پ1/ پێویسته ماوه‌ى چه‌نێك جارێك سه‌ردانى پزیشكى ددان بكه‌م؟
و/ پزیشكى ددان به‌پێی حاڵه‌تى نه‌خۆش پلانێكى چاره‌سه‌رى تایبه‌ت داده‌رێژێت كه له كه‌سێك بۆ یه‌كێكى تر جیاوازه، به شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وانه‌ى ده‌م و ددانیان ته‌ندروسته پێویسته به‌لاى كه‌مه‌وه شه‌ش مانگ جارێك سه‌ردانى پزیشك بكه‌ن، ئه‌وانه‌ى كه‌م و كوڕییه‌كیشیان هه‌یه له ته‌ندروستى ده‌م ددانیان به‌لاى كه‌مه‌وه دوو مانگ و نیو جارێك، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى زانستى دیارى كراوه.
پ2/ كه ته‌ندروستى ده‌م و ددانم باش بێت چ پێویستییه‌كم به‌سه‌ردانى پزیشك هه‌یه؟
و/ پزیشكى ددان ده‌توانێت نیشانه به‌راییه‌كانى زۆر نه‌خۆشى ببێنێت كه تۆ تێبینیان نا كه‌یت، ته‌نانه‌ت پزیشكى تریش بۆیان جیا ناكرێته‌وه له بارى ئاسایی. هه‌روه‌ك له سه‌ردانه‌كاندا پزیشكى ددان، ددانه‌كان پاك ده‌كاته‌وه له كلس و ئه‌و ره‌نگانه‌ى له‌سه‌ر كۆبوونه‌ته‌وه و رێنمایی نوێ ده‌دات به نه‌خۆش.
پ3/ پاك كردنه‌وه ددان زیانى هه‌یه؟ ئه‌ڵێن چینى مینای ددان ته‌نك ئه‌كاته‌وه؟
و/ له راستیدا ئه‌و قسانه هیچ نبه‌مایه‌كى زانستی‌یان نییه و پاك كردنه‌وه‌ى ددان كاریگه‌رى نییه بۆ سه‌ر چینى مینا و له جیاتى زیان پاك كردنه‌وه سوودى زۆرى هه‌یه بۆ راگرتنى ته‌ندروستى پوك و ده‌م و ددان.
پ4/ له دواى پاكردنه‌وه‌ى ددان هه‌ست به ئازار و هه‌ستیارى ده‌كه‌م له ددانه‌كانم دا، هۆكارى ئه‌مه چییه؟ و چۆن جاره‌سه‌ر ده‌كرێـت؟
و/ بێگومان ئه‌و بڕه كلسه‌ى له‌سه‌ر ددانه‌كان كۆده‌بێته‌وه رێگر ده‌بێت له‌و شله و خۆراكه سارد و گه‌رمانه‌ى كه له ده‌مدان به‌ر ددانه‌كان بكه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌خۆش هه‌ستیان پێ ناكات، له كاتێكدا ئه‌و كلسه لاده‌بردرێت شله و خۆراكه سارد و گه‌رمه‌كان راسته‌وخۆ به‌ر رووى ددانه‌كان ده‌كه‌ون و ئازار و هه‌ستیار دروست ده‌كه‌ن. چاره‌سه‌رى حاڵه‌ته‌كه به به‌كارهێنانى هه‌ویرى ددان تایبه‌ت ده‌بێت به ددانه هه‌ستیاره‌كان، وه‌ك سیمسۆداین، ئیمۆفۆرم ...هتد، ئه‌مه‌ش بزانه كه ئه‌م جۆره له هه‌ستیارى ددان بارێكى كاتییه.
پ5/ ئه‌ڵێن ددان به له‌یزه‌ر سپى ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه راسته؟ ئه‌ى سود و زیانى چییه؟
و/ ته‌كنیكێكى نوێ كه پێى ده‌گوترێت سپى كردنه‌وه (Bleaching) له‌م كاره‌دا هه‌مان ئه‌و تیشكه ده‌هێنرێت كه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى ددانه‌كانى پێشه‌وه به‌كاردێت، (Light cure) له‌گه‌ڵ ئه‌و تیشكه‌دا هه‌ندێك مادده‌ى تایبه‌ت به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك له‌یزه‌ر له‌و كاره‌دا به‌كار ناهێنرێت، و له ژماره داهاتووه‌كاندا به ووردى باسى ئه‌م ته‌كنیكه ده‌كه‌ین.
پ6/ چۆن بتوانم ته‌ندروستى ده‌م و ددانم له ماوه‌كانى نێوان سه‌ردانى پزیشكى ددان به باشى رابگرم؟
و/ 1- رۆژانه به‌لاى كه‌مه‌وه دوو جار ده‌م ددان و زمانت به فڵچه‌و هه‌ویرى تایبه‌ت بشۆ و به‌شێوه‌یه‌كى زانستى ئه‌م كاره ئه‌نجام بده و هه‌ویرێكى ددان به‌كاربهێنه كه فڵۆرى تیا بێت.
2- به‌لاى كه‌مه‌وه رۆژانه جارێك نێوان دانه‌كانت به ده‌زووى تایبه‌ت به پاك كردنه‌وه ددانه‌كانت خاوێن بكه‌وه (ده‌زووى تایبه‌ت به ددان نه‌ك ده‌زووى دروومان)
3- تا ده‌توانی له خواردنى ئه‌و شیرینیانه دووربكه‌وه كه به ددانه‌وه ده‌نوسێن و له نێوان ژه‌مه‌كاندا هیچ مه‌خۆ، گه‌ر خواردیشت به دووایدا ددانه‌كانت بشۆ.
4- ئه‌و میوانه‌ى كه ریشاڵیان تیایه، وه‌ك خیار، كاهوو، سێ‌و و گێزه‌ر سوودى زۆر ده‌گه‌یه‌نن له پاك كردنه‌وه‌ى ددانه‌كان له پاشماوه‌ى خۆراك و تا ده‌توانیت به كاریان بهێنه.
5- جوینى بنێشتى خاڵى له شه‌كر (sugar free chewing gum) وه‌ك بنێشتى كوردى سودى زۆره بۆ ددانه‌كانمان و ماسولكه‌كانى جوین و ئه‌و جومگه‌یه‌ى په‌یوه‌ندى به كارى كردنه‌وه و داخستنى ده‌مه‌وه هه‌یه ( Temporo mandubilar joint) و تا ده‌توانى بنێشت له كاتى ئیش و پشوودا بجو.