CD ره‌نگه زۆر گونجاو بێت بۆ ئه‌لبومێكى گۆرانى یا میوزیك، یان هه‌روه‌ها یاریه‌كانى كۆمپیوته‌ر، زۆر جاریش بۆ applications جێبه‌جێكردنه‌كان به‌كار دێت و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه له‌وانه‌یه له cd یه‌ك ره‌ت بدات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێت فیلمێكى ڤیدیۆیى ته‌واو دابنێیت ئه‌وا سپێسى cd زۆر بچووكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و هه‌روه‌ها زۆریش هێواشه. كۆمپانیا دروستكه‌ره‌كان هه‌ڵسان به دروستكردنى به‌ره‌وپێشبردنى و له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا دروستكردنى DVD هاته كایه‌وه.
زاراوه‌ى DVD واته " digital video disk" له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تادا دروست كرابوو وه‌كو نێوه‌ندێك كه فیلمى دیجیتاڵى تێدا هه‌ڵبگیرێت و له ته‌له‌فزیۆنى ماڵه‌وه لێبدرێت. پاشان ئه‌و زاراوه‌یه پێشكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى بمانباته دونیایه‌كى به‌كارهێنانى زیاتر كه سپه‌یسێكى زیاترى تێدایه، بۆیه ناوه‌كه‌ى گۆڕاو بووه" digital versatile disk" به‌ڵام ناو گۆڕینه‌كه گۆڕانكاریه‌كى ئه‌وتۆى دروست نه‌كرد چونكه زۆربه‌ى خه‌ڵك كورتكراوه‌كه‌ى به‌كار ده‌هێنن كه DVD یه.
ره‌نگه نه‌ختێك گران بێت هه‌ر كه ئه‌و شێوه‌یه هاته پێشمان و بزانین كه DVD یه یان CDیه چونكه هه‌ردووكیان هه‌مان قه‌باره‌یان هه‌یه و نیوه‌تیره‌كه‌یان 60 ملیمه‌تره. هه‌ردوكیشیان له پلاستیك دروست كراون به ئه‌ستوورى 1.2 ملیمه‌تر... هه‌ردووكیان پشت به تیشكى لێزه‌ر ده‌به‌ستن بۆ خوێندنه‌وه‌ى داتاكان به هۆى ئه‌و بۆشاییانه‌ى كه هه‌ن له‌سه‌ر هه‌ر بازنه‌یه‌ك له‌و ملیۆنه‌ها بازنه‌یه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر روویه‌وه.
ئایا چۆن ده‌توانین 7 ئه‌وه‌نده‌ى سپه‌یسى CD مان ده‌ست بكه‌وێت له‌سه‌ر هه‌مان رووبه‌ر و هه‌مان دوورى؟
بۆ ئامێرى CD جۆرى DVD ناخوێنێته‌وه؟
ده‌توانین 7 ئه‌وه‌نده‌ى سپه‌یسى CD به‌ده‌ست بهێنین له رێگه‌ى بچووك كردنه‌وه‌ى دوورى نێوان ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى كه داتاكان ده‌به‌خشن، له‌سه‌ر رووى CD دا و له‌سه‌ر هه‌ر هێڵێكى بازنه‌یى چه‌ند ره‌گه‌زێكى له شێوه‌ى كه‌پسولى له‌یه‌كتر دابڕاو هه‌ن كه ده‌بنه هۆى به‌خشینى داتاكان كاتێك به‌ر لێزه‌ر ده‌كه‌ون، له DVD دا دوورى نێوان ئه‌و كه‌پسولانه كه‌م ده‌كرێته‌وه له 1.6 مایكرۆن(0.0016 ملم) بۆ ته‌نها 0.74 مایكرۆن (0.0074ملم)... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى درێژى تیشكى لێزه‌رى ئاسایى ناتوانێت ئه‌و بۆشاییه بچوكانه بناسێته‌وه، ئه‌ندازیاران ناچار بوون كه تیشكه لێزه‌رێكى وا دروست بكه‌ن درێژى شه‌پۆله‌كانى 640 نانۆمه‌تر بێت له‌جیاتى 780 نانۆمه‌تر كه لهCD دا به‌كار دێت. به‌ڵام له DVD دا ده‌بێت ئه‌ستوریه‌كه‌ى كه‌متر بێت له CD بۆ ئه‌وه‌ى تیشكه لێزه‌ره‌كه نه‌چێته ناو پلاستیكه‌كه‌و ده‌بێت 0.6 ملم ئه‌ستور بێت. له‌زگه‌یه‌ك به ئه‌ستوورى 0.6 م‌م له رووه‌كه‌ى تر‌ى بدرێت.