ئه‌وه‌ی له‌ناو عه‌شقا مه‌ست بێ، ده‌بێ بتوانێ عاشقانه هه‌ناسه بدات ئه‌گه‌رنا له‌ناخه‌وه خۆی ده‌خواته‌وه، بۆیه رێگا بده‌ن به قه‌ده‌ر خه‌ستی خوێنی لاشه‌م كه ره‌نگی ده‌ریا شێلو ده‌كا له مانای ئیشقی ئێوه بگه‌ین به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
چه‌ند قوتابیه‌كی كچ و كوڕ له‌ناخی كێ بڕكێ و تاوتوێیه‌كی دژوار‌دا:
كه‌سی یه‌كه‌م: سه‌یركه‌ن ئه‌م دووانه‌ش خزانه...!!
كه‌سی دووه‌م: ئایا ده‌زانی ئه‌مانه چی یه‌كترن؟ ره‌نگه ئاشنا و رۆشنابن له‌وانه‌شه یه‌كتریان خۆش بووێ و هه‌وڵده‌ده‌ن ئاینده و چاره‌نوسێكی جوان دروست بكه‌ن، به‌ڕای من ئه‌م جۆره باس كردنه مایه‌ی گوناه و تاوانه... هه‌روه‌ها له په‌رتوكی وته‌كانی ژیان ده‌ڵێت (خه‌ڵكی به‌هی رازی نابن، ئه‌گه‌ر كوڕێك حه‌ز له كچێك كرد پێی ده‌ڵێن خراپه، ئه‌گه‌ر خوازبێنی كرد پێی ده‌ڵێن كوڕێكی چاكه، ئه‌گه‌ر خواستیشی پێی ده‌ڵێن نه‌فام و كه‌ره).
كه‌سێ سێیه‌م: ده‌بێت جیاوازی له‌نێوان كه‌سه‌كان بكه‌ین، زۆر شت هه‌ن نابێ له‌بیریان بكه‌ین، به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك به شێوازێكی مۆدێرن ببینین ده‌بێ چاوه‌ڕێی مۆدێرنه‌كه‌شی لێبكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وانی تر ئه‌و ژینگه‌ی بۆ ئێمه‌یان خوڵقاندووه ئه‌وه‌نده كارساز نییه، بگره كارێكی ناشایسته و خه‌ڕامیشه، كه‌واته ئه‌و جۆره كچ و كوڕانه خائینن به‌رامبه‌ر دایك و باوك و من و تۆ و هاوڕێكانیشیان.
كه‌سی چواره‌م: خۆشه‌ویستی له‌لای ئێمه چرایه كه تازه داده‌گیرسێن، نه‌مامێكه تازه ره‌گی له‌خاك راگیر ده‌كات، بۆچی له ڕوانگه‌ی سته‌م و تاوان و شه‌رمه‌زارییه‌وه لێی ده‌ڕوانن؟ بۆچی كاره‌سات و مایه‌ی گاڵته‌و گه‌په؟
كه‌سی پێنجه‌م: لێوانی لێك ترازا و به ئارامی ده‌یگوت، هاوڕێ یانی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌نده به زلی له‌خۆتان مه‌گه‌ن. ئه‌ی بیر و باوه‌ڕی ئێمه نه‌بوو دونیای پڕ له فێربوونی هاوڕێیه‌تی و ئه‌وین كرد، ئێمه نه‌بووین مانای خێزان و جوانی مرۆڤ و مافه‌كانی تاك و ئه‌ركه‌كانیشمان چه‌سپاند و بڵاوكرده‌وه؟ ئێمه نه‌بووین ته‌ونی نه‌فره‌ت و سزاكانمان پچڕاند؟ ئێمه نه‌بووین ژێیه‌كانی مرۆڤه دڕنده‌كانمان ده‌رهێنا تا چیتر ئاوازی زوڵممان بۆ نه‌ژه‌نن، تاوانكاری بڵاونه‌كه‌نه‌وه؟..
هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ومن ایته ان خلق لكم من انفسكم ازواجاً لتسكنوا الیها وجعل بینكم موده‌ً ورحمه ان فی ژلك لایت للعالمین) كه‌سی شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ی له‌لای من جێگای باس و ئاخاوتن زێتره، ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك قوتابی له‌ژێره‌وه له‌سه‌دان رووباری عه‌شق و ئه‌وین مه‌له‌یان كردووه، كۆمه‌ڵَكیان نغرۆ و كۆمه‌ڵێكیان تاڕادده‌یه‌ك ئامانجه‌كانیان پێكاوه، كه‌چی له رووكاریش دوو خۆشه‌ویست – دوو قوتابی – دوو هاوڕێ، ده‌بینین توانج و ته‌شه‌ره‌كانیان زوڵمێكی ئه‌وتۆن كه راستییه‌كان ده‌سوتێنن.
كۆمه‌ڵێك هه‌ن له‌سێ چوار لاو چوار رووكار كار ده‌كه‌ن، دا‌و و تۆڕه‌كانی ماسی هه‌ڵده‌ده‌نه سه‌ر جا ئه‌گه‌ر بچوكترین ماسی یان نه‌هه‌نگه‌كانیش تێ بكه‌ون بۆ ئه‌وان ئامرازێكی رابورادنه، هه‌ر تاكێكیش كه به‌ره‌نگاری یه‌ك ده‌بنه‌وه سارد و گه‌رمی ته‌ڵه‌كانی كاره‌با به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و شۆك و رۆك و ئه‌فسانه و چیترت بوێ ئه‌و روو ده‌دات.
كه‌سی چواره‌م: من خۆشه‌ویستی وه‌ك ئه‌م ده‌قه‌ی رۆسۆ پێناس ده‌كه‌م كه ده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نامه‌یه‌كی دڵداری بنوسین، ده‌بێ له‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه نه‌زانین چی ده‌ڵێین و كۆتاییه‌كه‌شی ئه‌وه بێ كه نه‌زانین چیمان نووسیوه) بۆیه خۆشه‌ویستی به كارێكی شایسته ده‌زانم به‌ڵام له سنووری ئه‌م ده‌قه، كه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌ش پێم كارێكی مه‌حاڵه.
لێره‌شه‌وه ده‌ڵێین بابه عه‌شقه‌وه له‌ژیان بڕوانین تاوه‌كو له‌دوا ساته‌كانی مه‌رگ به عه‌شقه‌وه ماڵئاوایی بكه‌ین. هیوا بخوازین هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ك ئه‌نجامی هاوسه‌رگیری لێ بكه‌وێته‌وه تاكو هیچ لایه‌نێك وه‌ك جه‌وی به‌سه‌رزاری قوتابیان و ده‌وره به‌ریان نه‌جوێن درێنه‌وه.