له‌ئه‌ڵمانیا یاسایه‌ك هه‌یه كه‌وا به‌كارهێنه‌رانی ئامێره كاره‌باییه‌كان ناچار ده‌كات كه‌وا دوای به‌كه‌ڵك بوونی ئه‌م ئامێرانه (به‌تایبه‌تیش ته‌له‌فزیۆن و پارچه‌كانی كۆمپیوته‌ر) ده‌بێ بیانگه‌یه‌نێته‌وه شوێنی تایبه‌ت و نابێ له‌گه‌ڵ زبڵ و پاشماوه‌كانی تر فڕێ بدرێت، كێشه‌یه‌كی دروست ده‌بێت بۆ وێستگه‌كانی سووتانی زبڵ و پاشه‌ڕۆ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ئامێرانه له‌گه‌ڵ پاشه‌ڕۆی ئاسایی فڕێ بدرێت. ئامێری له‌م جۆرانه شیكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری تایبه‌تیان ده‌وێت لێره‌وه كۆمپانیای تر دروست بوونه كه مۆنیته‌ر و پارچه‌ی ده‌كه‌ن، هۆی رێگرتن له سوتانی ئه‌م پارچانه‌ش ئه‌وه‌یه كه مادده‌ی وایان تێدا به‌كارهاتووه كه زیانی زۆر به ژینگه ده‌به‌خشێت.
بۆكس و چوارچێوه‌ی ئه‌م ئامێرانه بچووكترین كێشه‌یه له‌كرداری پارچه پارچه كردنی ئامێره كاره‌باییه‌كان جا چ كانزا پلاستیك یا دار یا هه‌ر شتێكی تر بێت.
دوای له‌ت له‌ت كردنی بۆكسه‌كان، مادده‌ی ئاسن به‌هۆی موگناتیس جیا ده‌كرێته‌وه و مادده‌كانی تری وه‌ك و مس و ئه‌له‌منیۆمیش به‌كرداری له‌رزین لێك جیا ده‌كرێته‌وه ئه‌میش به‌هۆی جیاوازی له‌كێشه‌كانیان. هه‌روه‌ها له‌و بڕگه‌یه‌ی جیاكردنه‌وه‌شدا مادده‌یه‌كی تر جیا ده‌بێته‌وه كه پلاستیكی بێ گه‌ردی نایابه.
ئامێری ته‌له‌فزیۆن له‌ناو شوێنێكی تایبه‌ت پارچه پارچه ده‌كرێ ئه‌میش به‌هۆی بوونی گازی بكوژ له‌هه‌ندێ به‌شیدا.
بێگومان بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌و هه‌موو كێشه و سه‌رئێشه‌یه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئامێره كۆنه‌كان له‌كاته‌كانی پارچه پارچه‌كردن دروست كردنی ئامێرێكی ته‌مه‌ن درێژ شیكاری ئه‌م كێشه‌یه ده‌كات، به‌ڵام لێره‌دا خاڵێك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئامێره كۆنه‌كان له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دروست كراون بێگومان ئێستا كاتی له‌ناوبردنیان هاتووه، بۆیه له‌كاتی ئێستادا ئه‌م كارگانه پێویستن له وڵاتێكی وه‌كو ئه‌ڵمانیا 1.5 ملیۆن ته‌ن له خورده و پارچه‌ی بێ كه‌ڵك و ئامێری كۆن كۆده‌بێته‌وه.
مادده پلاستیكیه گه‌یه‌نه‌ره‌كان كه له‌هه‌موو ئامێرێكی ئه‌لكترۆنی نوێ‌دا هه‌یه، چاودێریه‌كی تایبه‌تی ده‌وێ له‌كاتی پارچه پارچه كردنی دا و ده‌كرێته پارچه‌ی پلاستیكی بچوك، هه‌ندێك جاریش چه‌ند میللی گرامێك زێڕی تیا به‌دی ده‌كرێت كه جێگای سه‌رنجه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند كیلۆگرامێك له‌زێڕ له‌ماوه‌ی ساڵێكدا.