كۆلێرا یه‌كێكه له نه‌خۆشیه كوشنده‌كان كه هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ره‌كه‌ی دوا بخرێت ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ست دانی نه‌خۆش، كه له‌سه‌ره‌تاى تووشبوونى ده‌بێته هۆى زگچوونێكى ئاسایى و رشانه‌وه‌و له‌دواییدا ده‌بێته هۆى زگچوونێكى ئاوى سپى زۆر، ئه‌مه‌ش خاڵى ده‌ستنیشانكردنى نه‌خۆشى كۆلێرایه كه له رێگاى به‌كتریاى (فیبریۆ كۆلێرا)وه تووشى مرۆڤ ده‌بێت به رێگاى خواردنه‌وه‌ى ئاوى پیس.
یه‌كه‌م سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشى كۆلێرا له وو‌ڵاتى هیندستان ده‌ستیپێكرد و دواتر به رێگاى رووبار‌ى (گانێكس) گواسترایه‌وه بۆ ده‌وروبه‌رى ئه‌و ووڵاته‌و له رێگاى بازرگانى خاكى و ده‌ریاییه‌وه بۆ رووسیا و دواتریش بۆ رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا و باكوورى ئه‌مریكا گواسترایه‌وه. به‌ڵام له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا توانرا تا راده‌یه‌كى زۆر ئه‌م نه‌خۆشیه بنبڕ بكرێت ئه‌مه‌ش به دابینكردنى داووده‌رمانى پێویست بۆى و رۆشنبیركردنى خه‌ڵك له رووى پزیشكیه‌وه.
مێژووى كۆلێرا به گشتى تا ئێستا به پێى راپۆرتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دابه‌شكراوه‌ته سه‌ر حه‌وت سه‌رهه‌ڵدان … سه‌رهه‌ڵدانى یه‌كه‌م له ساڵانى نێوان 1816 – 1826 له شارى به‌نگاڵ سه‌ریهه‌ڵدا و له گشت هیندستان بڵاو بۆوه، دووه‌م سه‌رهه‌ڵدانیش له ساڵانى 1829 – 1851 له شاره‌كانى له‌نده‌ن و پاریس له ئه‌وروپا گه‌شه‌ى سه‌ند، زیاتر له 6000 كه‌سى كرده قوربانى و 10000 قوربانیشى له فڕه‌نسا لێكه‌وتۆته‌وه تا ئێستا. ئیتر سه‌رهه‌ڵدانه‌كان به‌رده‌وام بوون ، تا گه‌یشته سه‌رهه‌ڵدانى حه‌وته‌م كه له وو‌ڵاتى ئه‌ندۆنیسیا بوو. له سه‌رهه‌ڵدانێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو له سه‌ره‌تاى ساڵى 1991 تا كۆتاییه‌كانى 1994 له باشوورى ئه‌مریكا كۆلێرا به شێوه‌یه‌كى پچڕ پچڕ گه‌شه‌ى سه‌ند و نزیكه‌ى 1.04 ملیۆن تووشبووى لێ كه‌وته‌وه‌و له‌مانه‌ش 10000 تووشبوویان گیانیان له‌ده‌ست دا.
له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ خۆپاراستن و بنبڕ‌كردنى ئه‌م نه‌خۆشیه، له ساڵى 1995 سێ جۆر ده‌رمان به‌رهه‌مهێنرا ئه‌مانیش (Trimethoprim، Sulfamethoxazole، Streptomycine)ـن و بوونه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى قوربانیه‌كانى نه‌خۆشى كۆلێرا به راده‌یه‌كی باش.
له تازه‌ترین راپۆرتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسى نوێترین سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌كاته‌وه كه له (كوردستانى عێراق) سه‌ریهه‌ڵداوه.
لێره‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشیكردنمان بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان داویانه له هه‌رێمى كوردستان كه بۆ له‌ناوبردنى ئه‌م نه‌خۆشیه و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى له شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێم ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه هێشتا ئه‌ركى زۆریان له‌پێشه بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌و گه‌ره‌نتى دووباره سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه له داهاتوودا بده‌ن .