له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا و له كاتى هه‌ڵس و كه‌وت كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رماندا, چه‌ندین چه‌مك و زاراوه به‌كاردێنین كه گوزارشت له جۆر و شێواز و چۆنیه‌تی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌مان ده‌كات, وه‌ك په‌یوه‌ندی باوك و دایك له‌گه‌ڵ یه‌كتر و خوشك و برا له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر له چوارچێوه‌ی خێزاندا, هاوڕێ وهاوكار هاوپۆل له گه‌ڕه‌ك و شوێنكار و قوتابخانه‌كاندا, ئه‌مانه هه‌ریه‌كه جۆرێكن له په‌یوه‌ندیه‌كان. ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه كه له نێوان دوو كه‌س به‌رجه‌سته ده‌بێت, ووردتر بلێین ئه‌و په‌یوه‌ندیه خۆشه‌ویستیه‌ی له نێوان كوڕێك و كچێك دروست ده‌بێت. جا ئه‌م كوڕ و كچه له هه‌ر پله و ئاستێكی كۆمه‌ڵگا و خوێندن و ڕۆشنبیری دا بن. به مانایه‌كی تر , ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌كرێ له نێو گه‌ڕه‌ك و كوچه‌كاندا, له فه‌رمانگه و شوێنه گشتیه‌كاندا یاخود له قوتابخانه زانكۆكاندا دروست بێت. به حوكمی ئه‌وه‌ی كوڕ و كچانی زانكۆ گرنگترین و هه‌ستیارترین چینه‌كانی كۆمه‌ڵگان به‌و پێ یه‌ی ئه‌وان له دواڕۆژدا ده‌بنه مامۆستا و ڕێنیشانده‌رى كۆمه‌ڵگا و ووڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن , زیاتر تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه. له‌م ڕۆژانه‌دا جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان كوڕان و كچان دروست بووه كه به‌ده‌ر له په‌یوه‌ندى هاوپۆلى و هاوڕێَیه‌تیه كه په‌یوه‌ندیه‌كی پیرۆزه و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و یارمه‌تى دانى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر دروست ده‌بێت, گوایه ئه‌م كوڕه یان كچه كه‌وتۆته داوى خۆشه‌ویستیه‌وه‌و به بێ بیر كردنه‌وه‌یه‌كى عه‌قلیانه و مه‌نتقیانه ده‌كه‌وێته دواى چه‌ند حه‌ز و ئاره‌زوویه‌ك, كه به ماوه‌یه‌كى كورت و چه‌ند كێشه‌و ده‌رده‌سه‌ریه‌ك كۆتایی پێ دێت. مه‌به‌ست لێَره‌دا به‌كارهێنانى چه‌مكى خۆشه‌ویستیه كه زۆر به سووك و ئاسان له‌سه‌ر زارى كوڕان و كچاندا ده‌بینرێ و باس ده‌كرێ به ڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر كوڕێك بۆ یه‌كه‌مجار كچێك ببینێ یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت كه‌وا خۆشیویستووه و عاشقى بووه , له كاتێكدا ده‌توانین بلێین ئه‌و كه‌سه ته‌نها به‌هۆى جوانى یان سه‌رنج ڕاكێشانى به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌م قسه‌یه ده‌كات , به‌مانایه‌كى تر، ئه‌م هه‌ر ته‌نها حه‌زى له‌و كه‌سه كردووه هه‌ر وه‌ك چۆن بلێین "من حه‌زم له پرته‌قاڵه" یان هه‌ر شتێكى تر كه له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر كورت حه‌ز له یه‌كێكى تر بكات و مه‌یلى بۆ یه‌كێكى تر بچێت. كه‌واته لێره دا تێكه‌ڵاویه‌ك له نێوان چه‌مكى خۆشه‌ویستى و حه‌ز لێ‌كردن هه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا ئاماژه به چه‌مكى حه‌زلێكردن بده‌ین ده‌توانین بڵێین ﴿﴿حه‌ز لێ‌كردن ئه‌و پڕۆسه‌یه یه كه مه‌رج نیه جه‌مسه‌رى خۆى بدۆزێته‌وه و جووتى خۆى په‌یدا بكات , به‌ڵكو تاكه‌كه‌س له ئه‌نجامى كۆمه‌ڵێ هۆكارى ده‌روونى و ئۆرگانیه‌وه حه‌ز له كه‌سێكى تر ده‌كات و ئه‌و ووزه‌یه ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه له بنه‌ما ده‌روونى و جه‌سته‌یى و ئۆرگانیه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێت. له حه‌زلێكردندا ئه‌ویتر له ڕێگه‌ى كاریگه‌رى بۆ سه‌ر هه‌ست و ده‌روونمان مه‌یلێك له ئێمه‌دا ده‌جوولێنێ , پاشان ئه‌م كاریگه‌ریه ده‌بێته هۆى چاڵاك كردن و به‌گه‌ڕخستنى جه‌سته‌مان و ئه‌مه‌ش له ئۆرگانێكى ئێمه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ئه‌م مه‌یله بزواوه ده‌كاته حه‌ز و ته‌مه‌ننایه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌و كه‌سه﴾﴾ جێ ى باسه بڵێین كه ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت حه‌ز لێ‌كردن لاى تاكه‌كه‌سێكه و ئه‌وه‌ى حه‌زى لێ كردووه ئاگاى لێ نیه , به‌ڵكو زۆر جار هه‌ردووكه‌س حه‌زیان لێك كردووه و چه‌ند حه‌ز و ئاروه‌زوویه‌ك واى لێ كردوون بگه‌ن به یه‌ك كه بێگومان ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كى نادروسته و مه‌به‌ست تێیدا هاوسه‌رگیرى و به‌خته‌وه‌ر كردنى یه‌كتر نیه.
حه‌زلێكردن كاتیه و به تێپه‌ڕبوونى كات گۆڕ‌انى به‌سه‌ر دا دێت و له‌وانه‌یه كه‌م ببێته‌وه و به ئاراسته‌ى كه‌سێكى دا بگۆڕێت ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى ژیانى ڕۆژانه. كه‌واته لێره‌دا حه‌ز پێش هه‌ست و بیر كردنه‌وه ده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش زیان به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت و زه‌مینه‌كانى موعانات و كێشه‌كان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. به پێچه‌وانه‌ی حه‌ز لێكردنه‌وه خۆشه‌ویستى په‌یوه‌ندیه‌كى په‌سند كرا‌و و دروسته له نێوان نێر و مێیه‌كدا كه په‌یوه‌ندیه‌كى توند و به‌هێز له نێوانیان دا دروست ده‌بێت و ده‌گاته ئاستێك كه ئه‌م دوو كه‌سه شێت و شه‌یدا و دێوانه‌ی یه‌كتر ده‌بن و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنى هه‌ردوو لاوه دروست ده‌بێت كه تیایدا هه‌ست و سۆزی چۆنیه‌ك بوونى هه‌یه هه‌ردوو بۆ یه‌ك ئاسۆ سه‌یر ده‌كه‌ن كه به‌خته‌وه‌ر كردنى به‌رامه‌ره‌كه‌یه‌تى و نیشانى بدات كه چه‌نده دڵسۆزى ئه‌وه و رێزی لێ ده‌گرێت به جۆرێك هاوبه‌شى خۆشى و ناخۆشى یه‌كترن.
ئه‌م په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستیه كاتیى نیه به پێچه‌وانه‌ی حه‌ز لێ كردن كه له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌یل و هۆكارى ده‌روونى دامه‌زراوه, وا به ئاسانى كۆتایى پێ نایه‌ت چونكه ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر بناغه‌ى په‌سه‌ندكردنى یه‌كتر و ئاوێته بوونى یه‌كتر به جۆرێك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی سۆزدارى و ئیڕۆتیكه. له خۆشه‌ویستى دا ئامانج هه‌ر ته‌نها گه‌یشتنى جه‌سته‌یى نیه كه له حه‌ز لێ كردن دا مه‌به‌سته , به‌ڵكو له خۆشه‌ویستى دا هه‌ستێك هه‌یه كه وامان لێ ده‌كات به شێوه‌یه‌كى تر سه‌یرى ژیان بكه‌ین كه زیاتر ڕۆحى مه‌عنه‌ویه وه‌ك ئه‌وه‌ى ته‌نها جه‌سته‌یى بێت. به بڕواى من په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى كاتێك ده‌گاته ترۆپكى دروستیى كه به هاوسه‌رگیرى و خێزاندارى كۆتایى پێ هاتبێت , بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ر ڕێگر نه‌بن و كۆسپ نه‌خه‌نه ڕێگاكه ئه‌گینا به دابڕان كۆتایى پێ دێت, به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م دوو ئه‌ڤینداره یه‌كتر له‌بیر ناكه‌ن و هه‌ر به خه‌ونى ئه‌و ساتانه‌وه سه‌ر ده‌نێنه‌وه كه ڕۆژانێك بوو نه‌خشه‌یان بۆ داده‌ڕێشت.
له‌سه‌ر ئه‌م هاوكێشه‌یه ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى كه له نێوان كوڕ و كچانى زانكۆدا هه‌یه ته‌نها بریتیه له حه‌ز لێ كردن كه له‌سه‌ر بنه‌ماى جوانى و پله وپایه و سه‌رنج ڕاكێشانى یه‌كتره‌وه‌یه به جۆرێك كه كوڕێك له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێكدا هه‌یه یان به پێچه‌وانه‌وه كه ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته قاڵبى خۆشه‌ویستیه‌وه ته‌نها بریتیه له تێر كردنى هه‌ندێك حه‌ز و ئاره‌زووى كاتى , به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه كورتخایه‌نى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه كه له زه‌مه‌نێكى دیاریكراودا كۆتاییان پێ دێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین زیان به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت و وایان لێ دێت كه متمانه‌یان به ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر كه‌م بێته‌وه و زیان به كه‌سایه‌تییان ده‌گه‌یه‌نێت, لێره‌شدا كچان قوربانى یه‌كه‌من له‌ناو كۆمه‌ڵگادا, ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیان به پڕۆسه‌ى خوێندن و ئاستى ده‌روونى و ڕ‌ۆشنبیرى ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆى سه‌رقاڵى و به فیڕۆ دانى كات له‌و ماوه‌یه‌دا.