هه‌ندێك جار ده‌پرسین ئاخۆ ده‌بێ هۆی ماندوویی و بێ ووزه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێ هۆی چی بێ؟ بۆ به‌رده‌وام هه‌ست به‌سه‌ر ئێشه و چه‌ندین جۆری هه‌ستیاری ده‌كه‌ین. بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ین كه هۆكارێكی شاراوه هه‌یه له ماڵه‌وه و شوێنی كاركردنمان رێگاكانمان، زۆریش به شێوه‌یه‌كی سلبی كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌یه. ئه‌ویش شه‌پۆڵه كارۆموگناتیسییه سروشتی و ده‌ستكرده‌كانه، كه ئامێره كارباییه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به‌رهه‌می
دێنن. به‌ڵام ئایا راسته كه ئه‌مه هۆی ماندووبوون و هه‌ست كردنمانه به دڵه ڕاوكێ؟! ؛
مرۆڤ له‌هه‌وڵی پێشكه‌وتنی دا، زیانی زۆر گه‌وره‌ی به ژینگه گه‌یاندووه، دوو دڵی نه‌كردووه له زۆربوونی ئۆتۆمبیل و دوكه‌ڵی كارگه مه‌زنه‌كان، ئه‌مانه و جگه له پیس كردنی رووبار و ده‌ریاكان به‌مادده كیمیاویی و پاشماوه‌كانی ماڵه‌وه. پیس بوونی ژینگه ته‌نها ئه‌مانه ناگرێته‌وه كه به‌چاو ده‌یان بینین و لێره‌دا شه‌پۆڵه كارۆ موگناتیسیه‌كانیش بوونه‌ته تێكده‌ری ژینگه كه له ئامێره كاره‌باییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ناتوانین رۆڵی ئه‌م ئامێرانه له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا فه‌رامۆش بكه‌ین و بگره له زۆر كاری ساكار و ئاڵۆزیش پشتیان پێوه ده‌به‌ستین. كێ له‌ئێمه له‌ماڵه‌وه ئامێرێكی ته‌له‌فۆنی دانه‌ناوه؟ كێ له‌ئێمه كۆمپیوته‌ر به‌كار ناهێنێت یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌جێگایه‌ك نییه كه كۆمپیوته‌ری تێدا به‌كار بێت، یا كام له‌ئێمه به‌فرگره و مۆبایل و داهێنانه تازه‌كان به‌كار ناهێنێت كه كاری رۆژانه‌مان ئاسان ده‌كه‌ن.
زۆربه‌تان سه‌رتان به ئه‌رێ ده‌هه‌ژێنن. هه‌ریه‌كه‌مان یه‌كێك له‌و ئامێرانه به‌كار بێنێت بێگومان شه‌پۆله كارۆموگناتیسیه‌كان به‌زه‌یی پێوه نه‌هاتۆته‌وه و ئابڵوقه‌ی مێشكی داوه كه له‌ڕێگه‌ی هێڵه‌كانی كاره‌با و هه‌واییه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان و ژێره‌وه‌شیان به‌رهه‌میان ده‌هێنن.
كه‌واته له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه به‌م شه‌پۆڵانه ده‌وره دراوین و بواری رزگاربوونمان نییه لێی. له‌ڕاستیدا، شاره‌زایان زه‌نگی به‌رزبونه‌وه‌ی ووزه تیشكییه‌كانیان لێداوه كه پێشتر له ژینگه‌دا هه‌بوون. ئاگاداریشمان ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو بوارێك رادێنن، به‌ڵام هه‌موو شتێك سنووری خۆی هه‌یه. له‌وه‌وه ئه‌وه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه مرۆڤ رۆژێك له رۆژان ناتوانێت به‌ره‌نگاری كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌م شه‌پۆڵه ونانه ببێته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش، دووچاری جۆره‌ها نه‌خۆشی نوێ ده‌بینه‌وه.
كێڵگه كارۆموگناتیسیه‌كان چین؟
كێڵگه كارۆموگناتیسیه سروشیه‌كان پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی ژینگه‌كه‌مانن، زانایان وای بۆ ده‌چن كه شه‌پۆڵی كارۆموگناتیسی له ناوكی ناوه‌وه‌ی زه‌وی دروست ده‌بێت كه له ئه‌نجامی توانه‌وه‌ی هه‌ر دووكانزای ئاسن و نیكل دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌گازه نێردراوه‌كانی چینی ئایۆنۆسفیر. . له‌كاتێك كه مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك له‌م شه‌پۆڵانه بێبه‌ش بن، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت، ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی له‌له‌ش ئه‌م بوونه‌وه‌ره، له‌وانه‌شه بگاته ئاستی مردن.
یه‌كه‌م گه‌شتیارانی ئاسمان كه چوونه ئاسمانی ده‌ره‌وه دووچاری ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بوون، شاره‌زایان ئه‌م دیارده‌یه به‌باشترین به‌ڵگه داده‌نێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. وا داده‌نێین كه دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌م كێڵگه كارۆموگناتیسیه ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی بۆ دروست كردوون، ئه‌مه‌ش بوو كه‌وای له دروست كه‌رانی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كان كرد كه شه‌پۆڵی كارۆموگناتیسی ده‌ستكرد له‌نێو كه‌شتییه‌كاندا بنێن.
، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر لێڕابێن.
ئه‌م بوارانه‌ی پێشتر باسمان لێوه كرد، له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ده‌ی بیسته‌م. هه‌مووی گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتن به‌جۆرێك كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ژماره و ئاستی ئه‌م كێڵگه كارۆموگناتیسیانه بۆ ئاستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رزبوونه‌وه و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی سه‌لبی به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه هه‌یه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشی تووشی مرۆڤ ده‌بێت به كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵانه، دیارترینیشیان: هه‌ست كردن به‌ماندوێتی، خه‌مۆكی، توڕه‌یی و دله‌ڕاوكێ جۆره‌كانی هه‌ستیاری (حساسیه)، كه‌م خوێنی، نزم بوونه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتن، كه‌م خه‌وتن، هه‌ست كردن به ساردی، گرژی و رۆیشتن له كاتی نوستن و نۆته (كابوس).
چاره‌سه‌ر:
ناتوانین خۆمان له‌كاره‌با به‌دوور رابگرین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه دروست ده‌كات. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه هه‌موومان به‌ر شه‌پۆڵه كارۆموگناتیسیه‌كان ده‌كه‌وین به‌ڵام چه‌ندان رێگا هه‌یه بۆ رێگرتنی زیانه‌كانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی.
- خۆت له شه‌پۆڵه‌كانی كارۆموكناتیسیه‌كانی ناوماڵ بپارێزه:
ژووری نوستن به گرنگترین شوێنی نێو ماڵ داده‌نرێت كه ده‌بێت هیچ شه‌پۆڵێكی له‌م جۆره‌ی تێدا نه‌بێت. له‌شی مرۆڤ شه‌وانه هه‌ڵده‌ستێت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خانه‌كانی، به‌ڵام له‌وانه‌یه كه نه‌توانێت ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵه كارۆموگناتیسیه‌كان له‌شوێنی نوستندا، بۆیه شاره‌زایان و ئامۆژگاریت ده‌كه‌ن كه:
- ده‌رهێنانی وایه‌ری هه‌موو ئامێره كاره‌باییه‌كان له پلاكه‌كانی كاره‌با، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ئامێره‌ت به‌كار نه‌هێنا، چونكه ئه‌مانه ده‌توانن كێڵگه‌ی موگناتیسی بڵاو بكه‌نه‌وه، تا گه‌ر هاتوو له‌كاركردنیشی دا نه‌بووه. ئه‌م رێگه‌یه زۆر كاریگه‌ره بۆ سنوور دانان له بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵه كارۆموگناتیسییه‌كان.
- به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و پلاكه كاره‌باییانه‌ی له دواوه‌ی سه‌ڕینه‌كه‌ته‌وه هه‌یه له‌كاتی شه‌ودا، دوور كردنه‌وه‌ی كاتژمێره كاره‌باییه‌كان بۆ ماوه‌ی مه‌ترێك و نیو له‌سه‌رینه‌كه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كرا به‌كاتژمێرێك بیگۆڕه‌وه كه به‌پیل كار بكات.
- ده‌رهێنانی ئامێره‌كانی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ له ژووری نوستن، دووركه‌وتنه‌وه بۆ ماوه‌ی نیو مه‌تر له‌و وایه‌ره كاره‌باییانه‌ی كه به‌نێو دیواری ژووره‌كه‌تدا ره‌ت بووه و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رینه‌كه‌ت له ته‌ك ئه‌و دیواره‌وه نه‌بێت چونكه ئه‌م وایه‌رانه كێڵگه‌ی كارۆموگناتیسی دروست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ناو دیواریش بێت.