خوێنه‌ری به‌ڕێز لاسه‌ر ئێشه (الشقیقه) نه‌خۆشیه‌كی بڵاوه زۆرێك له خه‌ڵكی پێوه ئه‌ناڵێنن، هه‌ندێ جار ده‌چێته رۆبوون له‌كاری رۆژانه. هه‌روه‌ها روون و ئاشكرایه هه‌ر ته‌نها ده‌رمان كلیلی چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو پارێزى بناغه‌ی سارێژبوونی زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانه، هه‌روه‌ك ووتویانه (پارێز باشتره له چاره‌سه‌ركردن) ؛ .
به‌ڕێزه‌كه‌م ئه‌ته‌وێت بكۆڵیته‌وه له چاره‌سه‌ری سه‌ر ئێشه كه‌توشت ئه‌بێت؟
گه‌ر به‌ڕێزت ئه‌و كه‌سه‌ی، پێویسته ده‌فته‌رێكی بچووكی تێبینیت لابێت كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا تۆمار بكه‌یت:
- كاتی تووش بوون به‌لا سه‌ر ئێشه.
- چیت خواردووه له‌م رۆژه‌دا؟
- نوسینی حاڵه‌تی ده‌روونیت له‌م رۆژه‌دا؟
- له‌گه‌ڵ نوسین به‌شێوه‌یه‌كی پڕمانا له‌سه‌ره ئه‌و ماندووبوونه‌ی كێشاوته له‌م رۆژه‌دا كه‌تووشی سه‌ر ئێشه هاتوویت.
ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌مه‌و پێش باسمان كرد، له‌بنه‌كه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی به‌ریتانی ده‌رچووه... زاناكان له بنكه‌ی توێژینه‌وه له له‌نده‌ن ده‌یانه‌وێ بگه‌ن به‌سه‌ره داوێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری لاسه‌ر ئێشه.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه زاناكان گه‌یشتونه به‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست نه‌وبه‌ی لا سه‌ر ئێشه، په‌یوه‌ندی هه‌یه به یه‌كێ له‌م حاڵه‌تانه وه‌یان به‌هه‌ندێكیان:
- شه‌كه‌تی لاشه‌یی (جه‌سته‌یی).
- شه‌كه‌تی ده‌روونی.
- هه‌ڵچوون.
- نه‌بوونی رێك و پێكی له خواردنی ژه‌مه‌كان.
- به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر.
- كه‌م و كوڕی هۆڕمۆنه‌كانی لاشه.
پاشان لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌رده‌وام بوو زیاتر له پێنج ساڵ ئه‌وه‌ی كۆڵییه‌وه له‌ویه كه په‌یوه‌ندی به جۆره‌كانی خۆراك و روودانی سه‌ر ئێشه‌وه هه‌یه له‌م خۆراكانه:
* په‌نیروو به‌رهه‌مه شیره‌كان.
* ترشێنه‌ره‌كان وه‌ك (ئاره‌ق و بیره).
* هه‌ندێ جۆری ماسی.
* شوكلات.
* هه‌ندێ خوێ.
* پیاز.
پاش رێژه‌یه‌كی زۆر له لێكۆڵینه‌وه‌كان، زاناكان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون، بوونی په‌یوه‌ندی خۆراك به روودانی لاسه‌ر ئێشه، به‌هۆی چوونه ژووره‌وه‌ی مژادێكی سروشتی كه‌ناسراوه به (تیرامین) بۆ ناو لاشه‌ی مرۆڤ... ئه‌م مژاده به‌ڕێژه‌یه‌كی جیاواز هه‌یه له‌و خۆراكانه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا.
گه‌یشتن به‌وه و زانیمان خۆراك په‌یوه‌ندی هه‌یه به روودانی لاسه‌ر ئێشه، بۆیه پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین، كه هه‌ر تاكێ له‌ژیانێكی شه‌كه‌تی ده‌روونی و لاشه‌یی دا بژی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌م خۆراكانه بخوات تووشی لاسه‌ر ئێشه ئه‌بێت، ئه‌مه‌ش روون و ئاشكرایه، لاسه‌ر ئێشه زۆر گران و قوڕسه له‌سه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ده‌روونی.
پێش ئه‌وه‌ی ده‌روونت ئازار بده‌یت؟
هه‌ڵبه‌ته خوێنه‌ری به‌ڕێز كه خۆی لاسه‌ر ئێشه‌ی هه‌بێت به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته زوو هه‌ڵ ئه‌چێت و بڕیار ئه‌دات به هیچ شێوه‌یه‌ك (په‌نیر و پێك هاته‌ی شیره‌مه‌نیه‌كان – ماسی – شوكلات – پیاز) بێته ناو چێشت و خانه‌ی ماڵه‌وه‌یان. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی هه‌ڵه‌و نه‌شیاوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی روون بۆته‌وه رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له‌و كه‌سانه‌ی تووشی لاسه‌ر ئێشه هاتوون، تووشی لاسه‌ر ئێشه ئه‌بن به‌هۆكاری تر كه هیچ په‌یوه‌ندی به خواردنی هه‌ریه‌ك له‌م خۆراكانه‌وه نییه، به‌مه‌ش ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه سه‌ر ئێشه‌ش روو ئه‌دات كه‌هیچ په‌یوه‌ندی به خۆراكه‌وه نییه، بۆیه نه‌خۆش ئه‌توانێت هه‌ریه‌كێك له‌و خۆراكانه بخوات كه‌بۆی روون بۆوه به‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه تووشی سه‌ر ئێشه نابێت. ئه‌م روون بوونه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به ده‌فته‌ری تێبینییه‌كانی ئه‌توانێ سوودی لێ ببینێ.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ئه‌و هۆكارانه‌ی ترن كه ئه‌بنه هۆی سه‌ر ئێشه:
1. گرژبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی له‌ش.
2. ئازار كه‌له نه‌خۆشیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ نمونه نه‌خۆشی چاو گوێ و گیرفانۆكه‌كانی لووت (جیوب انفی)، بڕ بره‌كانی مل.
3. فراوان بوونی خوێن به‌ره‌كان:
أ- له‌ناو كاسه‌ی سه‌ر.
ب- له‌ده‌ره‌وه‌ی كاسه‌ی سه‌ر.
4. په‌ستان له‌سه‌ر خوێنبه‌ره‌كان: به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی ناو كاسه (خوێن به‌ربوون، وه‌ره‌م).
5. فراوان بوونی گیرفانۆكه‌ی خوێن هێنه‌ره‌كان یان په‌ستان له‌سه‌ری.
6. هه‌وكردنه‌كان:
أ- له‌ناو كاسه‌ی سه‌ر نمونه/ هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك.
ب- ده‌ره‌وه‌ی كاسه‌ی سه‌ر نمونه/ هه‌وكردنی خوێن هێنه‌ره‌كان.
7- ده‌روونی.
سه‌رچاوه:
1- الغژا‌و قبل الدوا‌و اعداد محمد رفیق.
2- دلیل الگبیب الممارس تعریب (احمد رامی – محمد سامر قبانی، محمد ایاد الممالخی، یاسر العیتی).