ئاده‌میزاد هه‌میشه هه‌وڵى داوه و ده‌یدات كه به‌شێوه‌یه‌كى جوان له به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵ و هاوڕێكانیدا بنوێنێت, به‌ڵام شان به شانى جوانى و پۆشت و په‌رداخى بگره له‌مانه‌ش گرنگتر بۆن و به‌رامه‌ى خۆشه كه له مرۆڤه‌كه‌وه دێت, چونكه مرۆڤ به بۆنى ناخۆشه‌وه هیچ نانوێنێ, چونكه بۆگه‌نى ده‌م كه‌سانى ده‌ورو به‌رى هه‌راسان ئه‌كات و زۆر جار نه‌خۆشه‌كه خۆى هه‌ست به‌و بۆنه ناكات له‌به‌رئه‌وه‌ى مێشكى مرۆڤ خۆى ڕاده‌هێنێت له‌گه‌ڵ هه‌موو بۆنێكى ناخۆش و خۆشدا, و داب و نه‌ریتى ئێمه‌ش زۆر ڕێگامان پێ نادات كه ئێمه به كه‌سێك بلێین كه وا بۆنى ده‌مى دێت, له‌به‌ر ئه‌وه به چاكمان زانى هه‌ندێك له‌و باره‌یه‌وه بدوێین.
هۆكاره‌كانى بۆنى ده‌م:
1- خاوێن ڕانه‌گرتنى ناو ده‌م: هه‌ندێك كه‌س بێجگه له سێ ژه‌مه‌كه‌ى خواردن له‌كاتى تردا خوارده‌مه‌نى دى ده‌خۆن به تایبه‌تى چه‌ره‌س و میوه‌و شتى دى كه به‌شێك له‌م خواردنانه له ناو ده‌مدا ده‌مێنێته‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر دوا به‌دواى نان خواردن ناو ده‌م پاك نه‌كرێته‌وه ئه‌و خواردنانه له ناو ده‌مدا ده‌ترشێن به هۆی به‌كتریای ناو ده‌م و دواتر ده‌بێته هۆی بۆگه‌نى ده‌م.
2- نه‌خۆشیه‌كانى لوزه‌ته‌ین و دیوارى قورگ: لوزه‌ته‌ین ئه‌و دوو پارچه گۆشته‌یه كه له‌ناو قورگدا چه‌سپاوه, له كاتى ئاسایدا 10-15 چاڵى تیایه كه له‌كاتى نان خواردندا هه‌ندێك له‌و خوارده‌مه‌نیه ده‌چێته ناو ئه‌و چاڵانه‌وه پاشان له لایه‌ن به‌رگرى له‌شه‌وه به‌هۆی گوشینیانه‌وه پاك ده‌كرێنه‌وه, به‌ڵام له‌كاتى نه‌خۆشى لوزه‌ته‌یندا ئه‌و چاڵانه پڕ ده‌بن له كێم به‌هۆى هه‌وى میكرۆبه‌وه و بۆنێكى ناخۆشى هه‌یه به تایبه‌تى له منداڵدا. چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه به‌هۆى ده‌رمانه دژه هه‌وكردنه‌وه(antibiotic) ده‌بێت, ئه‌گه‌ر سوودى نه‌بوو ئه‌وا چاره‌سه‌ره‌كه‌ى لابردنى لوزه‌ته‌ینه به‌هۆى نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه.
3- هه‌وكردنى نه‌خۆشیه‌كانى لووت و جیوب: به‌شێوه‌یه‌كه گشتى لووت گیرانى به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه مرۆڤ ناچار ده‌كات كه به‌ده‌م هه‌ناسه بدات له كاتى نووستندا ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ده‌م ووشك بوونه‌وه‌و پاشان بۆگه‌ن كردنى ئه‌مه‌ش زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا هه‌یه كه هه‌ستیارى(حساسیه‌ت) لووتیان هه‌یه, هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆی دروست كردنى كێم له ناو لووت و جیوبه‌كاندا كه به به‌رده‌وامى ئه‌م كێمه له پشتى لووت ده‌چێته خوارێ بۆ سه‌ر مڵاشو و قورگ و بۆنى ده‌م ناخۆشتر ده‌كات.
4- هه‌وكردنى ددان و كلۆربوونى ددان(dental caries): یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانى بۆنى ناو ده‌م كلۆر بوونى ددانه, ددان داده‌خورێ و چاڵ ده‌بێ پاشان ئه‌و چاڵانه به خواردن پڕ ده‌بێ و ده‌ترشێت و ده‌م بۆگه‌ن ده‌كات.
5- هه‌وكردنی ناو ده‌م(Oral sepsis): لێره‌دا مه‌به‌ستمان له هه‌و كردنى درێژ خایه‌نى پووك و ناو ده‌مه كه پووك ئاوسان ده‌بێته ئه‌ستوور بوونى پووك و بێخى ددانه‌كان كلس و پیسى ده‌یگرێت و
كاتێ كه په‌نجه بنێى به پووك به ئاسانى خوێنى لێ دێت و بۆگه‌نى زۆر ناخۆشى لێ دێ.
6- جگه‌ره كێشان: هه‌موو ئه‌وه ده‌زانین كه بۆنى ده‌مى جگه‌ره‌كێش خۆش نیه ئه‌گه‌ر پاكیش ڕایبگرێت, چونكه نیكۆتین ده‌بێته هۆی هه‌وكردنى ناو ده‌م و دیوارى قورگ.
7- هه‌وكردنى ناو ده‌م و قورگ به میكرۆبى Diphtheria: بێجگه له ئازارى قورگ و تا لێ هاتن و ژه‌هراوى بوونى له‌ش ناو ده‌م بۆنێكى تایبه‌تى ناخۆشى لێ دێ.
8- كه‌ڕوی ناو ده‌م: ئه‌م نه‌خۆشىیه له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ده‌بینرێ, له‌وانه‌ى كه به‌رگرى له‌شیان گه‌مه یان ئه‌وانه‌ى كه ده‌رمانى دژه هه‌وكردن به‌كار ده‌هێنن تووش بوونه‌كه به هۆی كه‌ڕوی Monilia ده‌بێ, نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه بریندار بوونى ناو ده‌م و پووكه و دروست بوونى په‌ڵه په‌ڵه‌ى سپیه له‌سه‌ر پوك و زمان و ئازارێكى زۆر و بۆنێكى ناخۆشى هه‌یه.
9- به‌كارهێنانى هه‌ندێ خوارده‌مه‌نى وه‌كو سیر و پیاز به تایبه‌تى به‌كاڵى.
10- نه‌خۆشیه‌كانى سى و بۆرى هه‌ناسه: چونكه بۆگه‌ن كردنى سیه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ى كه بۆنى ناخۆش له هه‌ردوو سیه‌كانه‌وه بێته ده‌ره‌وه وه‌كو له گه‌وره‌بوونى بۆرى هه‌ناسه(Bronchiectasis) یان دوومه‌ڵى سى(Lung abscess).
11- شێرپه‌نجه‌ى خوێن(Leukemia): یه‌كێك له نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشىیه هه‌وكردنى پوك و له‌قینى ددان و هه‌وكردنى ناو ده‌م و بۆن كردنێتى.
12- نه‌خۆشى شه‌كره: له‌م نه‌خۆشیه‌دا ڕاده‌ى شه‌كر له خوێندا زیاد ده‌كات و بۆنى هه‌ناسه ناخۆش ده‌بێت:
13- نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله: كه‌بۆنى هه‌ناسه وه‌كو بۆنى بۆگه‌نى لێدێت و ده‌م ووشك ده‌بێ.
14- مه‌ى: هه‌ناسه بۆنى ئیسپرتۆى لێ دێ.
15- نه‌خۆشیه‌كانى جگه‌ر و ئامێرى هه‌رس.
16- كاتى تا(Fever): به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ بێ.
17- بۆنى ناو ده‌م له ئه‌نجامى نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان, وه‌كو مرۆڤى ڕاڕا كه به‌بێ ئه‌وه هیچ بۆنێكى ناخۆش له ناو ده‌میدا هه‌بێ و به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌سانى ده‌وروپشتى هه‌ست به هیچ بۆنێك بكه‌ن, به‌ڵام خۆى به‌رده‌وام نیگه‌رانى ئه‌وه‌یه كه هه‌ست به‌بۆنى ناخۆشى ناو ده‌مى ئه‌كات.
ئه‌م هۆكارانه‌ى باس كران هه‌مووى چاره‌سه‌ریان هه‌یه وه به‌شێكى گه‌وره‌و سه‌ره‌كى چاره‌سه‌ركردنه‌كه خۆپاراستنه.
به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌م نه‌خۆشانه كه بۆنى ده‌میان هه‌یه دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى زۆر زه‌حمه‌ته و هه‌ر به‌و جۆره ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام خۆش به‌ختانه ژماره‌ى ئه‌مانه زۆر كه‌من.