌نیا بۆ ئه‌وانه نه‌بێت كه‌وا هه‌ستیاریان هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ندێ له‌و مادانه‌ى كه‌وا به‌ژدارى ده‌كه‌ن له دروست بوونى وه‌ك كیتۆن، ئه‌سیتۆن، زایلین.كه پاش به‌كارهێنانى تێكده‌شكێن به‌هه‌وادا بڵاو ده‌بنه‌وه كه ده‌بێته هۆى سه‌رئێشه بۆیه وا باشه له‌كاتى به‌كار هێنانى له ده‌ره‌وه یان لاى په‌نجه‌ره یان پانكه بین،
ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌كه به‌رده‌وام بوو ئه‌وه هه‌وڵده كه‌وا جۆر یان ره‌نگى بۆیه‌كه بگۆرى به‌جۆرێك كه‌ماده‌ى ناوى كه‌متر له هه‌وا بڵاو ببێته‌وه بۆ نمونه (كیتون) كه‌متر بڵاو ده‌بێته‌وه له مادده‌كانى تر. هه‌روه‌ها روونیان كرده‌وه كه‌وا له‌وانه‌یه هه‌ستیارى به‌رامبه‌ر
مادده‌ى تر هه‌بێ وه‌ك تۆلین سلفونامید كه ده‌بێته هۆى سوربوون و ووشك بوونى پێستى مل و ده‌موچاو به‌تایبه‌تى بۆ ئافره‌تانى سك پڕ‌و شیر ده‌ر. ئه‌وه ماوه بڵین
كه‌وا كچان با خۆیان دور بخه‌ن له‌زۆر به‌كارهێنانى ره‌نگى سور. هێشتنه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى زۆر له سه‌ر نینۆكه‌كان چونكه ده‌بێته هۆى دورست بوونى په‌ڵه‌ى زه‌ردى كاتى له‌سه‌ر نینۆكه‌كانتان. له به‌ر ئه‌و هه‌ستیارییه‌ى كه مادده‌ى ناو بۆیه‌كان دورستى ده‌كه‌ن زۆر له كۆمپانیاكان بڕیاریان داوه كه‌وا مادده‌ى تر به‌كار بێنن بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌ترسیه‌كه‌ى كه‌م بكه‌نه‌وه.