مناڵه‌كه‌م هه‌موو شتێك به‌ده‌ستی چه‌پیه‌وه ده‌گرێ، ئه‌مه‌ش زۆر سه‌خـــڵه‌تم ده‌كات، زۆرجاران هه‌وڵم داوه كه ئه‌مـــــــه‌ی پێبگۆڕم، به‌ڵام بێ ســـــــــووده ...
ئه‌ی چی بكه‌م ؟ !
زۆربه‌ی دایكه‌كان به‌مه دڵ ته‌نگ ده‌بن! ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه منداڵی سه‌رده‌مانه پۆلێن ده‌كرێت به‌شێویه‌كی تایبه‌تی یان به‌شێوه‌ی هه‌ڵه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی كه‌مینه هه‌ڵده‌گرن كه ئه‌ویش نزیكه‌ی 15%یه، له‌كاتێكدا كه ئه‌مه‌ش پێویستی به‌هیچ دڵه راوكێیه‌ك نییه، به‌ڵكو ته‌نها پێویستی به پێشینه‌یه‌كه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵیدا.
له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش فه‌رموون بۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی كه گۆڤاری (دایك و منداڵ) له‌گه‌ڵ د. دیانا الحاج ئه‌نجامی داوه.
دكتۆری ناوبراو پسپۆره له‌باره‌ی ده‌زگای ده‌روونی و كۆئه‌ندامی ده‌ماری منداڵ.
*جه‌نابی دكتۆر منداڵی سه‌رده‌م كێن؟
- مناڵی سه‌رده‌م ئه‌و مناڵانه‌ن كه به‌شی لای چه‌پی له‌شی له به‌شی لای راستی به‌هێزتره، وه ئه‌م هێزه‌ش هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش ده‌گرێته‌وه ده‌ست، قاچ، چاو، كۆئه‌ندامی ده‌ماریش ده‌گرێته‌وه.
* بۆ ئه‌م منداڵانه به‌منداڵی سه‌رده‌م ناوزه‌ن ده‌كه‌ی؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ماغیان به‌هێزتره له به‌شه‌كانی تری، كه ئه‌مه‌ش به‌هێزی كۆئه‌ندامی ده‌ماری ده‌گه‌یه‌نێ له له‌ش و له‌ده‌ماغی.
* دكتۆری به‌ڕێز ئه‌ی بۆچی كه‌س و كاری منداڵ وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه منداڵه سه‌رده‌مانیه‌كان كێشه‌یان هه‌یه؟
- ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م بیروڕا هه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌باوانیانه‌وه ماوه‌ته‌وه كه گوایه منداڵی ده‌سته چه‌پ یا منداڵی سه‌رده‌مانه شتێكی هه‌ڵه‌یه، ئه‌مه‌ش نابێ له‌یاد بكه‌ین كه مناڵه‌كه‌ش هه‌ندێ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له لا سه‌رهه‌ڵده‌دات له ئه‌نجامی ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌نێوان ئه‌و و مناڵه‌كانی تردا هه‌یه.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی هه‌یه كه ئه‌وه ده‌رده‌خات مناڵه سه‌رده‌میانه‌كان بابه‌ته هونه‌ریه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خۆش ده‌وێ وه‌ك وێنه‌كێشان، په‌یكه‌ر تاشی، نووسین و چه‌ندان شتی تر كه ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كه له داهێنان.
*كه‌ی بۆ خێزان ده‌رده‌كه‌وێت كه مناڵه‌كه‌ی سه‌رده‌میانه‌یه؟
- كه‌سو كاری منداڵ تێبینی ئه‌مه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی منداڵه‌كه‌یان وه به‌شێوه‌یه‌كی دیاری كراویش ئه‌وكاته‌ی كه منداڵه‌كه ده‌ستی چه‌پی به‌كارده‌هێنێ له‌كاتی نان خواردن یان له‌كاتی گرتنی یاریه‌كان، دڵنیابوونیش له‌م سیفه‌ته له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵی ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه له‌م ته‌مه‌نه ده‌ماغی مناڵه‌كه به‌ته‌واوی گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر خێزان ئه‌وه‌یه جیاوازی بكه‌ن له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه‌وا مناڵه‌كه‌یان ته‌واو سه‌رده‌میانه‌یه یاخود شتێكه كه منداڵه‌كه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه.
* ئایا هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی منداڵه‌كه؟
- نه‌خێر هیچ لایه‌نێكی نێگه‌تیڤانه‌ی نییه بۆسه‌ر ژیانی منداڵه‌كه به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه منداڵه‌كه ئه‌و به‌شه‌ی له‌شی به‌كاردێنێ كه به‌هۆیه‌وه به‌هێز ده‌بێ یاخود ئه‌و به‌شه‌ی له‌شی به‌كاردێنێ كه به‌هۆیه‌وه به‌هێز ده‌بێ. ئه‌و كاته كێشه بۆ منداڵ په‌یدا ده‌بێ كه كه‌سوكاری منداڵه‌كه زۆر منداڵ ده‌كه‌ن كه به‌هه‌وه‌س وا بجوڵێته‌وه یاخود جوانتر بڵێم وا له‌منداڵ ده‌كه‌ن كه به‌زۆر به‌ده‌ستی راستی هه‌ڵسوكه‌وت بكات كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مناڵه‌كه به‌شه بێ هێزه‌كه‌ی یاخود ده‌سته لاوازه‌كه‌ی به‌كاربهێنێ، ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه جووڵه‌ی زیاد و واژه‌واژێك له مێشكی منداڵه‌كه په‌یدا بێت كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر لاشه‌ی منداڵه‌كه‌وه ده‌بێت له دوارۆژدا، بۆنمونه‌ش تێكچوون له‌نگه‌ری ملی و ماندووبوونی كۆئه‌ندامی ده‌ماری ده‌ستی راستی، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌كردن له نووسین. هه‌ربۆیه‌ش وازهێنان له منداڵ له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئاسایی خۆی وای لێده‌كات هه‌مووشتێك به‌ڕاست و به‌ته‌واوی ئه‌نجام بدات.
* ئایا منداڵی سه‌رده‌میانه ده‌توانن و ده‌ستی ڕاست و چه‌پی به‌كاربهێنێ؟
- به‌ڵی، ئه‌وه ده‌كرێ، به‌ڵام پێویسته كه‌س و كاری منداڵ كاتێك حاڵه‌تێكی وا له‌منداڵه‌كه‌یان ده‌بینن سه‌ردانی دكتۆری تایبه‌ت بكه‌ن تاوه‌كو لایه‌نه به‌هێزه‌كه‌ی بزانن و وه‌به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رابێنن باشتره.
زانیاری: پێویسته له‌كۆتاییشدا ئه‌وه بڵێین كه هه‌ندێك منداڵی سه‌رده‌میانه هه‌نه كه توانای ده‌ماره شانه‌شیان له‌ده‌ست و پێی راستیشیان به‌هێزن، به‌ڵام له‌باره‌ی چاودا، هه‌موو كات چاوی راست له‌م جۆره منداڵانه به‌هێزتره له‌چه‌پی. هۆیه‌كه‌شی دیار نییه!