زۆر جار له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ت دانیشتووى و باسى گرفتێكى گرنگی خۆتى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت و حه‌ز ده‌كه‌یت هاورێكه‌ت گوێت لێ بگرێت و به یه‌كه‌وه تاوتۆى بكه‌ن، كه‌چی له ناكاو ده‌بینى هاوڕێكه‌ت خه‌ریكى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یه و باسى شتێكى ئه‌و زینجیره یا گۆڵێكى یارییه‌كه‌ت بۆ ده‌كات!!! ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ى كه به پێى تازه‌ترین لێكۆلینه‌وه (14-16) ساڵى ته‌مه‌نمانى پێ خه‌ریك ئه‌بین، هه‌ندێك جاریش ده‌گاته راده‌ى خۆگرتن پێیه‌وه هه‌روه‌ك خوگرتن به مه‌ی و مادده بێهۆشكه‌ره‌كانی تر.
یه‌كه‌م كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى له جیهان له ساڵى 1946 له وو‌ڵاتى ئه‌مریكا ده‌ستى به په‌خش كردن كرد و ئێستا جیهان خاوه‌نى ده‌یان هه‌زار كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنین، كه خه‌ڵكى زۆرى بۆ لاى خۆى راكێشاوه و رۆڵى لایه‌نه‌كانى تر‌ى راگه‌یاندنى وه‌ك رادیۆ و رۆژنامه‌كان تا راده‌یه‌ك لاواز كردووه، ئه‌وه‌ش به پێى زانایه ده‌رونناسه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه مرۆڤ هه‌ر له دێرین زه‌مانه‌وه غه‌ریزه‌یه‌كى واى هه‌یه كه گاریگه‌ره ده‌نگ و ره‌نگه‌كان زیاتر سه‌رنجیان راده‌كێشێت له كاریگه‌ره‌كانى تر، له هه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وروپیه‌كان هه‌فتانه 21 كاتژمیر سه‌یرى ته‌له‌زیۆن ده‌كه‌ن و ئه‌مریكییه‌كان (15-20) كاتژمێر و ناوچه‌كه‌ى خۆشمان هه‌فتانه زیاتر له 35 كاتژمێر سه‌یرى ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ین! ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه له ناوچه‌كه‌مان هێچ شتێكى ترمان نییه خۆمانى پێوه خه‌ریك بكه‌ین وه‌ك، وه‌زش، هونه‌ر و هتد... هه‌روه‌ها نه‌بوونى ئاره‌زووى خوێندنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى هه‌بوونى كاتێكی زۆر و له ئه‌نجامدا كۆنترۆله‌كه ده‌گرین به‌ده‌سته‌وه و هه‌ر خه‌ریكى كه‌ناڵ گۆرینین هه‌رچه‌ند شتێكیش نه‌بێت كه حه‌زمان لێی بێت.
له تازه‌ترین سه‌رژمێره‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ئێستا ته‌له‌فزیۆنه‌كان له ماڵه‌وه به زۆرى له ژوورى دانیشتن داده‌نرێن كه (45%) ماڵه‌كان ده‌گرێته‌وه و (30%) ته‌له‌فزیۆنه‌كان له چێشتخانه‌ى ماڵه‌كان داده‌نرێن و (14%) ته‌له‌فۆنه‌كانیش له ژوورى خه‌وتن، كه ئێستا به لایه‌نى كه‌مه‌وه (700) ملیۆن ته‌له‌فزیۆن له جیهان به كارده‌هێنڕێ، ده‌رئه‌نجامى ئه‌مه‌ش توندوتیژى و بێزارى و بێ تاقه‌تی و ته‌مبه‌ڵیه‌كه‌ى ئێستاى خۆمانى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له كۆتاییدا هه‌رچه‌نده چه‌ند زانایه‌كى وه‌ك "ركس رامبڵت" سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى "The listener"ى جیهانى و چه‌ند زانایه‌كى تر گوتویانه كه ته‌له‌فزیۆن هیچ سوودێكى نییه، به‌ڵام وا ده‌بینم كه ئێستا سكرینه‌كان ده‌توانرێ سوودیان لێوه‌ربگیرێت له زۆر لایه‌وه و ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له گۆرانكارى و هه‌واڵ و هه‌موو شتێكى جیهان.