چای سه‌وز به یه‌كێك له خواردنه‌وه سود به‌خشه‌كان ده‌ژمێردرێ كه سوودی زۆر زۆری هه‌یه بۆ ته‌نه‌دروستی له‌شی مرۆڤ، هه‌روه‌ها چه‌ندین فرمانی گرنگ به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێ له‌وانه:
1- به‌رگری له زیندوو مانه‌وه‌ی خانه‌كانی ده‌كات به هۆی توانای رێگرتن له روودانی شێرپه‌نجه چونكه به‌رگری له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه.
2-رێگرتن له نه‌خۆشیه‌كانی مل و خوێنبه‌ره‌كان چونكه رێگه له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌گرێت.
3- فرمانی چاره‌سه‌ركردنی هه‌یه له له‌شی مرۆڤ چونكه رێژه‌ی كۆلیسترۆل جێگیر ده‌كات له خوێندا.
4- فرمانی پاراستنی سیفاته سروشتیه‌كانی له‌ش له رێگه‌ی پاراستن و چالاك كردنی كۆئه‌ندامی ده‌مار (CNS).
5- گێڕانه‌وه‌ی زینده‌چالاكیه‌كانی له‌ش و پاراستن له رێگه‌ی زیادكردنی مادده دژه ئۆكسێنه‌كان له له‌ش.
سووده‌كانی:
1- سودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش چونكه یارمه‌تی زیاتر به‌كارهێنانی كالۆری و چه‌وری ده‌دات كه پێویستن بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش چونكه توانای كرداری دروست بوونی كالۆری و یه‌كه گه‌رمیه‌كان زیاد ده‌كات به رێژه‌ی 28%- 77%.
2- سووده‌كانی دژی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، به‌جۆرێك كه خواردنه‌وه‌ی فنجانێك یان دوو فنجان له رۆژێكدا له ته‌مه‌نی 55 ساڵی یان زیاتر ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كانی كه‌مترده‌كاته‌وه به‌رێژه‌ی 54% .
3- دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن، به‌هۆی رێگرتن له‌و ئه‌نزیمه‌ی كه ئه‌نجێوتێنسین I ده‌گۆڕێ بۆ ئه‌نجیۆتێنسین II كه ئه‌مه‌شیان وا ده‌كات مولولوكانی خوێن گرژ ببن وپه‌ستان به‌رزببێته‌وه به‌ڵام بوونی مادده‌ی كاتیشین له چای سه‌وز ناهێڵێت ئه‌مه روودبدات و ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی په‌ستان.
4- رێگه‌گرتن له‌دروست بوونی شێرپه‌نجه