نازانم له‌كه‌یه‌وه و له‌كام ساڵه‌وه ئه‌م نه‌ریته بڵاو بۆته‌وه كه مه‌لزه‌مه سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى خوێندن بێت، به‌ڵام له‌وه گومانم نیه كه نه‌ك هه‌ر قوتابى و خوێندكار پشتى پێ ده‌به‌ستن، به‌ڵكو هه‌ندێك مامۆستایانى زانكۆش كردوویانه به سه‌رچاوه، ئه‌وه له كاتێكدایه به‌رێزیان له پۆلدا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نابێت قوتابى مه‌لزه‌مه به‌كار بێنێت و ده‌بێت پشت به كتێب ببه‌ستێت وه‌كو سه‌رچاوه‌ى خوێندن.
زۆر جارى وا بووه، مه‌لزه‌مه‌ى وامان به‌رچاو ده‌كه‌وێته كه له‌به‌ر كاڵى و ئاچووخى ناخوێنرێته‌وه،
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه تا چه‌ند ئه‌م سه‌رچاوه‌یه گرنگه و واى كردووه كه ئه‌وه‌نده ساڵه له‌سه‌رى له‌به‌ربگیرێته‌وه و بگاته ئه‌و راده‌یه‌یش له‌نێو لاپه‌ره‌كانى دا یادگارى قوتابیه‌ك بخوێنینه‌وه كه 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسیویه‌تى وابزانم ئه‌مه ماناى سه‌ركه‌وتن و زاڵ بوونى مه‌لزه‌مه‌یه و قوتابى یه‌قینه له‌وه‌ى كه مامۆستا یان دكتۆره‌كه‌ى پشتى پێوه ده‌به‌ستێت، بۆیه چه‌ند ساڵه كۆپى ده‌كرێته‌وه و له‌كاتى تاقى كردنه‌وه‌كان ده‌بێته نوقڵى ده‌مى قوتابیان.
له قوتابخانه‌كانى به‌ر له زانكۆ، له پۆڵه ناوه‌ندى و دواناوه‌ندیه‌كانیش باوه‌ڕ ناكه‌م زیاتر له 10% ى قوتابى سه‌رچاوه‌ى خوێندنیان كتێب بووبێت، چونكه مه‌لزه‌مه‌كان ئه‌و بواره‌یان نه‌ڕه‌خساندووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى قۆستنه‌وه‌ى بارى ده‌روونى قوتابیه‌كان له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه نامه‌وێت باس له‌م بابه‌ته بكه‌م.
لێره‌وه مه‌به‌ستمه ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نم كه ئێمه قوتابى زانكۆ خه‌تابار نین كه مه‌لزه‌مه‌مان كردووه به‌سه‌رچاوه، چونكه مه‌لزه‌مه له زانكۆدا ته‌واوكه‌رى ئه‌و غه‌دره‌یه كه له قوتابى ده‌كرێت له قۆناغه‌كانى پێشتر. به‌ڵام داخ لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه مامۆستایانى زانكۆ یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ به‌كارهێنانى كتێب ، كه شتێكى وامان بۆ ده‌ره‌خسێنن كه به‌ناچارى په‌نا ببه‌ینه به‌ر مه‌لزه‌مه و وه‌ڵامه كۆپیكراوه‌كان.
د. ئانێلى كه دكتۆرێكى وو‌ڵاتى سویده‌و وانه‌بێژه له‌زانكۆى "ئومیۆ" له كاتى تاقیكردنه‌وه‌كانى ساڵى پار له‌سه‌ر داواى كۆلیژى پزیشكى هاتبووه كوردستان به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدان و ئاماده‌كردنى پرسیار بۆ قوتابیانى قۆناغه دواییه‌كانى ك. پزیشكى گشتى، ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه قوتابیان لێره له‌سه‌ر مه‌لزه‌مه كۆپیكراوه‌كانه‌وه ده‌خوێنن سه‌رسوڕمانى خۆى نیشاندا و كاتێك كه پرسیارى ئه‌وه‌م لێى كرد كه ئه‌مه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت دواى ئه‌وه‌ى كه بینیت مه‌لزه‌مه‌كان كۆنتڕۆڵى نێو زانكۆكانیان كردووه به‌م شێوه‌یه‌وه‌یه وه‌ڵامى دامه‌وه" له‌راستیدا من نه‌ك هه‌ر به زوڵمى داده‌نێم، به‌ڵكو كفره كه قوتابى له كۆلیژى پزیشكى له‌سه‌ر مه‌لزه‌مه بخوێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ماوه‌ى له كوردستان بووم ته‌نها له چوارچێوه‌ى كۆلیژه پزیشكیه‌كان كاره‌كانم ئه‌نجام داوه‌و ته‌نها ده‌توانم قسه له‌باره‌ى ئه‌وانه‌وه بكه‌م، كۆلیژى پزیشكى كۆلیژێكى ئه‌ده‌بى نیه و پێویستى به كتێب و سه‌رچاوه‌ى راسته‌وخۆو نوێ هه‌یه، راسته هه‌موو مه‌نهه‌جه‌كه مه‌لزه‌مه نیه‌و بڕێكى باشیش كتێب هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ده‌بێت رێگه بدرێت له كۆلیژه پزیشیكیه‌كان به گشتى له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ى كۆپیكراو بخوێنرێت. ئه‌م دیارده‌یه‌ش نه‌ك هه‌ر پرۆسه‌ى تێگه‌یشتن و خوێندن دوا ده‌خات به‌ڵكو كاریگه‌رى نێگه‌تیڤى راسته‌وخۆشى ده‌بێت له‌سه‌ر دواڕۆژ و ژیانى دكتۆرێتى ئه‌م قوتابیه"
خولقاندنى ئه‌م نه‌ریته‌ش هۆكارێكى هه‌یه، ئه‌میش ئه‌وه‌یه كه مامۆستا‌و دكتۆرانى ئاسته زانكۆییه‌كان زۆر جارى وابووه پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌قاوده‌ق له مه‌لزه‌مه‌ى مامۆستاكانى زانكۆكانى تر‌ى وه‌كو موسڵ و به‌غداو هیتر ده‌خه‌نه به‌رده‌ممان، كه ئه‌مه زه‌نگێكى ترسناكه بۆ ئاینده‌ى زانكۆكانمان له كوردستان.
كێشه‌ى سه‌ره‌كى له‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه كه ئاستى ئه‌و پرسیاره بیانیانه زۆر له ئاستى وانه ووتنه‌وه‌ى مامۆستاكان له زانكۆ كوردیه‌كان جیاوازتره...