ئه‌سبێست یان (ئه‌سبستۆس) چیه؟
بریتیه له كۆمه‌ڵێك كانزاى سروشتى كه له كریستاڵى بریقه‌دار و خوێى سلیكا پێك هاتووه و ڕیشاڵه‌كانى زۆر بچوكن و به چاو نابینرێن به‌ڵكو به مایكرۆسكۆب، ڕیشاڵه‌كانى به‌وه ناسراون كه زۆر به‌هێزن و به‌رگه‌ى گه‌رمى و سووتان و ترشه‌كان و هه‌روه‌ها لێكخشاندنیش ده‌گرن، دوو جۆر ڕیشاڵى هه‌یه: یه‌كه‌میان پێچاوپێچن، ئه‌مانه لوول و نه‌رمن و له به‌روبوومه پیشه‌سازیه‌كاندا به فراوانى به‌كاردێت، ئه‌مانه زیانیان كه‌متره.
دووه‌میان ڕێكن و مه‌ترسیان زیاتره.
ئه‌سبستۆس له چیدا به‌كاردێت؟
له‌به‌ر ئه‌و سیفه‌تانه‌ى كه هه‌یه‌تى، له پیشه‌سازى دا له‌گه‌ڵ مادده‌ى دیكه‌دا تێكه‌ڵاو ده‌كرێت و له‌م بوارانه‌دا به‌كاردێت:
بۆرى و خشت و چیمه‌نتۆى ئه‌سبستۆس، كه‌شتى و پاپۆڕ، یه‌كه‌كانى ووزه و كارگه‌كانى پاڵاوته، پیشه‌سازیه‌كانى چنین وه‌ك: ده‌ستكێش و ناوپۆشه‌كان، دروست كردنى به‌تانى، هه‌روه‌ها له دروست كردنى مه‌كینه و ئامێرى ئۆتۆمبیل‌دا، ته‌لى كاره‌با، ووشك كه‌ره‌وه‌ى قژ و فڕنى نان له ماڵدا.
چۆن ئه‌سبستۆس ده‌بێته هۆى نه‌خۆشى؟
ئه‌گه‌ر ئه‌سبستۆس قوت بدرێت یان هه‌ڵبمژرێت ئه‌وا زیانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕیشاڵه‌كانى له‌گه‌ڵ مادده‌كانى دیكه‌دا به باشى یه‌كیان گرتبێت، ئه‌وا مادده‌كان ڕێگه به بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕیشاڵه‌كانى ئه‌سبستۆس له هه‌وادا ناده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ماددانه درز تێكه‌وتن و شكان بن ئه‌و كاته ڕیشاڵه‌كان له هه‌وادا سه‌رده‌كه‌ون و له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكات هه‌ڵى ئه‌مژێت یان قووتى ئه‌دات.
جاران مرۆڤ ته‌نها له كارگه‌كاندا دووچارى ده‌بووه‌وه، به‌ڵام ئێستا له زۆربه‌ى جێگاكاندا به‌هۆى به‌كارهێنانى له ئامرازه‌كاندا به تایبه‌تى له قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كاندا، درزتێكه‌وتنى ئه‌و ئامێرانه ده‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕیشاڵه‌كانى له هه‌وادا و مه‌ترسیه‌كى زۆرى لێ ده‌بێته‌وه و مرۆڤ دووچارى شێرپه‌نجه‌ى سیه‌كان ده‌كات.
ئه‌و نه‌خۆشیانه چین كه به‌هۆى هه‌ڵمژینى ئه‌سبستۆسه‌وه تووشمان ده‌بن؟
نه‌خۆشیه‌كان بریتین له: ئاو كۆبوونه‌وه له په‌رده‌ى سى دا(pneumothorax) به هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى په‌ستانى سووڕى خوێن له سیه‌كاندا لاى ڕاستى دڵ لاواز ده‌بێت، شێرپه‌نجه، لووله‌كانى ناو گه‌ده و قووڕگ و ڕیخۆڵه.
نیشانه‌كانى به‌ركه‌وتن به ئه‌سبستۆس:
نیشانه‌كانى دواى 10 ساڵ له به‌ركه‌وتنى ده‌رده‌كه‌وێت، ڕه‌نگه تا 40 ساڵیش ده‌رنه‌كه‌وێت، چونكه ڕیشاڵه‌كانى له ناو سیه‌كانى ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌مێنێته‌وه هه‌تا له ژیاندا مابێت، نه‌خۆشه‌كه ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت، كۆكین له‌گه‌ڵ تف كردن ،ماندووێتى به‌رده‌وام، لاوازبوونى لاى ڕاستى دڵ، ئاوسانى له‌ش...هتد.
چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته چیه؟
چاره‌سه‌ر بریتیه له به‌كارنه‌هێنانى ئه‌سبستۆس له پیشه‌سازیه جیاوازه‌كاندا، ئێستا له بوارى دروست كردنى بۆرى و خشتدا قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌و پشكنینانه‌ى ناو به ناو بۆ كرێكارانى كارگه ده‌كرێت ده‌بێته تاكه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ پاراستنیان له‌و نه‌خۆشیانه‌ى چاره‌سه‌ریان نیه، مه‌ترسى لاى كه‌سانى دیكه‌ش له‌و جێگایانه‌ى ئه‌و ماددانه‌ى تێدایه، پێویسته خۆیان بپشكنن و له ته‌ندروستى خۆیان دڵنیا بن، باشتر وایه دیوارێكى جیاكه‌ره‌وه بۆ ئه‌و ماددانه دابنرێت یان دابپۆشرێت تاوه‌كو ڕیشاڵه‌كانى بڵاو نه‌بنه‌وه، له لایه‌كى تره‌وه نابێت هه‌وڵى لابردنى ئه‌و ماددانه بدرێت، چونكه ئه‌و كاره ده‌بێته مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ.