متمانه, واته باوه‌ڕپێكردن و پشت به‌ستن بێگومان ئه‌مه‌ى یه‌كه‌میان پێش دووه‌میان دێ.چونكه مرۆڤ تاباوه‌ڕ به‌كه‌س نه‌كا و تاماوه‌یه‌كى زۆر له‌گه‌لیدا هه‌لسوكه‌وت نه‌كات و ژیانى له‌گه‌ڵدا نه‌گوزه‌رێنێ ناتوانى پشتى پێ ببه‌ستێ.
یه‌كێك له‌گرنگترین و دیارترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نه‌بونى متمانه و پشت پێ به‌ستن هه‌یه ئاڵۆزبونى ژیانه, چونكه تاژیان ئاڵۆزتربێ پێویستیه‌كانى مرۆڤ پتر ده‌بن و ئه‌مه‌ش وا له‌مرۆڤ ده‌كات زیاتر خۆپه‌رست بێ و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌هه‌ن له‌ڕاستیدا بۆ خۆى دابینیان بكات.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر كۆمه‌لگاى كوردى ده‌بینین تا شه‌سته‌كانى ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى كورده‌كان متمانه‌یان به‌یه‌كتر ده‌كرد و پشتیان به‌یه‌ك ده‌به‌ست, چونكه ژیانى ده‌سته جه‌معى و به‌كۆمه‌ل زاڵ بوو ئاڵۆزیه‌كانى ژیان و شاریش هێنده نه‌بوون وا له‌مرۆڤ بكه‌ن زۆر خۆپه‌رست(انانى)بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆچكردنى زۆرینه‌ى خه‌لك بۆ شاره‌كان و په‌یدابووى ململانێ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى پێویستیه‌كانى مرۆڤ پێكدێنیت. ئیدى متمانه‌ش لاى تاكه‌كان كه‌م بوویه‌وه و هه‌ركه‌س ده‌بێ پشت به‌خۆى ببه‌ستێ له‌برى ئه‌وه‌ى پشت به‌ئه‌وانى دیكه ببه‌ستێ.
ئه‌وه‌ى له‌ناو كۆمه‌لگاى كوردى و زانكۆى كوردیشدا هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى زانكۆكان دیكه‌ى جیهان ئه‌وه‌یه له‌برى ئه‌وه‌ى زانكۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاراسته‌كردن و چاكتر كردنى كۆمه‌لگا هه‌بێ, هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له‌ناو كۆمه‌لگادا هه‌ن ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناو زانكۆ و به‌م شێوه‌یه‌ش كۆمه‌لگا زانكۆ ئاراسته ده‌كات نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. یه‌كێ له‌و دیارده به‌رچاوانه‌ى له‌ناو كۆمه‌لگاوه ڕاسته‌وخۆ گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناو زانكۆ و له‌وێشدا یه‌كجار قۆڵبۆته‌وه مه‌سه‌له‌ى نه‌بوونى متمانه‌یه له‌ناو قوتابیانى زانكۆ جا چ هاوره‌گه‌ز بێ یا ره‌گه‌زى جیاواز, ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتنى كۆمه‌لگا ده‌كات كه گۆران و بیر‌و هه‌ستێكى نوێ دروست نه‌بێ.ئه‌مڕۆ له‌زانكۆكانى كوردستان لاوازى و كزى ئاستى په‌ره‌سه‌ندن و به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا دیاره ئه‌گه‌ر زانكۆ نه‌توانى ره‌گ و رێشه‌ى ئه‌م دواكه‌وتوویه له‌بن ده‌ربهێنێ ئه‌ى كێ بتوانى گۆڕانكارى بكات؟! ئه‌گه‌ر بێتوو لاپه‌ڕه‌ى مێژووى ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كان هه‌ڵده‌ینه‌وه زانكۆ ده‌ورێكى گرنگى هه‌بووه له‌پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنى ووڵات, ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامى بوونى متمانه و باوه‌رێكى به‌هێز له‌نێوان قوتابیان, هه‌رده‌م هه‌وڵى ئه‌وه‌یان داوه كه‌یارمه‌تى و بڵاوكردنه‌وه‌ى زانست و زانیارى له‌نێوانیان گه‌شه بكات. پێویسته قوتابى ئه‌مرۆ بیر له‌گۆران بكات, با باڵه‌خانه‌كان جوان و گه‌وره تربن با شه‌قامه‌كان رووناكتر بن با جل و به‌رگمان مۆدێرنتربێ, له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریانه به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو باشه بۆچى بیر و هۆشمان نه‌گۆرێن؟! بۆ چى بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه كه‌بناغه‌ى په‌ره‌سه‌ندن بدۆزینه‌وه, پێشكه‌وتن به‌جل و به‌رگى تازه و باڵه‌خانه‌ى گه‌وره نیه كه‌بیرێكى نوێ نه‌هاته نێو كۆمه‌لگه ئاوا ووڵات په‌ره‌سه‌ندن به‌خۆى نابینێت.
قوتابى زانكۆ خاوه‌نى ئه‌و ئه‌ركه‌یه كه‌بتوانێ گۆران و په‌ره‌سه‌ندن بكات و بتوانێ متمانه و باوه‌ر له‌نێوان یه‌كترى دروست بكه‌ن تاوه‌كو زانكۆ جێ په‌نجه‌ى خۆى به‌دیاربێ بۆ پته‌و كردنى په‌یوه‌ندى له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌بێ جیاوازى تاوه‌كو به‌هاوبه‌شى تێ‌بكۆشین بۆ به‌رز راگرتنى ئاڵایه‌كى شكۆدار ئه‌ویش متمانه و باوه‌رپێكردنه.