گه‌نجان به‌هارو هیواى میلله‌تانن، له‌رێگاى ئه‌وانه‌وه راده‌ى پێشكه‌وتنى میلله‌تان ده‌پیورێ چونكه ئه‌وان هۆكارى پێشكه‌وتن و شارستانیه‌تن، به‌ڵام گه‌نج ده‌ڕوخى و بێ ئومێد ده‌بێ كاتێك له رێگاى راست لاده‌ده‌ن به‌دواى شتى لاوه‌كى بێ سوود ده‌كه‌ون. به‌ده‌خاوه له كوردستانى ئازیزمان له‌م دواییه‌دا زۆربه‌ى گه‌نجانى بێ هیواو بێ ئومێد ده‌ژین ده‌ست له ئه‌ژنۆ ته‌نیا گله‌یی ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت بیریش له‌گۆڕان بكه‌نه‌وه له‌كاتێكدا میلله‌تانى تر زۆر له ئێمه پێشكه‌وتو ترن، به‌ڵام كاره‌سات لێره‌نیه به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه‌وا ئێستا دیارده‌ى ترسناك له‌ناو گه‌نجه‌كانمان به‌دیار كه‌وتووه كه خوانه‌خاسته گه‌ر روو له زیاد بوون بكات ده‌بێته هۆى ته‌واو روخانى كۆمه‌ڵگاكه‌مان، ئه‌ویش خه‌راپ به‌كار هێنانى ده‌زگا ته‌كنه‌لوجیه‌كان و گرنگتر له‌وه بڵاو بوونه‌وه‌ى مادده بێهۆشكه‌ره‌كانه، له‌وانه‌یه ته‌نیا گله‌یى له‌گه‌نج نه‌كرێ له‌م لایه‌نه چونكه ئه‌وباره‌ى عێراق به‌گشتى تێدابوو له‌و ساڵانه‌ى دوایى واى كرد كه ئێمه دووربین له گۆرانكارییه‌كان هه‌روه‌ك پێش كه‌وتنه ته‌كنه‌لۆجیه‌كان و به‌بێ شاره‌زایى به‌كارى بێنین و هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ بكه‌ن. (مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان) كه له‌م دوایه‌دا بڵاو بۆته‌وه له‌كوردستان و روو له‌زیاد بوون ده‌كات به باشم زانى كه‌وا له‌م بابه‌ته‌م تیشكى بخه‌مه‌سه‌ر. به‌رله‌وه‌ى پچمه ناوه‌رۆكى بابه‌ت واباشه پێناسه‌یه‌كى (مادده بێ هۆش كه‌ره‌كان)، هۆكارى به‌كارهێنانى، ده‌ره‌نجامى بكه‌م. مادده بێهۆشكه‌ره‌كان: بریتیه له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك كه‌ببێته هۆى خوگرى یان بێهۆشكردنى كۆئه‌ندامى ده‌مار به‌وماددانه‌ش كه‌ناسراون به رێكخه‌رى بارى ده‌روونى به‌شێوه‌یه‌كى نا ئاسایى، چونكه له مێشكى مرۆڤى ئاسایى مادده‌یه‌كى رێكخه‌رى بارى ده‌روونى تێدایه كه زۆرترین رێژه‌ى 60% گه‌ر گه‌یشته‌راده‌ى 100% ئه‌وه ده‌بێته هۆى خوگرى، ئه‌و مادده‌یه‌ش زۆر جۆرى هه‌یه له‌وانه(ئه‌فیون، قنابیات، كوكاین، ئه‌مفیتامینات) و هه‌ر جۆرێك له مادده‌ى هێوركه‌ر كه به‌بێ چاودێرى وداواكارى پزیشك به‌كار بێت. هۆكاره‌كانى به‌كارهێنانى:
1. ده‌ست نه‌كه‌وتنى پیشه (بێ كارى).
2. نه‌بوونى ئامانجى دیارى كرا‌و له‌ژیان بۆ ئه‌وه‌ى بۆى هه‌وڵ بدات.
3. بوونى باوه‌رٍى هه‌ڵه كه به‌كار هێنانى هۆیه‌كه بۆ نه‌هێشتنى خه‌م.
4. هه‌ست به‌بێزارى كردن به‌هۆى كاتى زۆر.
5. هاوڕێی خه‌راپ.
6. بێ ئاگایى و هه‌ڵسوكه‌وتى توندى دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان.
7. نه‌بوونى گفتوگۆى خێزانى بۆ زانینى كێشه‌ى منداڵه‌كانیان.
له‌باره‌ى ئه‌و كێشانه‌ى له‌ئه‌نجامى به‌كارهێنانى مادده بێهۆشكه‌ره‌كان په‌یدا ده‌بن:
1. زۆربوونى كاره‌ساتى هاتوچۆ.
2. تێكچونى بارى خێزان به هۆى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌سى به‌كارهێنه‌ر په‌یداى ده‌كات.
3. به‌ته‌نیا مانه‌وه و دوور بوون له ده‌وروبه‌ر.
4. كه‌سى به‌كارهێنه‌ر توشى جۆره سه‌ر گێژیه‌ك ده‌بێ وناتوانێ ته‌واو قسه بكات.
5. بروا نه‌بوون به كه‌سى ده‌ورووبه‌ر.
6. زیانى ته‌ندورستى كه تووشى له‌ش و هه‌ست ده‌بێ وه‌ك(ئایدز، هه‌وكردنى جه‌رگ، ژه‌هراوى بوونى درێژ خایه‌ن، خه‌مۆكى)
7. زیاد به‌كارهێنانى ده‌بێته هۆى مردن.
مردن به‌هۆى خۆكوشتن.
بۆیه و له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند راپۆرت و راپرسییه‌كى ترسناك ده‌رباره‌ى ئه‌م ماددانه و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى هه‌ڵمه‌تێكى جیهانی بۆ بنبڕ‌كردنى به‌كارهێنانى مادده بێهۆشكه‌ره‌كان ئێمه‌ش وه‌ك ئۆزۆن به‌شداربووین له بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند بابه‌تێك و پۆسته‌رێك، له‌كۆتایدا ده‌ست خۆشى له‌و گه‌نجانه‌ش ده‌كه‌ین كه هه‌ڵسان به بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌نده‌ها پۆسته‌ر له بازار و شوێنه گشتییه‌كان له كوردستانى ئازیزمان.