كاتێ ووشه‌ى مێژوومان به‌رگوێ ده‌كه‌وێ له‌وانه‌یه ئه‌وگرنگییه‌ى پێ نه‌ده‌ین كه‌وابیرى لێ بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ربیریشمان لێ كرده‌وه وه‌یه‌كسه‌ر خه‌یاڵمان بۆ ووشكى شێوازى خوێندنى یا ئه‌و رووداو ساڵه زۆرانه‌ى ناوى ده‌چێت.
له‌كورتترین پێناسه‌ى مێژوو (ابن خلدون) (مێژوو له‌شێوازدا بریتیه له‌و رووداوانه‌ى كه‌وا پێمان ده‌گه‌ن به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكدا بریتیه له هه‌ڵسه‌نگاندن لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌نجامى رووداوه‌كان)بۆیه واباشه كه‌وا ئێمه‌ش لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌رۆكى مێژوو بكه‌ین وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆهه‌ڵسه‌نگاندنى نرخى هه‌ر شتێك پێویستمان به‌زانینى سوده‌كانى هه‌یه به‌وه‌ى كاتێك بزانین مێژوو بریتیه له‌و ئه‌لقه لێك نه‌ترازاوه‌ى كه‌دوێنێ ئه‌مرۆ داهاتو به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێ كاتێ وامان لێ ده‌كات د‌رك به‌وه بكه‌ین كه ئێستا ئێمه له چ ئاستێك داین وه به‌سود وه‌رگرتن لێى پلان بۆ داهاتو دابنێن,شاره‌زابوون له‌مێژوو راوه‌ستانه له‌سه‌ر رووداوه‌كان چێژ وه‌رگرتنه وه وردبون له‌هه‌ڵه‌كان بۆئه‌وه‌ى دووباره‌ى نه‌كه‌ینه‌وه (سخاوى) له كتێبى( توبیخ لمن ژم التاریخ) ده‌ڵێ هه‌ركه‌سێ مێژوو بخوێنێ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یه كه به‌درێژایى كات له‌ژیاندا بێت هه‌موو شتێكى تاقى كردبێته‌وه وه به‌خۆى ده‌ستى هه‌بێ له‌حاڵه‌ت و دیارده‌و دۆخه‌كان به‌مه‌ش ئه‌زموونى ده‌بێ. نامۆ نیه كاتێك ده‌بینین زۆربه‌ى سیاسه‌ت مه‌داران وده‌سه‌ڵات داران بایه‌خ به‌خوێندنى مێژوو ده‌ده‌ن چونكه مێژوونووسى سه‌ده‌ى 19 جون سه‌یلى ده‌لێ (مێژووبریتیه له‌قوتابخانه‌ى سیاسه‌ت وه سیاسه‌تیش بریتیه له ژیانى ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ى شاره‌زاییه‌كى كه‌میشى نه‌بێت له‌باره‌ى مێژوو ناتوانێت بایه‌خ به‌ژیان و حوكم بدات) جگه له‌وه مێژوو (ژاكره الامم)كه‌به‌هۆیه‌وه‌شاره‌زایى كه‌لتورو شارستانیه‌تى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆمان ده‌بین وه له‌هه‌مان كاتدا شانازى به سه‌ركرده كۆنه‌كانمان ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى به‌هێز كردنى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى, به‌ڵام گرنگه لێره‌دا ئه‌وه بزانین كه‌وا كه ئه‌مانه نابێت ببنه هۆكارێك كه‌وا وامان لێ بكات له‌مێژووى كۆندا بژین (هربارت)ده‌لێ( مێژوو رۆناك كردنه‌وه‌ى ئه‌مرۆ به‌تیشكى دوێنێ)كه‌واته ده‌بێ هانده‌ر بێ بۆ پاراستنى ئه‌و كه‌لتوره زیاتر به‌ره‌و پێش بردنى . به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌زۆر له ئێمه بیرى لێ ده‌كه‌ینه‌وه كاتێ كه‌وا باسێكى مێژوویمان به‌ر گوێ ده‌كه‌وێ ئه‌وه‌یه كه راده‌ى راستییه‌كى چه‌نده؟لێره‌ش گله‌یی له كه‌سى به‌رامبه‌ر ناگیرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مێژوو خۆى له‌خۆیدا بریتیه له كردارێكى عه‌قڵى ئالۆز كه‌وا زۆرجار هه‌ست و سۆزى له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌بێ جاهه‌ندێ نووسه‌ر وه مێژوونووس هه‌ن كه‌وا به‌هۆى( هه‌ستێكى نیشتمان په‌روه‌رانه یا له پێناو به‌رگرى كردن له بیر‌و بۆچونێكى تایبه‌ت به‌خۆى یان ئنتماى ئاینى.... هتد) هه‌ندێ جار له‌كاتى نووسین یا گێرانه‌وه یاخود ته‌نانه‌ت له كاتى وه‌رگرتنى له سه‌رچاوه‌كان له‌راستیه‌كان ویاسایه مێژووییه‌كان لابدات كه‌ده‌ڵێن(اژا نقلت فدقه واژا ادعیت فدلیل) واته (گه‌ر ده‌ى نووسیه‌وه ئه‌وه زۆر وردبه و ئه‌گه‌ر ده‌گێریه‌وه‌ش به‌ڵگه) مێژوو بریتیه له تێگه‌یشتنى له رابردوو وه‌ك خۆى نه‌ك وه‌ك چۆن بیرى لێ ده‌كه‌ینه‌وه یان پێمان وابێ كه‌وا ئاوا بووه , پێویست بوو ئاوا بێت,یان ده‌مانه‌وێت ئاوابێت. له‌پێناو زانینى راستى پێویستیمان به‌گه‌ران هه‌یه به‌دوایدا كه زۆر سه‌رچاوه هه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌وا به ته‌واوه‌تى لێكۆڵینه وه‌یان بۆ كراوه ئینجا هه‌ڵبژێردراون وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ره‌سه‌ن كه ئه‌ویش له‌رێگاى زانیینى ئه‌وه‌ى ئایا كام له مێژوونووسه‌كان (زیاتر نزیك بووه له‌رووداوه‌كان له‌رووى كات و شوێن هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تى نووسه‌ره‌كه چۆن بووه له‌و سه‌رده‌مه‌ژیاوه یان نا وه چ پله‌یه‌كى هه‌یه له‌ده‌وڵه‌ت نه‌وه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵات دار بێ....هتد) جگه له‌مه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه‌بۆمان ماونه‌ته‌وه پشكنینى بۆ جۆرى نوسین په‌راوێزه‌كه ده‌كرێ كه ئه‌مانه هه‌مووى له‌پێناو حاڵى بوونه له راستیه‌كان . مێژوو هه‌مووكات داواى له مێژوو نووسان كردوه كه‌وا خاوه‌ن به‌رپرسیاره‌تى بن له‌كاتى نووسینى رووداوه‌كان و مێژوو به‌كار نه هێنن له پێناو لایه‌نێكى ماددى یا ئافه‌رینى ده‌سه‌لات دارێك، دووربن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له ده‌مارگیرى (تریڤلیان ده‌ڵێ) (ده‌مارگیرى واته حوكم كردن به‌خۆكوشتن له‌سه‌ر بیرى خۆت) و هاوسه‌نگانه بروانینه رووداوه‌كان. لێره به‌باش ده‌زانم ئاماژه به هه‌ندێ مێژوو نووس بكه‌م كه كتێبه‌كانیان به‌سه‌رچاوه داده‌نرێن(الگبرى، ابن خلدون,ابن الاپیر..). له‌كۆتاییدا ده‌لێم هیچ كاتێك گرنگى مێژوو نازانیین وه‌ك زانسته‌كانى تر چونكه (هیگل) ده‌ڵێ(یه‌كه‌م وانه له مێژوو فێرده‌بین ئه‌وه‌یه كه‌هیچ كه‌س له مێژوو فێر نابێ.....) به‌ڵام من ئه‌م بۆچونه‌ى هیگل تۆزێ ره‌شبینانه ده‌بینم چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وان فی قصصهم عبرتا لاولى الاباب)