زۆر جار ده‌بینین كه كه‌سانێك به‌یه‌كه‌وه داده‌نیشن و باس له بابه‌تى جیا جیا ده‌كه‌ن (نه‌خۆشى شه‌كره) ش زۆر جار ده‌بێته بابه‌تێكى ئه‌م جۆره دانیشتنانه ..... فڵانه كه‌س تووشى شه‌كره بووه و كاریگه‌رى زۆرى كردۆته سه‌ر بارى ته‌ندروستى ..... یا زۆر جار له بانگهێشتنه‌كاندا ده‌بینین یه‌كێك له بانگهێشتكه‌ران به داواى لێبوردنه‌وه به‌شدارى له نان خواردنه‌كه‌دا ناكات، به‌ڵكو داواى خواردنى تایبه‌تى ده‌كات، جارى واش ده‌بێت خۆى پێ ده‌گیرێت و هیچ ناخوات، له‌وانه‌شه گه‌لێ جار بكه‌وێته ژێر فشارى بانگهێشتكه‌ران و بڕێكى كه‌م خواردن بخوات و جار جاره‌ش تۆزێ شیرینى له‌گه‌ڵدا بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه نه‌خۆشى شه‌كره زۆر له‌وه زیاترى ده‌وێت و ته‌نیا لێره‌دا ناتوانرێ هه‌موو لایه‌نه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشییه باس بكرێت به‌ڵام به پێى توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام له هزر و بیرى كه‌سانى تووشبوو به نه‌خۆشى شه‌كره دروست ده‌بێت و بۆته مایه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆیان.
پانتایى بڵاوبوونه‌وه‌ى:
نه‌خۆشى میزى شه‌كره له هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆته‌وه، هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند و بچووك و گه‌وره و ژن و پیاو تووشى ده‌بن، تێبینیش ده‌كرێ كه بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشییه هاوتا بێ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى شارستانییه‌ت، جیا له‌وه‌ى كه پێش چه‌ند هه‌زار ساڵێك ئه‌م نه‌خۆشییه ناسراوه. هیچ دوور نییه كه هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕ‌انى خۆراك و خۆش گوزه‌رانى و جگه‌ره كێشان و بارى ده‌روونى و دڵه‌ڕاوكێ و قه‌ڵه‌وى و هۆى تر بێت. بۆیه ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى پێشبینى ئه‌وه ده‌كات كه ژماره‌ى تووشبووه‌كان به‌م نه‌خۆشییه زیاتر بێت و بگاته 239 ملیۆن كه‌س له‌گه‌ڵ هاتنى ساڵى 2010.
ڕێژه‌ى تووشبوون ده‌گاته نزیكه‌ى 7 % ى ژماره‌ى دانیشتوان، بۆ نموونه توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له كه‌نه‌دا كراوه له ماوه‌ى 1986 – 1992 گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ڕێژه‌ى تووشبوون له كه‌نه‌دا به‌م جۆره‌ى خواره‌وه دابه‌ش ده‌بێت:
پیاوان له 18 – 24 0.9 %
25 – 64 6.2 %
65 – 74 13.2 %
ئافره‌تان له 18 – 24 2.9 %
25 – 64 5.9 %
65 – 74 12.0 %
له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش بڵاوبوونه‌وه‌ى (2 – 4) % مه‌زه‌نده ده‌كرێت، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه تووشبوون به نه‌خۆشى میزى شه‌كره له كه‌نداوى عه‌ره‌بى بگاته 10 % ى ژماره‌ى دانیشتوان، كاریگه‌رى سه‌لبى شه‌كره له سه‌ر تووشبووه‌كان وه‌كو حاڵه‌تى سست بوونى گورچیله زیاتر له 25 % ده‌بێت، بڕینى ده‌ست و قاچیش له 50 % ده‌بێت. هه‌روه‌ها نه‌خۆشى شه‌كره هۆى سه‌ره‌كى كوێرییه و ساڵانه ده‌گاته 5000 حاڵه‌تى كوێرى. بێجگه له‌وانه‌ش كه به سه‌ختى تووشى ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن و له نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵى حاڵه‌ته‌كانیان بكرێت.
په‌یوه‌ندى له نێوان ئه‌نسۆلین و شه‌كره چییه؟
له سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌وه بزانین كه شه‌كر له خوێندا (گلوكۆز Glucose) یا شه‌كرى ترێ یا شه‌كرى خوێن) به سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى هه‌موو كارلێكه زینده‌كیه گرنگه‌كان داده‌نرێت به مه‌به‌ستى چه‌سپاندنى خانه‌كانى له‌ش و جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه پێویسته‌كان. له له‌شى هه‌موو مرۆڤێكى ئاسایی‌دا بڕێكى دیاریكراوى شه‌كر له خوێنی‌دا هه‌یه كه ڕێژه‌كه‌ى له كه‌سێكى به ڕۆژوودا له نێوان 70 – 120 ملغم ده‌بێت بۆ هه‌ر (100) مل یا (سه‌نتیمه‌تر سێ جا) له پلازماى خوێن. به پێوه‌رێكى تر 3.5 - 6.7 ملى مۆل له لیترێك دا، ئه‌م بڕه‌ش بۆى هه‌یه زیاد یا كه‌م بكات به پێى چه‌ندێتى و چۆنیه‌تى ئه‌و خواردنه‌ى كه ده‌خورێت. بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش بتوانێت گلوكۆز وه‌ك سه‌رچاوه‌ى وزه به‌كاربهێنێ ده‌بێت هۆڕمۆنى (ئه‌نسۆلین Insulin ) هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى چوونه ژووره‌وه‌ى گلوكۆز بدات بۆ ناو خانه‌كان و ده‌ست به شكاندنى گه‌رده‌كانى گلوكۆز بكات بۆ به‌رهه‌م هێنانى وزه‌ى گه‌رمى. كردارى چوونه ژووره‌وه‌ى گلوكۆز بۆ ناو خانه‌كان به هۆى وه‌رگرى تایبه‌ت به ئه‌نسۆلین له سه‌ر ڕووى خانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
لێره‌دا ده‌توانین بڵێین كه نه‌خۆشى شه‌كره بریتییه له به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌كر له خوێندا بۆ سه‌رووى تێكڕاى سروشتى كه ئه‌مه‌ش به هۆى كه‌مى ده‌ردانى هۆڕمۆنى ئه‌نسۆلین یا كارنه‌كردنى هه‌ردووكیان ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر زانیمان هه‌ر بڕێك له‌و خۆراكه‌ى كه ئاده‌میزاد ده‌یخوات به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر هاتوو نیشاسته یان شه‌كرى تێدا هه‌بوو، هه‌روه‌ك له خواردنى ئاسایى دا هه‌یه، ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى بڕى شه‌كر له‌چاو ڕێژه‌ى سروشتى كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى وروژاندنى وه‌رگره تایبه‌تییه‌كان كه (په‌نكریاس) وای لێ ده‌كه‌ن كه هۆڕمۆنى ئه‌نسولین ده‌ر بدات كه به میكانیزمێكى ئاڵۆزه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى كه بڕى شه‌كر بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕێژه‌ى خۆى. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر زانیمان كه جگه‌ر و كۆمه‌ڵێكى گه‌وره‌ى هۆڕمۆنه‌كان به‌شدارى له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌كه‌ن، گرنگى شه‌كرمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له خوێندا. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشى شه‌كره وه‌ك یه‌كه‌م نه‌خۆشى كه په‌یوه‌ندى به ئه‌نسۆلین و په‌نكریاسه‌وه هه‌یه، كه‌واته په‌نكریاس چییه؟ ئه‌نسۆلین چییه؟ په‌یوه‌ندییان چییه به نه‌خۆشى شه‌كره‌وه؟
چۆن ده‌توانرێ كۆنتڕۆڵى هاوسه‌نگى شه‌كر بكرێت له خوێندا؟
تێكڕاى شه‌كرى ترێ له خوێنى مرۆڤى ئاسایى دا جێگیره، كه ده‌كاته نزیكه‌ى یه‌ك گرام بۆ هه‌ر كیلۆگرامێك له پلازماى خوێن، به‌ڵام ئه‌م ڕاده‌یه مام ناوه‌ندییه چونكه ڕێژه‌ى شه‌كرى ترێ به‌رز ده‌بێته‌وه له دواى ژه‌مێكى ده‌وڵه‌مه‌ند به شه‌كر و نیشاسته، له كاتێك دا ئه‌م ڕێژه‌یه نزم ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه له خواردنى كاربۆهیدرات وه‌ك شه‌كر و نان و برنج. ئه‌گه‌ر شه‌كرى ترێ به ڕێژه‌ى 1.8 گرام له هه‌زاردا به‌رز بۆوه گورچیله‌كان هه‌ڵ ده‌ستن به ده‌رهاوێشتنى زیاده‌كه به شێوه‌ى میز، ئه‌م حاڵه‌ته پێى ده‌وترێ میزى شه‌كره واته نه‌خۆشى شه‌كره.
شه‌كره (السكری)
ئه‌گه‌ر تووشى نه‌خۆشى شه‌كره هاتیت پێویسته ڕه‌چاوى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بكه‌یت به‌لاى كه‌م له ساڵێكدا یه‌ك جار:
1- ئاگادارى خۆت بكه له دژى ئه‌نفله‌وه‌نزا به ڕێگه‌ى كوتان.
2- پشكنین بۆ چاوه‌كانت ئه‌نجام بده.
3- پشكنین بۆ پێیه‌كانت ئه‌نجام بده.
4- پشكنین بۆ گورچیله‌كانت ئه‌نجام بده.
5- پشكنین بۆ ڕێژه‌ى چه‌ورى له له‌شدا ئه‌نجام بده.
6- پشكنین بۆ ددانه‌كانت ئه‌نجام بده.
7- به‌خۆدا چوونه‌وه له ڕێژه‌ى جگه‌ره كێشاندا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى كه‌مى بكه‌یته‌وه یا به ته‌واوى به جێى بهێڵى.