تاكو ئێستا چه‌ند جار پلان بۆ كاره‌كانتان داڕشتوه‌و چه‌ند جار كارێكتان ده‌ستپێ كردوو به كۆتایی نان نه‌گه‌یاندوه، چه‌ند جار ویستووتانه بڕۆنه خولی زمانی ئینگلیزی، مۆسیقا ووه‌رزش به‌ڵام دواتر وازتان لێ هێناوه وبه‌جێتان هێشتو؟! ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش له‌م جۆره كه‌سانه‌ن، باشتر وایه بارێك له پلان دانان ده‌ست هه‌لگرن وبیركه‌نه‌وه بۆچی كاره‌كانتان به‌ره‌و پێش تر ناچێ و جێبه‌جێ نابێ؟! ئه‌وه‌ی كه هه‌موو رۆژێ ده‌تانه‌وێ كارێكی گه‌وره به ئه‌نجام بگه‌ێنن و یاهه‌موو رۆژئ بیرۆكه‌یه‌كى نوێتان هه‌یه له مێشكتان. گرنگ نیه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه چه‌ند بیرۆكه‌كه به كۆتایی ده‌گات و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
به‌م رێگایانه ده‌توانن كاره‌كانتان به ئه‌نجام بگه‌ێنن:
1- له‌وانه‌یه ئێوه دوای خوێندنه‌وه‌ی كتابێك یانیش گۆڤارێك زۆر شتى نوێ هه‌بێ بۆ پلان دانان و هه‌ولدان بۆ كارێكی نوێتر. به‌ڵام ئاگاتان لێ بێ، كۆمه‌ڵگا كاری گران و جۆراو جۆر له‌لای خۆتان كۆنه‌كه‌نه‌وه چونكه به‌م شێوه‌یه ته‌نیا سه‌ركه‌وتوو نابن به‌ڵكوو له‌ناو كۆمه‌ڵێك پلان و پرۆگرام بزرده‌بن و ناتوانن هیچ كامه‌یان به ئه‌نجام بگه‌یێنن.
2- هۆی ته‌واو،به‌جێ بۆ كاره‌كانتان بدۆزنه‌وه. چونكه به‌م شێوازه ئێوه هان ده‌درێن بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامه‌كانتان.
3- هه‌موو كه‌سێكی ئاگادار مه‌كه‌ن:
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ كارێك به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن پێویست ناكا به هه‌موو كه‌سێك بڵێن و هه‌موو كه‌سێكی له پرۆگرامه‌كه‌تان تێ بگه‌یه‌نن. چونكه وات لێ ده‌كات رای جۆراوجۆر وه‌ربگری و ئه‌وه‌ش ئێوه دوودڵ ده‌كا له ئه‌نجامی كاره‌كه‌تان دا. كه‌مێك ئارام بگرن و كاتێك كاره‌كانتان به‌ره‌و پێش چوو، ده‌توانن خه‌ڵكانی تریش له پلانه‌كانتان ئاگاداربكه‌نه‌وه.
4- هیچ كات له نوێگه‌رى كاره‌كانتان دوودڵ مه‌بن.
مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو، مرۆڤێكه، كه له هه‌ڵه‌كانى پلانی پێشوو كه‌لك وه‌ربگرێ.
له‌ره‌خنه‌و گله‌ییش مه‌ترسێن. ده‌تانه‌وێ راوه‌ستن وده‌ست له هیچ كارێك نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ ره‌خنه‌یه‌ك نه‌بن. یانیش ده‌تانه‌وێ ته‌مه‌نێك له ئاره‌زووی كاره‌كانتان بمێننه‌وه؟!
5- پێش ئه‌وه‌ی كارێك ئه‌نجام بده‌ن چاوه‌ڕێی ده‌ست پێكردنی توانایی تان نه‌بێ! به‌مانایه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌ستای بۆ ئه‌نجام دانی كارێك، ورده ورده توانای ئه‌م كاره ده‌دۆزیه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر راوه‌ستی یه‌كه‌م توانای یه‌كه بێ، دواتر پلانه‌كه به ئه‌نجام بگه‌ێنێ، ئه‌وه ناتوانێ سه‌ركه‌وتوو بی. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له پرۆگرامه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێ. ده‌بێ چه‌ند جار تووشی هه‌ڵه بیت، ده‌توانی خۆت و كاره‌كانت زیاتر بناسی و رێگا دروسته‌كان بدۆزیه‌وه.
6- ئه‌و شتانه‌ی رۆژانه خومان پێ گرتوون زۆرجار ده‌ست وپێ مان ده‌به‌ستنه‌وه‌و ناتوانین كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه له ژیانمان خومان به كۆمه‌ڵێك شت گرتووه كه‌وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر بیان گۆڕین ئیتر ناتواندرێ ژیان به‌رده‌وام بێ . به پێچه‌وانه‌وه ده‌توانن بگۆڕدرێن، ئه‌و خوانه‌ش ئه‌وه‌نده له‌لامان دووباره‌و سێ باره بوونه كه له لامان باوه‌رپێكراون بۆیه خوه به‌رده‌وامه‌كانتان بگۆرن دوای ماوه‌یه‌ك، رێگایه نوێكانیش ده‌بنه خوو.
هه‌موو ئێمه ده‌توانین ژیانمان بگۆڕین. دوو رسته مرۆڤ ناتوانێ بیگۆڕێ ئه‌وانه‌ى شێتن وله‌شێت خانه‌ن یانیش مردوون و له‌ناو قه‌برن.
7- له‌بیرتان بێ به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانتان نهێنیه‌كی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: Do it now
8- كاتێك بریارێك دا زوو جێبه‌جێی بكه‌ن و به‌دوای دا بچن. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام پلانی بۆخۆتان داده‌نێن وهیچ كامه‌شتان به‌رێوه نه‌به‌ن، واتان لێ دێ، ئیتر خۆشتان باوه‌ڕ به‌خۆتان نامینێ.
9- له بیرتان نه‌چی هه‌رچه‌نده زۆرتر به‌رنامه‌كانتان دوابخه‌ن ، دره‌نگ تر ده‌توانن پلانه‌كانتان به ئه‌نجام بگه‌ێنن.
10- له‌كۆتاییشدا توانای هه‌ریه‌ك له ئێمه دوونیایه‌كین پڕ له تونایی.