پشكێنه‌رانی پزیشكی به‌م دواییه ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه‌وا پزیشكی ره‌گه‌زی نێرینه باشتره له‌پزیشكی ره‌گه‌زی مێیینه له‌ده‌ست نیشان كردنی قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌خۆشیه كانی دڵ له ئافره‌تاندا. هه‌روه‌ها پشكێنه‌ران چۆنیه‌تی بڕیاردانی پزیشك به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیانه‌شیان روون كرده‌وه و ئه‌وه‌شیان دووپات كرده‌وه كه دكتۆری ره‌گه‌زی مێیینه كه‌متر له دكتۆری ره‌گه‌زی نێرینه تێبینی ته‌مه‌نی نه‌خۆش ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ره‌گه‌زی مێیینه بێ ئاگاشن له هۆیه‌كی زۆر گرنگ كه ئه‌ویش ئه‌گه‌ری تووشبوونی شاخوێنبه‌ری دڵه به‌نه‌خۆشى.
ئان ئه‌دامته‌ر پێشكێنه‌ر له زانكۆی وارویك ده‌رباره‌ى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ڵێ (( هه‌ندێ جیاوازیمان دۆزیه‌وه له‌نێوان دكتۆری نێرینه و دكتۆری مێیینه. یه‌كێ له‌و شوێنانه‌ی كه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت تیشكمان خسته سه‌ر، بوونی جیاوازی بوو له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردنی دكتۆره‌كان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانی نه‌خۆشه‌كان كه ده‌ست نیشانمان كردبوون.
ئه‌گه‌ر چاوێك به پشكنین و لێكۆڵینه‌وه كۆنه‌كانماندا بخشێنینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئافره‌تان به‌ته‌واوه‌تی له ترسناكی نه‌خۆشیه‌كانی شاخوێنبه‌ری دڵ تێناگه‌ن كه ئه‌و نه‌خۆشیه زۆرترین و ترسناكترین هۆیه بۆ كوشتنی.
مرۆڤ به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زیه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێن، ئه‌م نه‌خۆشیه نزیكه‌ی 3.8 ملیۆن له ره‌گه‌زی نێرینه و 3.4ملیۆن له ره‌گه‌زی نێرینه ساڵانه ده‌كوژێت.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه ئافره‌تان هه‌مان ده‌رمان ناخۆن وه‌كو پیاوان.
هه‌روه‌ها ئه‌دامته‌ر ده‌ڵێ" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تان ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌كانیان باش به‌كارناهێنن بۆیه زووتر دووچاری مردن ده‌بنه‌وه له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا"
هه‌روه‌ها ئه‌دامته‌ر ئێستا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پزیشكی ئه‌مریكی و به‌ریتانی وه‌هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كاسێتی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی چه‌ند ئه‌كته‌رێك كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 55 تا 75 ساڵ ده‌بن كه ئه‌و ئه‌كته‌رانه نیشانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان پێوه دیاره.
دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان چاودێرییان كردن ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه 81% ئه‌م نه‌خۆشیه كه نه‌خۆشی شاخوێنبه‌ره‌كانی دڵی پێده‌گوترێ له پیاوان به‌ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتێكدا له كۆمه‌ڵێكی تردا 63% له ئافره‌تان به‌ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌وه‌ی له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا سه‌یربێ ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ: به‌ڕێژه‌ی 91% ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه دكتۆره ئافره‌ته‌كان باسی ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ كردوون یاخود له ته‌مه‌نیان پرسیون نه‌خۆشه‌كان پیاوبوون.
ئینجا زانایان ئه‌نجامه‌كانی خۆیان له‌یه‌كێ له ژماره‌كانی گۆڤاری ((علم اجتماع الصحه والمرچ) بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌نه‌وه روون نه‌كردبووه‌وه تیایدا.
به‌ڵام لێكۆٍڵه‌رى ناوبراو رای وایه كه له‌وانه‌یه دكتۆره ئافره‌ته‌كان زیاتر تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن زانیاری له‌نه‌خۆشه‌كانیان وه‌رگرن نه‌وه‌ك زۆر تیشك بخه‌نه سه‌ر ته‌مه‌نیان.