زه‌وى ته‌نها هه‌ساره‌یه كه تاوه‌كو ئێستا ناسراوه به به‌رده‌وامى ژیان له سه‌ریدا – ژیانیش ئه‌و مانا به‌رزه‌یه كه هه‌موو ماناكانى لێ هه‌لده‌قوڵێت ئێمه‌ى مرۆڤ له سه‌ر ئه‌و زه‌وییه هه‌تا دواهه‌ناسه‌مان هه‌موو هه‌وڵ و كۆششمان بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامى ژیانى خۆمانه . وه بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى له ماناى ژیان بگه‌ین پێویسته ئه‌و سروشته‌و ژینگه جوانه‌ى ده‌وروبه‌رمان له‌به‌ر چاو بگرین كه‌بوونمان , گه‌شه‌مان, گوزه‌رانمان , خۆراكمان , داوو ده‌رمان و كۆتاییشمان هه‌ر لێره‌دایه.
مرۆڤى سه‌رده‌م كه به بوونه‌وه‌رێكى ژیر و پێشكه‌وتوو له سه‌ر زه‌وى ده‌ژمێردرێت كه ناوه زانستیه‌كه‌ى به Homo sapiens ناسراوه , به‌رده‌وام له شه‌ڕو تۆقاندن و تێكدان و كاوڵكارى و كوشتنى ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زى خودى خۆى و بوونه‌وه‌ره‌كانى تر دایه . هه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌یه به‌ده‌ستى خۆى سروشت و ژینگه‌ى خۆى گیان له‌به‌ران له ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و شاخ و به‌ردو به‌به‌ردبووه‌كانیش تێكده‌دا .
ئه‌وه‌تا مرۆڤ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى و پیشبڕكێ و ته‌قینه‌وه‌ى ژماره‌ى نه‌وه‌كانى هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ر و شوێنێكى سه‌ر ئه‌و زه‌ویه تێك وپێك ده‌دات , دار‌و ده‌وه‌ن ودارستان ده‌برێت و ده‌سوتێنێت و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و گیان له‌به‌رانى تر ڕاو ده‌كات و ده‌كوژێت، ئه‌گه‌رنا هه‌ر بۆ رابواردن و‌دڵ خۆشى خۆى ئه‌و بوونه‌وه‌رانه به‌فیشه‌ك و تاپر و توته ده‌تۆقێنێ و هه‌ر بۆ هه‌وه‌سى خۆى ژینگه له بچووكترین مێروو و زینده‌وه‌ر تێك ده‌دات . ئه‌وه‌تا (بیفل لوبیل ) ئه‌و راوكه‌ره ئه‌مریكیه به‌ناو مرۆڤه‌ى كه شانازى و له‌خۆبایى بوونى ده‌رده‌خات به ڕاوكردنى كوشتنى (20000) بیست هه‌زار گاى كێوى له ئه‌مه‌ریكا . ئێستا نزیكه‌ى زیاتر له 600 جۆر له ئاژه‌ڵى شیرده‌ر و باڵنده له مه‌ترسى نه‌مان و له‌ناچوون دان .
ئێمه‌ش وه‌كو مرۆڤ ئه‌و راستییه باش ده‌زانین كه نه‌ك نه‌مانى گیان له‌به‌رى گه‌وره زیان به ئێمه ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵكو نه‌مان و له‌ناوچوونى هه‌ندێ زینده‌وه‌رى بچووك كه‌به‌چاو نابینرێت له‌ژینگه‌یه‌كدا ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ زیان به ئێمه‌ى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت وه ده‌بێته ئاسته‌نگى و زه‌حمه‌تى ژیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه .
هه‌مووشمان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و بوونه‌وه‌رانه جگه له‌ئێمه‌ى مرۆڤ كه به‌شه‌ڕو كاوڵكارى خه‌ریكن ئه‌وانه هاوسه‌نگى بایۆلۆجى سروشتى ده‌پارێزن و به‌رده‌وامى ده‌ده‌ن به زنجیره‌ى خۆراك Food chain و هه‌ناسه‌ى پاكى پڕ به ئۆكسجین مان پێ ده‌به‌خشن.
دیسان ده‌ڵێمه‌وه ئێمه‌ى مرۆڤ به تێكدانى سروشت و به‌ڕاوكردنى بێ یاسا‌و به پیس كردنى ژینگه زیان به خۆمان و سه‌ده‌ها گیان له به‌ر رۆژانه ده‌گه‌یه‌نێت . ته‌نانه‌ت له‌كه‌م زانى خورافیاتى هه‌ندێ كه‌س ده‌یه‌ها ئاژه‌ڵى كێوى ده‌گمه‌ن له ناو ده‌برێت بۆ نموونه له ئه‌مه‌ریكا و زۆر شوێنى تردا ئاژه‌ڵى پڵینگى په‌ڵه‌دار كه جۆره‌كه‌ى به‌ره‌و له‌ناوچوونه ڕاوده‌كرێت بۆ ئێسك و خوێن و به‌ڵكو سمێڵه‌كه‌ى كه گوایه ده‌بێته هۆى ئازایه‌تى مرۆڤ و چابوونه‌وه له نه‌خۆشى رۆماتیزم .
هه‌روه‌ها جۆرێك له مه‌یموونى (ئاى ئاى ) بێ گوناه كه ژماره‌یان زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نه، كه ته‌نها له هه‌ندێ شوێنى تایبه‌ت له ( مه‌ده‌غه‌شقه‌ر) به‌دی ده‌كرێت به بیر‌و بڕواى هه‌ندێ له مرۆڤى نه‌زان ئه‌و ئاژه‌ڵه بێ تاوانه سه‌رچاوه‌ى به‌دبینى و بێ شانس و شومه وه‌كو كونده‌بۆو قه‌ڵه‌ره‌ش كه به‌رده‌وام له كوشتن و له‌ناوبردنى ئه‌و ئاژه‌ڵه به‌سته‌زمان و بێ گوناهه‌ن .
به‌ڕێزان ... هاورێ و هه‌ڤالانى گۆڤارى (ئۆزۆن)ى قه‌شه‌نگ، ئه‌و پێشه‌كى و توانج وتوان و ره‌خنه گرتن له مرۆڤ كه به‌خۆشم یه‌كێكم له‌وان بۆ بێزاركردنى ئێوه‌ى به‌ڕێز نیه ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم كه كوردستان ئه‌و پارچه زه‌ویه سه‌رنج راكێش و جوان و دڵ رفێنه كه پێكهاته‌ى جوگرافى و جیۆلۆجى قه‌شه‌نگى دوونیاى هه‌یه به چیا‌و شاخى سه‌ركه‌ش و به‌رزو بڵند و شكۆدار به دۆڵ و شێوه‌ى قووڵ و ده‌شتى به‌رفراوان به رووبار و جۆگه‌و ده‌ریاچه‌و كانى و كارێزو تاڤگه‌ى ئاوى سازگار به دار‌و ده‌وه‌ن و دارستان و گوڵ و گوڵزارى جوان به ئاژه‌ڵى كێوى به‌توانا و ئازاى وه‌كو پڵنگ و هه‌رس و گورگ و بزنه كێوى و ئاسك و مامز هتد.. به باڵنده‌ى جوان و كه‌م وێنه‌ى وه‌كو بازو هه‌ڵۆ و داڵ و كه‌و پۆڕ و بولبول هتد.
جگه له‌وانه‌ش كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكان و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و زۆر شوێنى كه‌لتوورى و مێژوویى گرنگ كه جێگه‌ى توێژینه‌وه و باس كردنن وه‌كو ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر و به‌ستوون و گوندى جه‌رمۆ و ده‌یاها شوێنى تر راستى ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه كوردستان جێگه‌و پێگه و لانه‌ى مێژوویی شارستانیه‌ت بووه‌و زۆر له گۆڕانكارى سه‌ر زه‌وى لێره‌وه ده‌ستى پێ كردووه .
رێزداران هاوڵاتیانى به‌ئه‌مه‌ك و كورد په‌روه‌رى هه‌رێمى كوردستان ده‌با به‌یه‌كه‌وه ببین به خۆشه‌ویستانى سروشت و ژینگه‌ى كوردستان وهه‌موومان به‌رپرس و په‌یوه‌ند دار بین به پاراستنى سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له ئاژه‌ڵى كێوى باڵنده‌و رووه‌كه سروشتیه‌كان و شوێنه كه‌لتوورى به‌به‌ربووه‌كانى ئه‌و هه‌رێمه , ژینگه‌ى سه‌یرانگاو تاڤگه و شوێنه سروشتیه‌كان پیس نه‌كه‌ین ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ى مۆزه‌خانه‌ى مێژووى سروشتى كوردستان له كۆلێژى زانست به بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك داوا له‌گشت خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین كه راوكردنى بێ یاسا بڕینى دار‌و دره‌خت و پیس كردنى ژینگه‌و تێكدانى شوێنه سروشتى و كه‌لتووریه‌كانى كوردستان به هه‌موو توانایه‌كمان ئاماده‌ین بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و رێنمایى خه‌ڵك بۆ پاراستنى سروشت و ژینگه‌ى كوردستانى خۆشه‌ویستمان .