زاناكان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر هه‌ستت به گریان كرد فرمێسكه‌كانت رامه‌گره چونكه زۆربه‌ی توڕه‌بوون ئازار‌و ناخۆشیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و فرمێسكانه داده‌رێژرێت.
وه‌كو ده‌ڵێن فرمێسكی ئافره‌ت خێراتره له فرمێسكی پیاو چونكه ئافره‌ت هه‌ستی ناسكتره هه‌ندێ زانایانی ده‌روونی وا لێكده‌ده‌نه‌وه كه‌وا گریانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی منداڵ. هه‌ندێ جار گریانی ئافره‌ت زیاتره، ئاستی ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه ته‌نها بۆ هۆكاری سروشتی ئافره‌تی فسیۆلۆجی و ده‌روونی به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاری زانستی.
هۆی زیاتر گریانی ئافره‌ت له‌چاو چیا‌و بۆ هۆرمۆنێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێی ده‌گوترێ (البرولاكتین)و ئه‌و هۆرمۆنه كه‌وا له‌ش ده‌ری ده‌كات كاردانه‌وه‌یه‌كه بۆ دوودڵی و ناخۆشی وهه‌ست كردن به‌دڵه‌ڕاوكێ كه توشی ئافره‌ت ده‌بێت بۆیه ده‌ست به‌گریان ده‌كات كاتێك ئه‌و هۆرمۆنه له له‌ش زیاد ده‌كات وا له ئافره‌ته‌كه ده‌كات كه به گرفتێكی ساكار بگریه‌ت جێگای ئاماژه پێكردنه كه گریان به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت و پیاو چاكترین رێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی باری ته‌ندروستی، گریان به‌ڵگه نیه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین هه‌ریه‌كه له ئافره‌ت وپیاو بێ ده‌سه‌ڵاتن یاخود پێنه‌گه‌یشتوون به‌ڵكو شێوازێكی سروشتیه بۆ لابردنی ئه‌و ماده زیان به‌خشانه‌ی كه له‌ش ده‌ری ده‌كات كاتێك مرۆڤ توشی دڵه‌ڕاوكێ ودوودڵی و نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێت ئه‌و فرمێسكانه یاریده‌ده‌رن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م نه‌خۆشیانه. كاتێك مێشك هه‌ڵده‌ستێت به ده‌ردانی كۆمه‌ڵه ماده‌یه‌كی كیمیاوی بۆ گریان، چاره‌سه‌رێكه بۆ دامركاندنی ئازاره‌كان. و هه‌روه‌ها گریان لێدانی دڵ زیاد ده‌كات وه مه‌شقێكی چه‌كه بۆ ماسولكه‌كانی سنگ و باڵه‌كان ودوای گریان لێدانی دڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێژه‌ی ئاسای خۆی دوباره ده‌ماره‌كان ناوده‌بنه‌وه‌و ئه‌و كه‌سه هه‌ست به ئاسوده‌ی ده‌كات. مرۆڤ دوای گریان به‌چاوێكی روونتر رووداوه‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا گریان له‌دڵ هه‌ڵبگرێت و ده‌ری نه‌بڕێت كه‌وا له كه‌سه‌كه ده‌كات هه‌ست به دڵ توندی و گۆژی باری ده‌روونی و زۆر نه‌خۆشی له‌دواوه‌یه له‌وانه‌ش نه‌خۆشی سه‌رئێشه‌و فرحه‌له رۆژهه‌ڵاتدا واباوه كه گراین به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ لاوازی وبێ ده‌سه‌ڵاتی پیاو به‌ڵام له‌راستیدا پیاویش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بكرێت چونكه نه‌گریان چ له پیاو چ له ئافره‌ت توشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵی ده‌كات. زاناكان له‌وه‌وه واده‌روانن كه ته‌مه‌نی ئافره‌ت درێژتره له ته‌مه‌نی پیاو چونكه دوودڵی ناكات له رشتنی گریان وبه‌لایه‌وه شتێكی شه‌رم نیه.