ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له روى هه‌سته‌وه سه‌لامه‌تن ئاگادارییه‌كى ته‌واویان له سه‌ر بیر و هه‌ست و هه‌ڵسوكه‌وتیان هه‌یه.
ئه‌وان رێگاى بێ مه‌ترسى ده‌گرنه‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوكێ و گیر و گرفتى ژیان. باوه‌ریان به خۆیانه و په‌یوه‌ندى باشیان له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا هه‌یه. به‌ڵام ،له ژیانى مرۆڤدا كۆمه‌لێك رووداو هه‌ن كه ده‌توانن سه‌لامه‌تى تاك له روى ده‌روونیه‌وه تێكبده‌ن كه ده‌بنه هۆى دروست بونى هه‌ستێكى نێگه‌تیڤ له ناخى دا وه‌ك،دڵه‌ڕاوكێ و ترس ...هتد.كه بریتین له:
*ده‌ر كردن له شوێنى ئیش كردن(فه‌سڵ بون)
*ڕاكردنى منداڵ له ماڵه‌وه
*مردنى خۆشه‌ویستێك
*ژیانى هاوسه‌رى پێكهێنان و له یه‌ك جیابونه‌وه
*ده‌رد و ناخوشى
*وه‌رگرتنى پله‌ێكى به‌رزتر له ئیش كردن
*گرفتى ماددى
*چوونه ناو ماڵێكى تازه یان بونى منداڵ
له بیرتان نه‌چێت كه روداوه‌كانى "خۆش" یش ده‌توانن به ڕێژه‌ى روداوه‌كانى "ناخۆش" ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروست بكه‌ن.