لاى هه‌موومان ئاشكرایه كه‌وا به‌كارهێنانى زۆر و به‌رده‌وامى كۆمپیوته‌ر ئازارى چاو ده‌دات، بۆ كه‌م كرۆدنه‌وه‌ى ئه‌م ئازاره و پاراستنى چاو چه‌نده‌ها لێكۆلینه‌وه ئه‌نجام دراوه و به‌رده‌وام پسپۆڕان ئاگادارى و ئامۆژگارى نوێ ئاراسته‌ى به‌كارهێنه‌رانى كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن، ئێستا له تازه‌ترین ئامۆژگاری پسپۆراندا كه به باشمان زانى خوێنه‌رانى ئۆزۆنیشى پێ ئاشنا بكه‌ین داوا له به‌كارهێنه‌رانى كۆمپیوته‌ر كراوه كه به‌رده‌وام سكرینى كۆمپیوته‌ره‌كانیان خاوێن بكه‌نه‌وه چونكه له‌كاتى پیس بوونى سكرینى كۆمپیوته‌ر چاو ماندوو ده‌بێت تا نوسینه‌كانى سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه لێكده‌كاته‌وه.