له‌م بارى نه‌خۆشیانه‌دا سه‌رگێژخواردن ڕوو ده‌دات:
1. بارى دڵه‌ڕاوكێ:
نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رگێژ خواردن له‌وانه‌یه ده‌ست له‌رزین و په‌له‌په‌لى دڵ و ئاره‌ق كردنه‌وه‌ى هه‌بێت, وه نه‌خۆش هه‌ست ده‌كات به نه‌بوونى هه‌وا له ده‌وروبه‌رى و خێرابوونى هه‌ناسه‌دانى, زوربه‌ى ئه‌م نه‌خۆشانه خه‌ویان تێك ده‌چێت و ماسولكه‌كانى له‌ش بێ هێز ده‌بن.
2. بارى زه‌بر گه‌یشتن به كه‌لله‌ی سه‌ر:
كاتێك زه‌بر ده‌گات به كه‌لله‌ى سه‌ر نه‌خۆشه‌كه هه‌ندێك جار سه‌رى گێژ ده‌خوات, هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه سه‌رئێشه و گۆڕان له كه‌سێتى نه‌خۆشه‌كه‌دا ڕوو بدات دواى چاك بوونه‌وه دواى ماوه‌یه‌ك.
3. بارى خوێن به‌ربوونى ژێر په‌رده‌ى مێشك:
ئه‌م باره به سه‌رئێشه‌یه‌كى به‌هێز ده‌ست پێ ده‌كات پاشان نه‌خۆشه‌كه له‌هۆش خۆی ده‌چێت, دواى به‌ئاگا هاتنه‌وه نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به سه‌ر گێژخواردن ده‌كات, هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه گه‌شكه و دووبینین و بێهیزی لایه‌كى(hemiplegia)شى له‌گه‌ڵدا بێت.
4. بارى نه‌خۆشى سیفیرى(Meniere):
له‌م نه‌خۆشه‌دا بیستن نامێنێت پاشان ناو به ناو سه‌ر سوڕان ده‌ست پێ ده‌كات. نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به په‌ستان یان قورسى ده‌كات له گوێكانیدا كه هه‌تا بێت زیاتر ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌ده‌ستدانى بیستن ده‌بێت, هه‌روه‌ها نه‌خۆشه‌كه گوێ زرنگانه‌وه‌ى ده‌بێت به‌رده‌وام یان جارجار له‌گه‌ڵ سه‌ر سوڕانه‌كه‌دا ده‌بێ.
5. باره‌كانى لووى ناو مێشك(Intracranial Neoplasm):
نه‌خۆشه‌كه سه‌رئێشه و ئاوسانى چاوى ده‌بێت و هه‌روه‌ها گۆڕان له كه‌سێتىدا و نه‌خۆشه‌كه ڕه‌نگه تێكچوونه‌كانى بینین و لێ ده‌ركه‌وێت , هه‌روه‌ها ئیفلیجى یه‌ك لاى جه‌سته, سڕبوونى یه‌ك لاى جه‌سته, سه‌رسوڕان و گوێ زرنگانه‌وه و تێكچوونى بیستنیشى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
6. نه‌خۆشى فره ڕه‌ق بوونى خوێنبه‌ره‌كان(Multiple Sclerosis):
ئه‌م نه‌خۆشیه به هێواشى ده‌ست پێده‌كات, نه‌خۆش هه‌ست به سڕبوون و ئازار له جه‌سته‌دا, سه‌رسوڕان هه‌ندێك تێكچوونى ده‌روونى.
7. نه‌خۆشى چاڵ بوونى ده‌ماخ(Syringomyelia):
نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه له نیشانه‌كانى نه‌خۆشى Syringobulbia ده‌چێت, نه‌خۆش هه‌ست به نه‌مانى هه‌ست له ده‌م و چاو, پوكانه‌وه‌ى زمان و له‌رزینى, ئازارى جومگه‌كان, گرژى هه‌ناسه‌دان, خێل بوون.
8. گه‌رماى زۆر:
نه‌خۆش لێره‌دا سه‌ر ئێشه‌ى ده‌بێت, سه‌رسوڕان, شه‌كه‌ت بوونى جه‌سته, پاشان گه‌شكه و له‌هۆش خۆ چوون.
9. نه‌خۆشى Aortic Regurgitation:
له سه‌ره‌تادا نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به ناته‌واوى لێدانى دڵ ده‌كات یان هه‌ناسه توندى, پاشان شه‌كه‌تى جه‌سته و بێ هێزى و ئازارى سنگ و سه‌رسوڕان و بوورانه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
10. بارى تفتێتى هه‌ناسه(Respiratory Alkalosis):
له‌م باره‌دا نه‌خۆش هه‌ست به ناڕه‌حه‌تى په‌نجه گه‌وره‌ى ده‌كات هه‌روه‌ها سڕبوونى لێوه‌كان و
سه‌رسوڕان و بوورانه‌وه و دڵه‌ڕاوكێ و ناڕه‌حه‌تى له هه‌ناسه‌دان دا.
11. به‌رزه په‌ستانى خوێن (Hypertension):
نه‌خۆش له‌م باره‌دا هه‌ست به سه‌ر ئێشه, سه‌ر گێژ خواردن, گه‌رم بوونى ده‌م و چاو بێ هێزى ماسولكه‌كانى جه‌سته ده‌كات.
بارى سكۆڵه كووتێى دڵ(VentricularTachycardia)
نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به لێدانى خێراى دڵى ده‌كات و هه‌روه‌ها سه‌ر گێژ خواردن و هه‌ناسه سوارى ده‌كات و هه‌ندێ جاریش له هۆش خۆ چوون.
12. بارى ته‌سكبوونه‌وه‌ى شاخوێنبه‌ر(Aortic Stenosis):
له سه‌ره‌تادا له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه سكاڵاى نه‌بێت, به‌ڵام پاشان نه‌خۆشه‌كه شه‌كه‌تى جه‌سته و ره‌ِنگ زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان, هه‌ناسه سوارى, سه‌رگێژخواردنى هه‌بێت و هه‌ندێك جاریش بوورانه‌وه.
13. نه‌خۆشى فره وه‌ره‌مى مۆخ(Multiple Myeloma):
له‌م نه‌خۆشیه‌دا خوێن خه‌ست ده‌بێته‌وه و نه‌خۆش هه‌ست به سه‌ر ئێشه و سه‌رسوڕان و سه‌ر گێژخواردن ده‌كات و هه‌ندێ كاتیش بوورانه‌وه.
14. بارى سه‌كته‌ى ده‌ماغ (Stroke):
لێره‌دا نه‌خۆش له سه‌ره‌تادا هه‌ست به سه‌رئێشه و سه‌رسوڕان ده‌كات, پاشان هه‌ست به سڕبوون, گوێ زرنگانه‌وه, تێكچوونه‌كانى میز كردن, تێكچوونى ڕۆیشتن, خێل بوون, بێ هێزى یه‌ك لاى جه‌سته, ئیفلیجى لایه‌كى جه‌سته.
15. نه‌خۆشى فره بوونى خڕۆكه‌ى سوورى خوێن(Polycythaemia Vera):
له‌م باره‌دا له‌وانه‌یه نه‌خۆش هیچ سكاڵایه‌كى نه‌بێت, به‌ڵام له هه‌ندێك نه‌خۆشى تردا نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به سه‌رئێشه وسه‌رسوڕان ده‌كات, هه‌روه‌ها كه‌م بوونه‌وه‌ى ووردبینى و كار ڕاپه‌ڕاندن, له‌م باره‌دا خرۆكه سووره‌كانى خوێن زیاتر له ئاسایى, واته خه‌ست بوونه‌وه‌ى خوێن.
16. نه‌خۆشى ئه‌دیسۆن(Addison Disease):
له‌م باره‌دا له ڕێگه‌ى میزه‌وه فرێدانى خوێى سۆدیۆم فره ده‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ى له‌ش و فڕێدانى خوێى پۆتاسیۆم بۆ ده‌ره‌وه‌ى له‌ش كه‌م ده‌كات, له ئه‌نجامى ئه‌مه‌ش ئاوێكى زۆرى له‌ش ده‌چێته ده‌ره‌وه, له‌ش ووشك ده‌كات و په‌ستانى خوێن داده‌به‌زێت. لێره‌دا نه‌خۆشه‌كه سه‌رى گێژده‌خوات و ده‌بوورێته‌وه هه‌ندێكیشیان سه‌رسوڕانى له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
17. بارى پێش سه‌ره‌تاى سووڕى مانگانه(بێ نوێژى):
كه‌سه‌كه هه‌ندێك جار سڕبوونى ده‌ست و قاچى ده‌بێت و هه‌روه‌ها سه‌ر سوڕخواردن و بوورانه‌وه.
18. بارى خوێن به‌ربوونى گه‌ده‌و ڕیخۆڵه:
نه‌خۆشه‌كه بێ هێز و شه‌كه‌ت ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێتو ئاره‌ق ده‌كاته‌وه و پاشان ده‌بورێته‌وه.
19. دابه‌زینى شه‌كرى خوێن:
زیاتر له‌و نه‌خۆشانه‌دا ڕووده‌دات كه نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه و هۆڕمۆنى ئینسۆلین زۆر وه‌رده‌گرن یان بۆ ماوه‌یه‌كه خۆراكى نه‌خواردووه, نه‌خۆشه‌كه سه‌رئێشه‌ى ده‌بێت, بێ هێزى, دڵ تێكه‌ڵ هاتن, ڕشانه‌وه, ئاره‌ق كردنه‌وه,ده‌ست له‌رزین, خێرا لێدانى دڵ, سه‌رگێژخواردن و بوورانه‌وه.