بۆنى پیسى ده‌م ئازارى خۆم و ده‌وروبه‌رم ده‌دات,ره‌نگى ددانه‌كانم زۆر گۆڕاوه.ددانه‌كانم به ئاوى ساردوگه‌رم ده‌ته‌زێت و جارجاریش ئازارێكى له ناكاو گشت ددانه‌كانى شه‌ویلاكم ده‌گرێته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت, ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها نیشانه‌ى تر ماناى پیسى ددانه‌كان و هه‌وكردنى پووك ده‌گه‌یه‌نن, چاره‌سه‌ره‌كه‌شى شوشتنى ددانه له‌لاى پزیشكى ددان.
له‌ناو خه‌ڵكدا وا باوه كه‌وا شوشتنى ددانه‌كان له‌لاى پزیشكى ددان ده‌بێته هۆى لاوازبوونى ددانه‌كان به‌هۆى لابردنى به‌شى میناى ددانه‌كان, له راستیدا ئه‌م باوه‌رو ووتانه, ووته‌ى چه‌ند خه‌ڵكێكى ساده‌و ساكارن كه‌وا له‌زانستى پزیشكى ددان ناگه‌ن و ته‌نانه‌ت زانیارى ساده‌شیان نى یه له‌م باره‌یه‌وه.
شوشتنى ددانه‌كان شه‌ش مانگ جارێك له‌لاى پزیشكى ددان كارێكى گرنگ و پێویسته بۆ پارێزگارى كردن له سه‌ر ددانه‌كان و پووك و نه‌هێشتنى ره‌نگ بوونى ددانه‌كان دوورتریش پارێزگاریكردن له سه‌ر ته‌ندروستى دڵ و گه‌ده و به‌شه‌كانى تر‌ى له‌ش كه‌وا په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیان هه‌یه به ته‌ندروستى پووك و ددان. بێگومان شوشتنى ددانه‌كان ده‌بێته هۆى لادانى پاشماوه خۆراكیه‌كان كه‌وا له‌سه‌ر ددانه‌كان نیشتوون, جگه له لادانى كلسه به‌جێ ماوه‌كانى سه‌ر ددانه‌كان و بن پووك, ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى نه‌هێشتنى كۆبونه‌وه‌ى به‌كتریا و كلۆربونى ددانه‌كان.
دواى لادانى ئه‌مانه كه ئه‌مه قۆناغى یه‌كه‌مى ددان شوشتن پێك ده‌هێنێ,
قۆناغى دووه‌م ده‌ست پێده‌كات, بریتى یه له‌لادانى ره‌نگه به‌جێ ماوه‌كانى سه‌رددانه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ره‌نگى راسته‌قینه‌ى ددانه‌كان و لووسى و ساف كردنى رووى ددانه‌كان تا كێڵگه و باره‌گاكانى به‌كتریاكان به‌ته‌واوى تێك ده‌چێت, ئه‌مه‌ش به پۆڵیش كردنى ددانه‌كان به مادده‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌كرێت كه پێى ده‌وترێت (پۆمه‌ش) كه‌وا فلۆرایدى تێدایه‌و پووك ئاوده‌دات به مادده‌ى فلۆراید و به هێزى ده‌كات. دواى شوشتنى ددانه‌كان, نه‌خۆش پێویسته بۆ چه‌ند رۆژێك غڕغڕه بكات به (كلۆرهێكسدین) كه‌وا به‌كتریاى ده‌م ده‌كوژێت و كه‌مى ده‌كاته‌وه,جگه له به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر شوشتنى ددانه‌كان به فڵچه‌و هه‌ویرى ددان, تا ددانه‌كان و پووك ته‌ندروست بمێننه‌وه و ژیانت ته‌ندروست بێت.