ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ماربڕینی ددان له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌وه زۆرجار هه‌ڵقوڵاوی نه‌بوونی زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی ده‌ماربڕینه‌وه ده‌بێت كه له ژماره‌ی رابردوو باسمان كرد، یان نه‌بوونی زانیاری سه‌باره‌ت به كێشه و بۆشاییه‌كانی جێگای ئه‌و ددانه هه‌ڵكێشراوه ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌لته‌رنێتی ده‌ماربڕین، هه‌ڵكێشانیه‌تی! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه نه‌خۆشیه‌كه به‌رگه‌ی ئه‌م ژانه تونده ناكات، بۆیه له‌دواجار بڕیاری هه‌ڵكێشانی ددانه‌كه‌ی ده‌دات...!!
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ی...دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه له تاو ئازاری ددانی، به‌رگه‌ی كات بڕینه‌كه ناگرێت و هه‌ندێ جاریش خه‌رجی پرۆسه‌كه رێگر ده‌بێت، ناچار په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌ڵكێشانی ددانه‌كه‌ی كه ددانه‌كه‌ش هه‌ڵكێشراو ماوه‌یه‌كی برد هه‌ست به پێویستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی بۆیه بڕیاری سه‌ردانی پزیشكی ددان ده‌كات و له‌لایه‌ن پزیشكه‌كه‌شه‌وه سێ هه‌ڵبژاردنی ده‌خرێته به‌رده‌م، ئه‌وانیش:
1. قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی شوێنی ددانه‌كه به‌چاندنه‌وه‌ی ددان له‌شوێنی ددانه هه‌ڵكێشراوه‌كه، چاندنی ددان هه‌روه‌كو ده‌زانرێت پانتاییه‌كی فراوانی مه‌یدانی زانستی ددانی گرتووه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێناوه رۆژ به‌رۆژیش له‌پێشكه‌وتن و نوێكاری دایه...
چاندنه‌وه‌ی ددانیش ده‌كرێت چاك بێت واته قه‌ره‌بووی شوێنی یه‌ك ددان بكاته‌وه وه‌یاخود زیاتر له ددانێك، هه‌ندێجاریش ژماره‌یه‌كی دیاریكراو كه شه‌ویلاكی سه‌رێ و خوارێ ده‌هێنرێ و دواییش به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵگرتنی تاخم به‌تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشێك شه‌ویلاگی خورابێت.
ددانی پێشه‌وه‌ش زۆرجار به چاندنی قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه گه‌نج بێت...
2. دروستكردنی پرد:
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی جێگای ددانه هه‌ڵكێشراوه‌كه و به‌ستنه‌وه‌ی به‌هه‌ردوو ددانی ته‌نیشتی، هه‌ندێ جاریش به‌یه‌ك ددان ده‌به‌سترایه‌وه زۆرجار به‌دوو ددانی ته‌نیشتی ئه‌ولاو ئه‌ولای ده‌به‌سترێته‌وه ئه‌ویش به‌بچووك كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ددانی ته‌نیشتی و پاشان وه‌رگرتنی ته‌بعه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ددانه و ناردنی بۆ تاقیگه...
شایانی باسه ئه‌م رێگایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڵاوتره و رێگایه‌كی مامناوه‌ندییه هه‌م له‌رووی ئابوورییه‌وه هه‌م له‌رووی رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه...
3. زۆرجاریش به‌تاخم قه‌ره‌بووی ددانه‌كه ده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش توانای ئابووری سنورداربێت.
ئه‌گه‌ر ددانێك بێت یاخود چه‌ند ددانێك به‌ستنه‌وه‌ی تاخمه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ددانه‌كانی ته‌نیشتی بۆشاییه‌كه، كه ئه‌مه‌ش به‌یارمه‌تی تێله‌وه ده‌بێت... ئه‌ویش كه‌م و زۆر هێزێكی ده‌خاته ددانه‌كان، ئه‌كرێ زیانی پێ بدا، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جوانییه‌كه‌ی كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان...
جا هه‌ر كاتێك نه‌خۆش بزانێت له‌دوای ددان كێشان ئه‌وه چاره‌سه‌رییه‌كانیه‌تی، بێگومانم رێژه‌ی كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر بڕیاری نه‌خۆشه‌كه كه زیاتر به‌لای ده‌ماربڕینه‌كه‌وه ده‌چێت...
هه‌ریه‌ك له‌و رێگایانه‌ش زۆری ده‌وێ و زۆری له‌سه‌ر وتراوه به‌ڵام ئه‌مه‌ش ته‌نها ئاماژه‌یه‌كه تا نه‌خۆش رووناكییه‌كی بۆ دوارۆژی بڕیاره‌كی هه‌بێت و هه‌نگاوبه‌ره‌و دوارۆژێكی نه‌زانراو نه‌هاوێژێت.