لای هه‌موومان ئاشكرایه كه دوو جۆره میكرۆب هه‌یه ((ڤایرۆس)) و (( به‌كتریا)) و دژه زینده‌یی ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردن ده‌بێت كه به‌هۆی به‌كتریا تووشی مرۆڤ ده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییانه ناكات كه به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بن، بۆ نموونه ((هه‌ڵامه‌ت)) و چه‌ند هه‌وكردنێكی گوێ و لووت.
له‌یه‌كێك له تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه زانستییه ده‌ركه‌وتووه كه هۆی چاڵاك نه‌بوونی دژه زینده‌یی )Antibiotic ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ( ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشی دوای ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له كورسی ده‌رمانه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات هه‌ست به باشیه‌ك ده‌كات بۆیه وا ده‌زانی كه ته‌واو نه‌خۆشیه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بووه و كۆرسه‌كه‌ی تری ده‌رمانه‌كه‌ی ته‌واو ناكات، یا ئه‌وه‌ته به‌باشی به‌كاری ناهێنێت بۆ نمونه ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه پێویسته رۆژانه دووجار به‌كار بهێنرێ ته‌نها یه‌ك جار به‌كاری ده‌هێنێ، هه‌ر ئه‌م پابه‌ندنه‌بوونه به‌ته‌واو به‌كارهێنانی ده‌رمان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك جار له‌دوایی به‌سه‌ر چوونی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، هه‌مان نه‌خۆشی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كارنه‌هێنانی دروستی ده‌رمانه‌كه و له ئه‌نجامدا ده‌رمانه‌كه نه‌یتوانیوه ته‌واو به‌كتریاكانی بن بڕ بكات.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فایدز)ی جیهانییه‌وه ئه‌نجام دراوه و (4500) كه‌س له (11) وڵات گرتۆته‌وه و رایانگه‌یاند كه ته‌نها (6) كه‌س له (10) كه‌س ئاگاداری ئه‌وه بوون كه به‌كارهێنانی هه‌ڵه‌ی دژه زینده‌یی (Antibiotic) ده‌بێته هۆی چالاك نه‌بوونی. و نزیكه‌ی (22%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژه زینده‌یی (Antibiotic) به ته‌واوی چالاك نه‌بووه له‌له‌شیان ئه‌وانه‌ن كه كورسی چاره‌سه‌ركردنه‌كانیان ته‌واو نه‌كردووه.
به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه گه‌نجان كه‌متر پابه‌ندن به به‌كار هێنانی دژه زینده‌یی هه‌روه‌ها گوتی رێژه‌ی پابه‌ند نه‌بوونی نه‌خۆش له به‌كارهێنانی ده‌رمان جیاواز بوو له‌نێوان ئه‌وانه‌ی كه رۆژانه یه‌ك دۆز به‌كار ده‌هێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی رۆژانه دوو دۆز یان زیاتر به‌كار ده‌هێنن و گوتی ته‌نها (15%) ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی رۆژانه یه‌ك دۆز به‌كار ده‌هێنن پابه‌ندن نه‌بوون به دروست به‌كارهێنانی و له‌به‌رامبه‌ردا (27%) له‌وانه‌ی كه رۆژانه دوو دۆز یان زیاتریان به‌كارده‌هێنا پابه‌ند نه‌بوون به دروست به‌كارهێنانی دژه زینده‌یی (Antibiotic) هه‌ر بۆیه له‌م دواییانه‌دا پسپۆڕان له‌هه‌وڵی دروست كردنی جۆرێكی تایبه‌تن له دژه زینده وه‌ك (زیسدوماكس ئێس دی) كه ته‌نها به‌یه‌ك دۆز كاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ و زاڵ ده‌بێت له‌سه‌ر به‌كتریاكان بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێویستی به‌وه هه‌بێت كه رۆژانه بۆ چه‌ند جارێك ده‌رمانه‌كه به‌كار بهێنێت و هه‌ندێ جاریش له‌بیری بكات.
كاریگه‌ری لایه‌كی دژه زینده‌یی (Antibiotic)
به‌پێی پسپۆران له‌م بواره‌وه به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه وه‌كو هه‌رده‌رمانێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بێ ئه‌وه‌ی پێویستی پێ بێت كاریگه‌ری نێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ هه‌یه و زۆر به‌كارهێنانی دژه زینده‌یی (Antibiotic) ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌كتریا زه‌ره‌رمه‌نده‌كان زاڵ بێت به‌سه‌ر به‌كتریا به‌سووده‌كانی ناو له‌ش كه به‌رگری له له‌ش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك كه‌س هه‌ستیارن (حساسیه) به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له دژه زینده‌گیه‌كان به‌تایبه‌تی گروپی (په‌نسلین) و مه‌ترسی جیاوازی هه‌یه به گوێره‌ی مرۆڤه‌كان ده‌گۆڕدرێت، هه‌ندێكیان ته‌نها تووشی سك چوونێكی كه‌م یا ئازارێكی كه‌م له‌گه‌ده و هه‌ندێك جاریش ده‌بێته هۆی سك چوونێكی زۆر و ترسناك و ته‌نگه نه‌فه‌سی و له‌و كاته‌شدا ده‌بێ نه‌خۆش بووه‌ستێت له به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه و سه‌ردانی پزیشك بكات، هه‌ندێك له دژه زینده‌ییه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ئافره‌تی سك پڕ و كۆرپه‌له‌كه‌ی و هه‌ندێك جاریش كار ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی منداڵی شیره‌خۆره ئه‌وه‌ش له رێگای شیری دایكیه‌وه.