له زۆر كۆنه‌وه وتراوه یاخود ده‌یزانین یا دركمان به‌وه كردووه كه گێتى جیهانێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر و تێكچژراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جیاوازیانه‌ى كه هه‌یه‌تى، گومانیش نیه كاته‌كان، ناسكترین و پێویستترین و جوانترین رێبه‌رى كه‌سه‌كانن.
گه‌ر له ساكارترین نمونه‌دا بڕوانین، له سه‌وزایه‌كانى چیمه‌ن و باخ و سروشتیه به‌هاریه‌كان ده‌بینین به تێپه‌ڕبوونى كات ووشك و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و هه‌ر به بوونى كاتیشه‌وه جارێكى تر ده‌ست ده‌كه‌ن به بووژانه‌وه و ده‌گه‌شێنه‌وه، كه‌واته ئه‌م وێنه‌یه ساده‌یه و سه‌دانى تر به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن كه كات بریتیه له ته‌مه‌ن و ژیان.
هه‌ر بۆیه‌ش كات ئه‌و چڕنووكه زێرینبه‌یه كه هێز و توانا‌و بیروڕا و خه‌م و په‌شۆكاوى و ... لایه‌نه جیاوازه‌كانى مرۆڤایه‌تى له‌نێو مشتێكى ئاورینگه‌وه هه‌ڵگرتووه، یاخود كاته‌كان، وه‌ك ئه‌و دڵۆپه ئاوه قه‌تیس ماوه‌ن، ئه‌گه‌ر به ئاوى زینده‌گانى و گڵه پاڵاوته‌كراوه‌یه‌كانى رووح و خۆشه‌ویستى داینه‌پۆشین، ته‌نانه‌ت به فوریه‌كى قێزه‌ونه‌وه درزى تیا ده‌كه‌وێت و په‌رش و بڵاوو په‌رته وازه ده‌بێت.. هه‌ر ئه‌وه‌ش مرۆڤه‌كان سه‌رشێواو تووشى داوى په‌شۆكاوى و شپرزه‌یى و خه‌مۆكیان ده‌كات.. مرۆڤێكى دورر له بڕیار و هه‌ست كردن به‌و چه‌واشه‌كاریانه‌ى كه ئه‌نجامیان ده‌دا.
وه جۆره‌ها هزر و بیرى لابه‌لاو دوور له خه‌ونه راستییه‌كانى ئه‌و كه‌سه به داڵانه‌كانى بیركردنه‌وه‌ى دا ده‌چێت، ئیدى به قوڵایى بیركردنه‌وه‌و رووچوونى بابه‌ته بێ سووده‌كانى وه‌كو بیره خۆشه‌ویستیه دۆڕاوه‌كان وروژێنه‌ره سێكسیه‌كان و كێشه و گیروگرفت و عه‌وداڵ بوون به زۆركارى بێ مانا‌و ... شتى تره‌وه ده‌بێت.
وورده ووورده و هه‌نگاو هه‌نگاو به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م رووداوه سه‌یر و سه‌مه‌رانه مرۆڤێكى جه‌ربه‌زه و دوو ڕووى لێده‌كه‌وێته‌وه به پراكتیك كردنیشى جۆره‌ها كاره‌سات و كاردانه‌وه‌ى لێ به‌رهه‌م دێ.
لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و مرۆڤانه به‌رنامه رێژكردنى ساته‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ڵگرى ده‌روونێكى رووخاون و زۆر ئه‌سته‌میشه بتوانن به‌ره‌نگارى بچوكترین داواكارى و مافه‌ڕه‌واكانى خۆیان بن.
كۆمه‌ڵگا و بگره كۆلێژه‌كانى ئێمه‌ش نمونه‌یه‌كى زه‌ق و راسته‌قینه‌ى بابه‌تن، چه‌نده‌ها قوتابى كچ و كوڕ له ئاهێكى هه‌ناسه‌ى ساردى و وێرانكردنى ژیانى سه‌ره‌تاى خۆیانن، لاف و گه‌زاف، توانج و ته‌شه‌ر، رق و خۆشه‌ویستى، خۆزل زانین و ساده‌ى وساكارى، به ئه‌زموون و بێ ئه‌زموون له‌روانگه‌یه‌كى ته‌سكى فیكریه‌وه ده‌ئاڵێنن و به‌ده‌یان سه‌دان ناڕه‌زایى و كێشه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه جا بۆ ئه‌وه‌ى هه ركه‌سێك له ئێمه پزیشكى ده‌روونى خۆى بچێت یا به نیازى چاره‌سه‌ركردن و سارێژكردنى كێشه و گیروگرفته‌كانى خۆیه‌تى، یا رێبازى سیسته‌مێك بۆ ژیانى تایبه‌تى خۆى دابمه‌زرێنى، با ته‌نیا رۆژێك له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند خاڵانه‌ى (ستێڤى ماڕابۆلى) (Steve Maraboli) سه‌فه‌ر بكا‌و بۆ هه‌ر خاڵێك كاتێكى ته‌واوى خۆى بۆ ته‌رخان بكات و بناغه‌یه‌كى نوێ و داهاتووێكى پرشنگدار و مرۆڤێكى هێمن و كارامه و لێهاتووى خۆى لێبه‌ده‌ست بێنێ:-
-كاتێك رۆژێكى نوێ ده‌كه‌یته‌وه، هه‌ڵبده زه‌رده‌خه‌نه‌و بزه‌و رووخۆشى به رووخسارت بنێیته‌وه.
-كاتێك له شوێنێكى تاریكستان بووى، هه‌وڵ بده تۆ یه‌كه‌م كه‌س بى وه‌ك مۆمێك بدره‌وشێیته‌وه.
-كاتێك له شوێنێكى ته‌نگ وچه‌له بووى هه‌وڵبده تۆ یه‌كه‌م كه‌س بیت شكست به‌و ته‌نگ و چه‌له‌مه‌یه بهێنیت.
-كاتێك هه‌ندێك شت به زه‌حمه‌ت و گران به‌رچاوت كه‌وت، هه‌ڵبده كاره‌كانى خۆت بكه‌ى بێ ئه‌وه‌ى لێت ببنه به‌ربه‌ست.
-كاتێك ژیان شكستت بۆ دێنێ، هه‌وڵبده له‌گه‌ڵیدا بجه‌نگێى بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێیته‌وه بارى خۆت.
-كاتێك له شوێنێك بویت هیچ ئاواتێك تیاى به‌دى نه‌ده‌كرا، هه‌وڵ بده بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بڕێكى كه‌میش بێ.
-كاتێك ماندووبوون زۆرى بۆ هێناى، هه‌وڵبده ئامانجه‌كانت بپارێزى.
-كاتێك خۆشه‌ویستى ئازارى داى هه‌وڵبده جارێكى تر بۆ خۆشه‌ویستى.
-كاتێك كه‌سێك ئازارت ده‌دا، هه‌وڵبده بۆ یارمه‌تى دان و چاره‌سه‌ركردنى ئازاره‌كانى ئه‌و كه‌سه.
-كاتێك یه‌كێك له‌ده‌ست ده‌ده‌یت هه‌وڵده بۆ متمانه به‌خۆبوون و دۆزینه‌وه‌ى رێگایه‌ك.
-كاتێك براده‌رێك شكست دێنێ، هه‌وڵده تۆ یه‌كه‌م كه‌س بى ده‌ستى یارمه‌تى بۆ درێژ بكه‌ى.
- كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ت رێگایه‌ك ده‌بڕى هه‌وڵبده بۆ دروستكردنى رووخۆشى و زه‌رده‌خه‌نه.
-كاتێك تۆ گه‌وره‌ییه‌ك به‌ده‌ست دێنى، هه‌وڵده كه‌سێكى تریش ئه‌و گه‌وره‌ییه به‌ده‌ست بێنى.
-له‌كۆتایدا: كاتێك ئێواره دادێ و رۆژت لێ ئاواده‌بێ:
هه‌وڵده كه هه‌ست به‌وه بكه‌یت كه تۆ ژیانێكى زۆر سه‌ركه‌وتووت به ئه‌نجام گه‌یاندووه. هه‌وڵده باشترین كه‌س بى كه ده‌توانى له هه‌موو كاته‌كان هه‌وڵده‌ى.