ئایا ده‌زانی زاناكان خێرایی نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ له زه‌وی ته‌نها له‌ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی پرسیاری سه‌ره‌وه‌دا به 64 كیلومه‌تر مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش هه‌ساره‌ی سور له كۆتایی ئه‌مساڵدا ده‌گاته نزیكترین خاڵ له زه‌ویه‌وه .
شایانی یاد كردنه‌وه‌یه كه ئه‌و دووریه‌ی كه مه‌ریخ تیایدا له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه له 26 /12/2007 هاوشێوه‌ی ئه‌و نزیك بوونه‌وه‌یه‌یی نێوان هه‌ردوو هه‌ساره‌كه ده‌بێت كه پێش نزیكه‌ی 200 ساڵ رویدا.
به‌پێی لێدوانه‌كانی زانا ئه‌ستێره ناسه‌كان هه‌ساره‌ی سور له‌م كاته‌دا زۆر گه‌شاوه ده‌بێت، له هه‌ردوو هه‌ساره‌ی زوهره‌و زه‌به‌لاحی هه‌ساره گه‌وره‌كان موشته‌ری پرشنگدارتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به‌هۆی دوور بینه ئاسمانیه‌كان رووی مه‌ریخ ببینرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌شه‌با تۆزاویه‌ى كه چه‌ند مانگێكه له سه‌ر هه‌ساره‌كه هه‌ڵ ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ئه‌و بیره به‌فراویه‌ی جه‌مسه‌ری باشوری هه‌ساره‌كه به‌روونی ببینرێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه، گوایه هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به‌شێوه‌یه‌ك له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه كه وه‌ك مانگ به ئاسمانه‌وه ده‌بینرێت. هه‌روه‌ها به بوچوونی زاناكان ئه‌م زانیاریانه نازانستین و ناتوانرێت به گریمانیش وه‌ربگیرێن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م نزیك بوونه‌وه‌یه رووبدات شه‌پوڵی ده‌ریاكان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌چن كه ئاوی زه‌ریاو ده‌ریاكان گشت وشكایی رووی زه‌وی ده‌گرێته‌وه‌و كاره‌ساتێكی گه‌ردوونی روو ده‌دات كه ژیانی تێدا به‌كۆتا دێت .