له به‌رئه‌وه‌ى ئۆزۆن زۆر په‌رۆشه به‌وه‌ى خزمه‌تى هه‌ر بوارێك بكات كه گرنگ بێ لاى گه‌نج به گشتى و گه‌نجى زانكۆ به تایبه‌تى، ئه‌م گۆشه‌یه‌ى ئاماده كردوه كه تایبه‌ت بێت به كچه گه‌نجه‌كانمان كه‌تیدا ئاشنایان ده‌كه‌ین به نوێترین ئامۆژگارى و راپۆرت له‌باره‌ى گرنگى دان به جوانى و پاراستنى پیست و پرچ و هه‌لبژاردنى جل و به‌رگ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه به‌نوێترین و جوانترین لوك بیت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌م و چاو وه‌رگێرى هه‌ستى ناخه بۆ به‌رامبه‌ره كه‌ت به‌گرنگمان زانى باسى یه‌كه‌ممان له‌باره‌ى ده‌م و چاو بێت و باس له شتێك بكه‌ین كه زۆر كه‌س به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێت ئه‌ویش (زیپكه)ى ده‌م و چاوه كه له (5) خاڵدا ئاشناتان ده‌كه‌ین به چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك به‌و هیوایه‌ى سودمه‌ند بێت:
1) پاك‌و خاوێنى ده‌م و چاو: كه په‌یوه‌ندیه‌كى گرنگى به (زیپكه) هه‌یه، پێوسته هه‌موو به‌یانیان و شه‌وان بشورێت به یارمه‌تى سابوونى تایبه‌تى كه لێره‌دا ئامۆژگارى به كار هێنانى (Neutrogena) ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته بزانى كام سابوون له‌گه‌ل پێستت ده‌گونجى، خه‌راپ نیه گه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پرسیار له پزیشك بكه‌یت، له كاتى شووشتنى ده‌م و چاوت له خواره‌وه‌ى مل ده‌ست پى بكه تا نیو چه‌وانت پاشان به ئاوێكى زۆر بشورێت ئینجا به خاولیه‌كى تایبه‌تى په‌مۆیى ووشكى كه‌ره‌وه0
2) كرێمى ده‌م وچاو به‌كار بێنه: ته‌نانه‌ت ده‌م و چاوی رووناویش پێوستى به كرێمى ده‌م و چاو هه‌یه بۆ نه‌رم كردنى به‌ڵام با كرَیمه‌كه تایبه‌ت بیت به ده‌م وچاوى رووناوى و ئه‌گه‌ر كرێمى چاوت به‌كار هێنا ئاگادار به كه‌وا رووناوى نه‌بێ چونكه زۆربه‌ى كرێمى چاو رووناوین
3) پاك‌و خاوێنى پرچ: پرچ مادده‌ى رووناوى ده‌رده‌دات كه به‌هۆى ئاره‌قه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌م وچاو, له‌كاتى به‌كارهێنانى كرێمى پرچ یان جل ئاگاداربه نزیكى ده‌م وچاوت نه‌كه‌وى و له كاتى به‌كار هێنانى سپره‌ى پێویسته ده‌م وچاوت داپۆشى.
4) هه‌لبژاردنى كه‌رسته‌ى جوانكارى: پێویسته ده‌ست بكه‌ن به گۆرینى جۆرى كه‌رسته‌كانتان له‌رووناوى بۆ بێ روونى ئه‌ویش به‌گه‌ران به‌دواى ئه‌م ووشانه‌ى بگه‌رێ (non comedogenic)، (acne genesis) له سه‌ر به‌رگى كه‌رسته‌كان، هه‌روه‌ها بۆنه‌كان كارى زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر پێست.
5) دووربكه‌ره‌وه له رۆژ: زۆربه‌ى ئه‌و ماددانه‌ى به‌كارى ده‌هێنرێن بۆ چاره‌سه‌ركردن وا له‌پێست ده‌كات كه هه‌ستیارى هه‌بێ به‌رامبه‌ر به رۆژ بۆیه ده‌بێ دوربیت له رۆژ بۆ ئه‌وه‌ى هێمنى و حه‌سانه‌وه بده‌یت به پیسته‌كه‌ت.
- له‌كۆتایىدا له‌كاتى به‌كار هێنانى مێكاپ بۆ ئه‌وه‌ى زیپكه‌كانت دیار نه‌بن ئه‌وه زیپكه‌كه ره‌نگ بكه به كه‌سكێكى كاڵ (ده‌بى له‌گه‌ل ره‌نگى ئه‌ساس و مێكاپ بگونجى ) ئینجا ده‌ست بكه به‌لێدانى مێكاپ كه ئه‌وه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ شاردنه‌وه‌ى زیپكه‌كان.
- بۆ زانیارى زیاتر به گیراوه تایبه‌تىیه‌كان به زبپكه سه‌ردانى شه‌قامى پزیشكانمان كرد له هه‌ولێرى پایته‌خت و چاومان كه‌وت به كارمه‌ندانى ده‌رمانخانه‌ى (به‌یار) كه یه‌كێكه له ده‌رمانخانه هه‌ره گه‌وره‌كانى هه‌ولێرن و پێان راگه‌یاندین كه‌وا گیراوه‌ى تایبه‌تیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى (زیپكه).